په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠١٧

بەریتانیا ھەڵمەتێکی دەستگیرکردنی پەنابەرانی دەستپێکرد.

 

 

لە ماوەی ٦ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر کە زۆربەیان ھاولاتی ھەرێمی کوردستان و عێراقن پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کردوە لە ھەریەک لە گرتووخانەکانی (کۆلن برۆک و ھارمنسورس) نزیک فڕۆکەخانەی ھیسرۆ لە لەندەن بە ھۆکاریکی نادیار کۆکراونەتەوە.


ئەم پەنابەرانە لە جەند رۆژی رابروودا وە لە کاتی ئیمزای پۆلیسدا دەستبەسەرکراون و ڕەوانەی لەندەن کراون ھەروەھا زۆربەی ئەو پەنابەرانە ماوەی زیاتر لە ١٠ساڵ تا ١٧ ساڵ لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن و ژن و منداڵیان ھەیە.


(م.م) یەکێک لەو پەنابەراندا ووتی "ماوەی ١٥ سالە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم و خاوەنی ژن و دوو منداڵم".


ھەروەھا پەنابەر (ب.م) خەڵکی کەرکوکە ووتی"ماوەی ١٤ ساڵە لە ولاتی بەریتانیام".


(ق.م) یەکێکی تر لەو پەنابەرانە ووتی "خاوەنی منداڵێکیم تەنھا ٢١ مانگە و دایکم بە خەفەتی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری منەوە گیانی لەدەستداوە و ١٤ سالە لە ولاتی بەریتانیا دەژیم".


ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن لە داھاتوویەکی نزیکدا لەسەر ھەولەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و دوایین زانیاریی لەسەر ئەو پەنابەرانە ئاگادارتان دەکاتەوە.

 

٤\٤\٢٠١٧ - لەندەن

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

____________________________________
پەیوەندیی: ٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١، ٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com  ifir@hotmail.co.uk
پەیوەندییەکانی بەشی بەغدا: ٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤

 janan12@hotmail.co.uk - سکایپی: janan.aljabiri
بەشی سەرەکیی (لەندەن): ٧٨٥٦٠٣٢٩٩١.
بەشی کوردستان:  ٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦

 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک