٢٢\١\٢٠١٢
به‌ریتانیا
-
قه‌یرانی ئابووری و کۆششه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن!

نوری به‌شیر
قه‌یرانێکی ئابووری که سێ ساڵه سه‌رتاپای نیزامی سه‌رمایه‌داری
جیهانی داگرتوه، سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات و چینی بۆرژوازی له
وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا، پێکهێناوه. ئه‌گه‌ر پێشتر
ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه له لایه‌ن ووڵاتانی گه‌وره
سه‌رمایه‌داریه‌وه ناوی جۆراوجۆری لێده‌نراو ده‌ویسترا رووپۆشی
جۆراوجۆری بۆ بکرێت، به‌ڵام به‌دوای پێدانی ملیاره‌ها دۆلار
به‌بانکه‌کان وده‌ستبردن بۆ سیاسه‌تی لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری و هێرشبردن
بۆسه‌ر ئاستی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان وکه‌م کردنه‌وه‌ی
خزمه‌تگوزاری و خه‌رجییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، که‌چی هێشتا ئه‌م قه‌یرانه
نه‌ک هه‌ر رێگاچاره‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه، به‌ڵکو ئاسه‌وار و
نیشانه‌کانی قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری خۆی ده‌رده‌خات. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی
که ئاستی قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه، به داڕووخان
وگۆڕانکاری له حکومه‌ته‌کانی یۆنان وپرتوگاڵ و گه‌لێکی تر له‌وڵاتانی
سه‌رمایه‌داری گه‌یشتووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌مانگرتن و خۆپیشاندانی
ملیۆنی له‌زۆرێک له‌ووڵاتانی ئه‌وروپادا، تا ده‌گات به هاتنه
مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوه‌نده‌کان (Occupy
wallstreet) له ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و که‌نه‌دا و
به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، هاوکات رووداوه خێراکانی هه‌ڵپێچانی
ده‌سه‌ڵاته‌سه‌رمایه‌داره دیکتاتۆره‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و
پشێویه‌سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا.. هه‌موویان
ده‌رخه‌ری راستی قووڵبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه‌ی دونیای
ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری و بێتوانایی حکومه‌ته‌کانی چینی بۆرژوازیه له
چاره‌سه‌رکردنیدا.
به‌ڵام لایه‌نێکی تری ئه‌م قه‌یرانه ڕۆڵی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان
وهه‌وڵه‌کانیه‌تی له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م
قه‌یرانه‌یه. به‌تایبه‌تی که‌لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان چ له ده‌وری
ڕاوێژکاری ده‌سه‌لات وچ وه‌ک لایه‌نێکی دژ به‌ده‌سه‌ڵات، به‌مه‌به‌ستی
ڕاکێشانی خه‌ڵک و سواربوون به‌سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیاندا،
له هه‌وڵدایه بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ئابوورییه، که‌هیچ
په‌یوه‌ندێکی به‌خواستی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه‌وه‌نییه.
له‌مباره‌وه هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌وڵاتی به‌ریتانیا،
چ له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته‌و چ له‌به‌رامبه‌ر
به‌یه‌کدا، نموونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌یه که لێره‌دا له باره‌یه‌وه
ده‌دوێین.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی که‌یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری به‌ریتانیا گرتووه، سه‌ره‌تا د‌یڤید کامیرۆنی سه‌رۆک
وه‌زیران، ڕیگاچاره‌ی ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ی به‌سیاسه‌تی
لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری وکه‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ده‌وڵه‌ت
وخزمه‌تگوزاریه‌کان وبردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی،
به‌ده‌سته‌وه‌گرت. ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بێکارکردن
وکه‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و زیادکردنی پاره‌ی خوێندن و نرخی کاڵا
پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێناو
ئه‌مه‌ش بووه‌مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ویا‌خی بوونی لاوان
وده‌ستبردن بۆسوتاندنی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و خۆپیشاندان ومانگرتنه
کرێکاریه‌کان له‌م وڵاته‌دا. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌وهه‌وڵه‌کانی د‌یڤید
کامیرۆن وحکومه‌ته‌که‌ی هێشتا نه‌یتوانیه‌وه‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
پێداویستیه‌کانی سه‌رمایه‌داری وقه‌یرانه که‌یبێت.
