٢٦\٦\٢٠١٦ بەریتانیا و کوردستان و سەربەخۆیی.
ئەوە نەک ھەر بەریتانیا، خەڵکی جەزائیریش کە ملیۆنێ شەھیدیاندا لەپێناوی جیابونەوە لەفەرەنسا، توشی زیانێکی ئابوریی زۆربون. بەڵام سەربەخۆییەکەیان لاگرنگتربو. ئەو عەرەبانەی لەناو ئیسرائیلدا ئەژین، باری ئابورییان دەیانجار باشترە لەوانەی ژێر دەسەڵاتەکەی مەحمود یاسین، کەچی دەوڵەتی فەلەستینیان لاباشترە کە ئاشکرایە ئەو دەوڵەتە ئەبێ بە سواڵ بژی و خەڵکەکەی ھەناسەی سارد ھەڵکێشن بۆ ژەمێکی چەورو گەرم!
جا نەک ھەر مرۆڤ، کەوێکی ناو قەفەز کە بەبێ ماندوبون باشترین خۆراکی ئەخرێتە بەردەم و لەسەرماو گەرماو توفەنگی راوچی ئەپارێزرێ، بەرەڵایی و ئازادییەکەی لا باشترە کە ئەشێ بەسەد دەردیسەر بڕێک خواردن یا قومێک ئاوی دەسنەکەوێ. ئەم نمونانەش بەڵگەی گرنگیی ئازادین کە بەبێ سەربەخۆیی، ھیچ گەل و ھیچ مرۆڤ و ھیچ ئاژەڵێکیش، ئازاد نابێ.
|