په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٩\٢٠١٦

بەریتانیا و فەرەنسا

لە بارەی پەنابەرانەوە بە رێکەوتننامەی نێوانیاندا دەچنەوە.



لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و فەڕەنسا لە راگەیاندنێکی ھاوبەشدا بڕیاردرا"بەردەوام دەبن لە ڕێکەوتننامەی نێوانیان بۆ چاودێری کردنی سنورەکانی بەریتانیا لە خاکی فەرەنساوە بۆ ڕێگەگرتن لە پەڕێنەوەی پەنابەران".


دۆێنی سێ شەممە ٣٠ی ئاب، ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، "سیاسەت مەداری فەرەنسی "خافیەر بێتغاند"، داوای کردنەوەی ناوەندێک دەکات لە خاکی فەڕەنساد،ا تاوەکو ئەو پەنابەرانەی دەیانەوێ ڕوو لەوڵاتی بەریتانیا بکەن، لەو ناوەندەوە داواکاری وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا پێشکەش بکەن. ئەم داوایەش کاردانەوەی زۆری لە بەریتانیادا لێکەوتۆتەوە".


بێتغاند کە سەرۆکی ھەرێمی " نۆرد پاس دی کاڵاس"ەو شاری کاڵاس ئەکەوێتە ئەم ھەرێمەوە، ڕاشیگەیاندوە" لە ئەگەری سەر نەکەوتنی ئەم سیستەمەدا، ڕێکەوتننامەی "لێ تۆکوت" دەکەوێتە ژیر مەترسی ھەڵوەشاندنەوەی کە تێیدا بەریتانیا مافی پشکنینی سنورەکانی لە دۆڤەرەوە تا کاڵاس ھەیە"

ئەمەیش لە کاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لە وڵاتی فەرەنساو لە کەمپەکانی کاڵاسدانو لە چاوەنواڕی ئەوەدان خۆیان بگەیەننە وڵاتی بەریتانیا. بەریتانیاش لەلای خۆیەوە سورە لە سەر یاسا توندەکانی بەرامبەر پەنابەرانو داخستنی سنورەکانی. ھەروەک ھەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی دەریای ناوەڕاستیان بڕیوەو لە وڵاتانی یۆنانو ئیتاڵیادا قەتیس ماوون، شکستخواردووبووە.


ڕۆژنامەی گاردیان، کە بەناوبانگترین ڕۆژنامەی بەریتانییە، ئاماژە بەوەش دەکات " "تێریسا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتاری کۆنفرانسی پارتەکەیدا لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردودا، جەختی کردەوە لەسەر ڕێگەگرتن لە ھاتنە ناوەی پەنابەران بۆ ناو بەریتانیاو ھێرشی کردە سەر پەنابەرانو بە(دەوڵەمەندترینو، خۆشبەخت ترینو ، بەھێزترین) کەسی ناو بردن و ڕایگەیاند تەنھا ھاوکاری کاتی پێشکەش بە پەنابەران دەکرێت".


ئەم ھەنگاوە لە کاتێکدایە لەمانگی شوباتەوە شەپۆلێکی گەورە لە نارەزایەتی ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران وھەڵسوراوانی مەیدانی پەنابەری بەردەوامن لە چالاکی لە چەنگەڵەکانی کاڵی و ناوخۆی بەریتانیا دژ بە سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی فەرەنساوبەریتانیا بەرامبەر بە پەنابەران ‌.لەو چوارچێوەیەیشدا فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی بەشێکە لەو ناڕەزایەتیانە بۆ بەرگری لەمافەکانی پەنابەران.
 

 

فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
٣١\٨\٢٠١٦ - بەریتانیا

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک