٣\٤\٢٠١٣
به‌رزڕاگرتنی رۆژی ٥ ئایار و یادی سه‌رده‌شت عوسمان و رۆژی ئازادیی،
وەڵامی
ئازدییخوازانی کوردستانه به سه‌رکوتگه‌ران!
سێ
ساڵ لەمەوبەر له ڕێککه‌وتی ٤-٥-٢٠١٠ بە ڕۆژی ڕوناک بەبەرچاوی پۆلیس و
خەڵکێکی زۆر، لەلایەن هێزێکی تایبەت لەبەردەم کۆلێژی ئاداب لە
پایتەختدا. بە ئاشکرا سەردەشت دەفرێنرێت. دوای دوو رۆژ، بە دوو گوللەی
نێودەم. بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە. ئەمەش وەک هێمایەک بۆ بێدەنگکردن و
دەمکوتکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی پەیامی ڕاستی بەخەڵک ئەگەیەنن. سەردەشت
رۆژنامەوان بوو. کاتی خۆی وه‌ک رۆژنامه‌وان بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی
خستبووه‌کار. تیڕۆڕی راسته‌وخۆی ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌کار و
هه‌ڵوێستیه‌وه هه‌یه. لەسەر کاری رۆژنامەوانی، نوسین و ڕەخنەکانی لە
ناعەدالەتی و گەندەڵی و تێکشکاندنی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز
تیرۆرکرا.
ئێستاکه‌ش به‌دوای ٣ساڵ له تیرۆری ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بوێره، لێژنەی
لکۆڵینه‌وه و دادگای هه‌ولێر له هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دۆسیه‌که‌ن به
سیناریۆیه‌کی ناشیرین و هەڵبەستراو و دوور له ڕاستی. به‌دوای ٣
مه‌شهه‌دی شانۆگه‌ری دادگای هه‌ولێر له سیناریۆی لێژنه‌ی لکۆڵینه‌وه
له‌دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا. به‌ره‌وڕووی
نه‌فره‌ت و ناره‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان و
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش، رۆژنامه‌ی ئاوێنه چه‌ند زانیاریه‌کی بڵاوکرده‌وه که
تۆمه‌تباری کەیسەکه په‌شیمان بۆته‌وه‌و ئەو تۆمەتەی ڕەدکردوەتەوە
دابویانە پاڵی،تۆمەتبار لەقسەیدا لەبەردەم دادوەر ئاماژەی بۆ ئەوە ئەو
کردوە "نە سەردەشت عوسمانی بینیوە‌و نە ناسیویەتی‌و نە دەستیشی لە
تیرۆریدا هەیە".
به‌پێی بریاری دانیشتنی دادگای هه‌ولێر له ٢٠١٢٠١٣دا، دانیشتنی دادگا
دواخرا بۆ ٢ی ئاداری ٢٠١٣. له‌به‌روار و کاتی دیاریکراو به‌بێ هیچ
ئاگاداریه‌کی فه‌رمی به‌پاساوی ئه‌وه‌ی که‌رۆژی پشووه و دادگا نییه.
دوای ئه‌وه‌گوتیان که یه‌کشه‌ممه،دادگا دانیشتنێکی دیکه ئه‌نجام
ده‌دات. دیسانه‌وه له‌کاتی دیاریکراو گوتیان دادگا له‌١٧ ئاداری ٢٠١٣
داده‌نیشێت. ئه‌وه ١٧ ئاداریش تێپه‌ڕی، ئێستا دانیشتن و دانەنیشتن و
شاردنه‌وه‌ی دادگا بووه به چیرۆکێکی سه‌مه‌ره له دۆسیه‌ی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسماندا.
چیرۆکی عه‌نتیکه‌ی لێژنەی لێکۆڵینه‌وه‌و دانیشتنی دادگای هه‌ولێر بۆ
شاردنه‌وه‌ی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه‌و تیرۆرستان بوو، شاردنه‌وه‌و
نهێنی کردنی دادگای هه‌ولێریش بۆ شاردنه‌وه‌ی سکانداڵه‌که‌یه.
شانۆگه‌ریه‌کی ناوازه‌و ده‌گمه‌ن، بێ ئه‌کته‌ر و بێ جه‌ماوه‌ر.
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه شتێک نییه ناوی دادگا و پرۆسه‌ی دادگایی بێت.
ئه‌وه‌ی ئێستاکه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گه‌مه‌یه‌کی موخابه‌راتی ئاسایش و
ده‌زگای پاراستنه.
ئازادیخوازانی کوردستان، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان!
هه‌ر جۆرک له تێپه‌راندنی دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان و په‌نادانی
تیرۆرستان، هێرشه بۆ سه‌ر ئازادی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و سه‌رکوت
له‌سه‌ر ئازادی و ئازادیخوانه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به هێز و چاوبه‌ستی کار له‌سه‌ر تێپه‌راندن و
شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه ده‌کات، بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی
ده‌ربڕین و سه‌پاندنی سه‌رکوتی زیاتر به‌سه‌ر کوردستان. ئه‌وه ئه‌رکی
ئازادیخوازانی کوردستان و رۆژانامه‌نوسان و ڕێکخراوه‌کانه، بۆ
پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیناریۆکانی ده‌سه‌ڵات و به‌رگری له ماف و
ئازادیه‌کان. رۆژی ٥ ئایار له‌سێیه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان، وە ڕۆژی ئازادی لە بە مەراسیمی جۆراو جۆر بەرز و بەڕێز ڕابگرن.
بۆ وەڵامدانه‌وه ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تێپه‌راندنی دۆسیه‌ی
رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و په‌نادان و شاردنه‌وه‌ی تاوانباران و
تیرۆرستان.
ئه‌وه نزیک ده‌بینه‌وه له ٣ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری رۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت عوسمان، بەدوای تیرۆری ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی جەماوەری
و ئازادیخواز شاره‌کانی خرۆشاند، ئەو بزووتنەوەیە بۆ به‌رگری له‌ئازادی
و له‌پێناو ئازادیدابوو. بۆ پێش‌گرتن به‌دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی تیرۆری
سه‌رده‌شته‌کان و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه ر تیرۆر و و دادگاییی
تاوانبارانی راستەقینەی سه‌رده‌شتدا تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه. خەبات بۆ
ڕێگەگرتن لە تێپەراندنی تیرۆر بە سیناریۆ و پەنادانی تاوانباران،
خەباتێکی ئەمرۆی ئازادیخوازانە لە دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسماندا.
ئه‌مسالیش له یادکردنه‌وه و به‌رز ڕاگرتنی یادی سه‌رده‌شت و ڕۆژی ٥
ئایار وە یاد و ڕێز لێنان لە رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، داواکارین
کە:
یەکەم: ئەم پرۆسەی دادگایی کردنە دەستبەجێ ڕابگیرێت.
دووەم: لیژنەیەکی بێ لایەنی سەڵاحیەتدار بە بەشداری ڕێکخراوە
مەدەنیەکان و سیاسیەکانی کوردستان و ڕێکخراوە جیهانیەکانی داکۆکیکار لە
مافەکانی مرۆڤ و نوێنەری خێزانی سەردەشت عوسمان بۆ لێکۆڵینەوە لەو
کەیسە پێک بێت کە هەموو ئاسانکاریەکی لە لایەن حکومەتی هەرێم و دەزگا
ئەمنیەکانی هەولێر بۆ بکرێت.
سێیه‌م: ٥ی ئایار بکرێته رۆژی ئازادی ده‌ربڕین له کوردستان.
گرینگە ئەم رۆژە وەک (رۆژی ئازادی) لەلایەن ئازادیخوازان به‌رز ڕابگیرت
و هه‌موو لایه‌ک به‌یه‌که‌وه له ٥ ئایار وه‌ک رۆژی ئازادی به‌یه‌ک
ده‌نگ کار بکه‌ین بۆ سازدانی مه‌راسیمی یادی رێزلنان و یادی سه‌رده‌شت
عوسمان و گرتنی کۆڕ و سیمینار لەسەر ڕەوشی ئازادی. یا سازدانی هه‌ر
چالاکی و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی له رۆژی ئازادی‌دا.
لێرەشەوە بەتایبەتی بانگەوازی ئازادیخوازان لە شاری یۆتۆبۆری و سوید
دەکەین، هەڵدەستین بە گرتنی مەراسمێک لە ٥ ی ئایاری ٢٠١٣دا لە
Folkets hus - Järntorget.
پێشوازی لەهەر بەشداری و چالاکیەک دەکەین.
کۆمیته‌ی پشتگیریی له داواکارییەکانی خه‌ڵکی
کوردستان له یۆتۆبۆری
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادیی یۆتۆبۆری
٣١\٣\٢٠١٣
serdasht.osman@gmail.com
|