١٥\٣\٢٠١١
به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند
له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا.
هه‌موو
لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که دوای هه‌وڵ و ماندوو بوونێکی زۆری به‌ڕیز
کاک بابان ئه‌لیاسی و ناوه‌ندی زاگرۆس، ڕیکخراوی مه‌راپ
(دژ به راسیزم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان) وتاری سه‌ره‌کی
خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
دا ته‌رخانکرد به باس کردن له بار و دۆخی تێکوشه‌ری به‌ڕیزی مافه‌کانی
مرۆڤی کورد، کاک موحه‌ممه‌د سدێقی که‌بوودوه‌ند.
ڕێکخراوی مهڕاپ وێرای خۆێندنه‌وه‌ی کورته ڕاپۆرتێک که له لایه‌ن به‌ڕێز
کاک بابان ئه‌لیاسی و ناوه‌ندی زاگرۆسه‌وه حازر کرابوو، داوای له
ڕاپورتنووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، خاتوو سێکاگیا، کرد که
گرنگی به بار و دۆخی به‌ڕێز موحه‌ممه‌د
سدێقی که‌بوودوه‌ند بدات.
ئه‌م ڕاپۆرته له سه‌ر ماڵپه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌کی
ڕه‌سمی دانراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپۆرته‌که:
بۆ شازده‌مین خۆلی
دانیشتنه‌کانی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
جه‌نابی سه‌رۆک،
مهڕاپ سوپاسی ڕاپۆرتنووسی تایبه‌ت، خاتوو سێکاگیا، ده‌کا بۆ ئه‌و
لێکدانه‌وه‌یه‌ی نێۆ ڕاپۆرته‌ی سه‌باره‌ت به ژنانی به‌رگریکاری مافه‌کانی
مرۆڤ و که‌سانی به‌رگریکار له مافه‌کانی ژنان، یان ئه‌و که‌سانه‌ی که
کار بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی په‌یوه‌ندی دار به ڕه‌گه‌زه‌وه ده‌که‌ن.
له ڕاستی دا ئێمه به‌رده‌وام له گه‌ڵ نابه‌رابه‌ری جۆرا و جۆردا ڕوو
به ڕووین، که جۆرێکیان ڕه‌گه‌زایه‌تییه. ئێمه پشتگری پێشنیاره‌کانی
خاتوو سێکاگیا ده‌که‌ین و پێمان وایه که پێسنیار کردنیان به وڵاتان،
گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
له ڕستی دا، ئه‌گه‌ر وڵاتان، به پێ ڕێکه‌وتننامه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
مه‌جبوور بن به پێشخستن و ڕیز دانان له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه
بنه‌ڕه‌تییه‌کان بۆ هه‌موو که‌س، به بێ جیاوازی دانانی نه‌ته‌وه‌یی،
ڕه‌گه‌زی، زمانی یان ئایینی، ئه‌وان له ڕاستی دا به‌پرسیاری سه‌ره‌کی
توند و تیژییه گه‌وره‌کان ده‌بن.
ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ سه‌ره‌نجی ڕاپۆرتنووسی تایبه‌ت ڕابکێشینه سه‌ر
بابه‌تی مۆحه‌ممه‌د سدێقی که‌بوودوه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس، به‌رگریکار له
مافه‌کانی مرۆڤ، که دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی
ئێرانه و به تاوانی کێشه‌سازکردن بۆ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وڵات،10
ساڵ و نیو زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنراوه
به‌ڵگه‌نامه پێشکه‌شکراوه‌کان به دادگا، به‌تایبه‌تی له سه‌ر دامه‌زراندنی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ساڵی 2005 دا، چالاکییه‌کانی بۆ به‌رگری
له مافه‌کانی مرۆڤ، په‌یوه‌ندی گرتن به کۆمیساریای مافه‌کانی مرۆڤ و
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوون.
هه‌ر وه‌ها، ئاغه‌ی که‌بوودوه‌ند نووسه‌ری سێ کتێبه: یه‌که‌میان په‌یوه‌ندی
به مافه‌کانی ژنانه‌وه هه‌یه، دووهه‌مین نووسراوه، له سهرتێپهڕینه به‌ره‌و
دیمۆکراسی و سێهه‌مینیان له سه‌ر بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه. ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران، هیچ کات ڕیگای بڵاوبوونهوهیانی نه‌دا.
له ژۆئه‌نی 2003 دا، دوا به دوای شکایه‌تی ده‌زگای زانیاری ئێران له سه‌ر
ناوه‌ڕۆکی ئه‌و گۆڤاره که ئه‌و له‌و کاته‌دا بڵاوی ده‌کرده‌وه، "په‌یامی
گه‌ل"، گیرا و به ساڵ و نیوێک زیندانی ته‌علیقی حۆکم درا. له‌و گۆڤاره
دا به‌تایبه‌تی له سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ، مافه‌کانی ژنان، و مافه‌کانی
گه‌لی کورد له بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، مێژوویی و
زمانی دا ده‌ینووسی.
به‌ڕیز که‌بوودوه‌ند ئێستا گرفتاری چه‌ند نه‌خۆشیه، که یه‌کیان شێرپه‌نجه‌ی
پڕۆستاته و ده‌ستی ناگاته هیچ چاوه‌دێرییه‌کی پزیشکی.
خانمی ڕاپۆرتنووسی تایبه‌ت، ده‌توانین چ پیشنیارێکی به‌رچاو پێشکه‌ش
که‌ین له کاتێکدا که ئه‌م داواکاریانه ڕوویان له سیسته‌می وڵاتێکه، نه‌ک
ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت، که مافی به‌رگریکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ژێر پێ ده‌نێ؟
10ی مارسی 2011
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی ومافه‌کانی مرۆڤ
contact@zdhrc.org
http://www.zdhrc.org/ku/belgename.php
|