٥\٤\٢٠١٦
بێریڤان.

شە ماڵ عادل سەلیم
پۆلی
یەکی سەرەتایی، وانەی یەکەم:
بێریڤان، شۆخە ژنێکی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە، خەباتکارێکی بێ
بەرابەری کوردستانە و لە پێناو هەرچی جوانکردن و و بنیادنانەوەی
کوردستان و یارمەتیدانی کوردانی رۆژئاوا لە (مانگی سووری کورد) لە
رۆژئاوای بەرخۆدان و ئازایەتی خەبات دەکا.
بێریڤان، ژیانی خۆشگوزەرانیی خۆی لە ولاتی ئەڵمانیا بەجێهێشتووە و
رۆژئاوای کردۆتە گۆڕەپان تێکۆشان.
بیریڤان دەڵێ: لە هەر شوێنێک، لە هەر پارچەیەکی کوردستانی لەخاچدراوم،
لە هەر بستەزەمینێک، مرۆڤیکی کورد بانگم بکا و پێویستی بە یارمەتی بێ،
بە بێ دوودڵیی و راڕایی زۆر بە پەرۆشەوە بەهانایەوە دەچم و یارمەتی
دەدەم.
من بێریڤانی چیاکانی کوردستانم، قەندیلی ماڵە هەژارەکانم، دەنگی بێ
دەنگەکانم، من بیێریڤانم...
بێریڤان، وڵاتی دووەمی خۆی بەجێهێشت و هاتەوە رۆژئاوای نەبەرد تا خزمەت
بە خاک و نیشتیمانەکەی بکا، لەبری خەڵات و بەرزنرخاندن و رێزلێنانی، لە
٢٢ی ئادارەوە بێریڤانی چیایی لە لایەن (دەسەڵاتی هەرێمی بەتەمای خودا)
دەستگیر کراوە، بە بێ ئاشکراکردنی هۆی دەستگیرکردنەکەی...
لە کۆتایی وانەی یەکەمدا دەڵێن: دەبێ کێ هەبێ هێندەی دوژمنی کورد
شادمان بێ بە زیندانیکردنی بێریڤان؟
ئازادی بۆ بیریڤان زەین...
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|