هه‌ربۆیه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه‌له‌وتارێکدا د‌یڤید کامیرۆن ڕووی
له‌به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا کرد ولێره‌شه‌وه‌داوای له‌پارته‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان
کرد که‌له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ت ڕاوه‌ستن و یه‌کده‌ستانه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی
حکومه‌ته‌وه‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری وه‌ڵات
بخه‌نه‌گه‌ڕ. د‌یڤید کامیرۆن له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ساڵی
تازه، یانی ساڵی ٢٠١٢ ساڵێکی سه‌خت ده‌بێت
له‌به‌ریتانیا وپیویسته‌هه‌موو که‌س و لایه‌نێک به‌حیزبه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ده‌رکی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌سه‌خته بکه‌ن
وتێبکۆشن یه‌کگرتووانه‌رووبه‌رووی باری ناهه‌مواری ئابووری وڵات
ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا نمووی شکستی ده‌وڵه‌تانی قه‌یرانگرتووی
وه‌ک یۆنان چاوه‌ڕێی به‌ریتانیاش ده‌کات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
قسانه‌وپه‌یامه‌که‌ی دیڤیدی کامیرۆندا، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئید
میلیباند (Ed Miliband) سه‌رۆکی حیزبی
له‌یبه‌ر، که‌سه‌ره‌کیترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیایه،
له‌وته‌یه‌کیدا هه‌ڵوێستی حیزبه‌که‌ی به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی
ده‌سه‌لاتدار، حیزبی کۆنسه‌رڤه‌تیڤ، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌سیاسه‌تی
لێگرتنه‌وه‌ی ئابووری وکه‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ده‌وڵه‌ت شکستی
خواردووه‌ودوای ئه‌مه‌ش سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌ت هیچ نه‌خشه‌یه‌کی
ئابووری باوه‌ڕپێکراوی به‌ده‌سته‌وه‌نییه.ته‌نانه‌ت هیچ
به‌رپرسیاریه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ئابووری بازاڕ‌و سیسته‌مه‌که‌ی
نیشان نادات. له‌کوتایی قسه‌کانیدا ئید میلیباند ئه‌لگۆی
"سه‌رمایه‌داریه‌کی لێپرسروانه‌ترو باشتر"ی وه‌ک رێگای گونجاو بۆ
ده‌رچون له قه‌یرانه‌که پێشنیار کرد، که‌له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌مان
به‌رنامه‌ی چاکسازیه. چاکسازیه‌ک که‌خه‌ڵک هه‌ستی پێ‌بکات و که‌متر
بێکارکردن و که‌مکردنه‌وی کرێ و زیادکردنی نرخی کاڵاکانی له‌بازاڕدا
به‌دواوه بێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌وه‌زیری سێبه‌ری کار
(Chuka Umunna) له چوارچێوه‌ی قسه‌کانی
میلیباندا ووتی: " ئه‌و‌سه‌رمایه‌داری که‌هه‌یه‌سه‌رمایه‌داریه‌کی باش
نیه‌وده‌بێت په‌یڕه‌وی بازرگانیه‌کی باش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌داریه‌کی باش به‌وجود بێت. بۆیه ده‌بێ سه‌رمایه‌داران
وبازرگانانی وڵات په‌یره‌وی له‌بازرگانی کردنێکی باش و به‌پره‌نسیب
بکه‌ن ونموونه‌له‌کاری سه‌رکه‌وتوو بده‌ن به‌ده‌سته‌وه". ئه‌م قسانه‌ش
به‌مانای ئه‌وه‌دێت که‌نیزامی‌سه‌رمایه‌داریه‌ی وئابووری بازاڕ
به‌جۆرێک خۆی رێکبخاته‌وه‌که‌به‌رهه‌مهێنان و‌بازرگانی که‌مترین زیان
به‌ژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت.
ورده‌کاریه‌کانی ئه‌م ته‌رحه‌ی ئۆپۆزسیۆن که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی
لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کان وباشکردنی بازرگانی
ناوخۆ وده‌ره‌وه، ده‌گرێته‌خۆی.
ئه‌گه‌رچی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌رحانه‌ی ئۆپۆزسیۆندا هێشتا حیزبی
ده‌سه‌ڵات کاراتره و ئه‌م رێگایانه‌ی حیزبی له‌یبه‌ر پارتی
به‌چاره‌سه‌ر نازانێ، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن هه‌مان
نیزامی ئابووری سه‌رمایه‌داری بازاڕ، به‌هه‌ندێک
چاکسازیه‌وه‌دوباره‌ده‌کاته‌وه‌که‌خودی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار پێداگری
لێده‌کات. نیزامێک که‌له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی کاری
کرێکاران ونابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراوه. ئه‌وه‌شی
که‌ئۆپۆزسیۆن داکۆکی لێده‌کا و وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی تازه‌له‌به‌رامبه‌ر
قه‌یرانی ئابووریدا ده‌یخاته‌ڕوو، شتێکی زیاتر نییه‌له‌سیاسه‌تی
ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌ت، یانی کینزیه‌تی نوێ، که‌کۆنترۆڵی بازاڕ
له‌په‌رده‌ی "سه‌رمایه‌داریه‌کی باش"دا پێناسه‌ی بۆده‌کات. باشکردنی
سه‌رمایه‌داریش به‌ومانایه دێت که‌ئانارشی بازاڕ ڕامبکرێ و ئاساواره
زیانباره‌کانی کۆنترۆڵ بکرێ. به‌ڵام سه‌رمایه‌داری که به وته‌ی مارکس
مێژوه‌که‌ی به‌ئاگرو ئاسن ونایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی نوسراوه‌نه‌ئینسانی
ده‌کرێته‌وه‌ونه‌باشتر ده‌کرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی که‌پێی ده‌ڵین
فه‌وزای بازاڕ و تێکه‌ولێکه‌ی کڕین‌و فرۆشن به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ویاساکانی مونافه‌سه‌وئاڵوگۆڕی کاڵاو جێگۆڕکێی
سه‌رمایه‌کانه. قازانچ په‌رستی وهه‌وڵدان بۆ به‌رینکردنه‌وه‌ی بازاڕی
کاروکاڵا، که‌یاسای بنه‌ڕه‌تی وبزوێنه‌ری به‌رهه‌مهێنانی
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌له‌نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، ئینسانی بون
وشه‌رافه‌تمه‌ندی وباشبون ناناسێ وبه‌پێویست جه‌نگه‌وێرانکه‌ره‌کان و
پشێوییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و داڕمانه ئه‌خلاقیه‌کان، خۆی گۆشه‌یه‌کی
ته‌واوکاری نیزامی سه‌رمایه‌داری وبنه‌ماو چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی
چینی ده‌سه‌ڵاتداره، که‌ناچاره‌پێی. هه‌ربۆیه‌ته‌واوی به‌دیله‌کانی
چاکسازی ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌نجامێک ناگات وناتوانێ له‌قازانجی کرێکاران
وزه‌حمه‌تکێشدا هه‌نگاوێک هه‌ڵگرێ و بارسووکیه‌ک به‌سه‌ر ژیانیاندا
بهێنێ.
وه‌ڵامی چینی کرێکار به سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانه و یاساکانی شتێکی
تر نییه جگه له‌وه‌ی که ده‌ستبداته خه‌باتێکی یه‌کگرتوانه و
شۆڕسشگێڕانه بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌م نیزامه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار و به‌دیلی سۆسیالیستی که له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه
نیزامی کاری به‌کرێ هه‌ڵده‌ته‌کێنی و یاسای قازانچپه‌رستی و
که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و کۆمه‌ڵگای کارگه‌ران
له‌سه‌ر بنه‌مای موڵکدارێتی گشتی بۆ هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌خاته
شوێنی، ته‌نها ڕیگا چاره‌ی واقعی کرێکارانه به‌رامبه‌ر به نیزامی
سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانه‌که‌ی.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|