بەر لە هەڵبژاردن
چى روودەدات ؟
(هەر لیستێک زۆر لە خەڵک بپارێتەوە گرەوەکە دەباتەوە)

پێشڕەو حەمید
بەتێگەیشتنمان لە ئەدەبیاتى شەڕى ڕاگەیاندنى حیزبەکان لەڕابردویەکەى 18
ساڵیداو لەو شەڕەبێمانەى ترى ڕاگەیاندنى حیزبەکان کە بەرامبەر بە
میدیاى ئەهلى ڕایانگەیاندوە و تاوانبارکردنى میداکارانى ئەهلى
بەکارکردن بۆدوژمونانى کورد بەقەولى ئیعلامییە حیزبیەکان ، دەگەیەنیە
ئەو بڕوایەى بڵێن شەڕێکى ترى بێتامى ناخۆیى بەڕێوەیە ، بەڵام لەفۆرمى
میدیایدا و هەندێک جاریش بۆترساندو دەم کوتکردن چەند گوللەیەکیش
دەننرێنە ئەقڵى یەکترەوە ؟! ئەگەر تا کاتى هەڵبژاردن ( مردن ) لێمان
گەڕێت بەچاوى خۆمان دەیبینین کەچۆن براو هاوڕێکانى دوێنێى خەباتى
هەندێک لەحیزبەکان و لیستە بەشداربوەکانى پرۆسەى هەڵبژاردن ، چۆن
لەپێناو مانەوەى خۆیان لەپۆستى باڵاى حیزبى و حکومى و گیرفان پڕکردن
لەسەرحیسابى میللەت ، بەردەبنەگیانى یەکترو هەرچى نهێنى ناشرینى یەکترە
هەڵى دەماڵن و دۆست و دوژمونى لێى ئاگادەردەکەنەوە .
بانگەشەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن سەرجەم لیستەکانەوە
بەبێ جیاوازى لەیەک دەستەواژەدا کۆدەکاتەوە وەک ئەگەر ( دەتەوەێ ) ئەم
دەستەواژەیە سەرەتاى دەرخستن و ئاشکراکردنى بەرنامەى هەڵبژاردن و
پرۆژەى لیستەکانە بۆڕاکێشانى سۆزى هاوڵاتیان بۆبەخشینى دەنگى خۆیان
بەولیستەى کە زیاتر پاڕانەوەکانى کارى گەرى لەسەر کەسى
دەنگەردروستدەکات ؟! چونکە بە دەستەواژەى ( ئەگەر دەتەوەێ ) زیاتر
ئەوخەڵکانەى پێ فریودەدەن کە لەدونیاى سیاسەت و لەگەمەى دیموکراسیەتى
کوردى تێناگەن و بەم چەند دروشمە سواوەى هەڵبژاردن خۆڵ دەکەنە چاویان و
دەڵێن : ئەگەر دەتەوێ کوردستان وەک دوبەى لێبێت ، ئەگەردەتانەوێت نەوت
و غاز بەبۆرى بگاتە ماڵەکانتان ، ئەگەر دەتانەوێت کارەباکەتان بیست
وچوار کاتژمێر بەردەوام بێت ، ئەگەردەتانەوێت نوێنەراکانتان لەپەرلەمان
دا خەونەیان باتەوە، ئەگەر ...تد ، ئەوا دەنگ بەلیستى ( ... ) بدەن ،
هەروەها ئەو خەڵکانەیشى کەچەندین ساڵە سوتەمەنى سیاسەتى فاشیلانەى
حیزبەکانن و قوربانى شەڕەبیتامەکانیانن لەڕیگەى نان بڕین و دەرکردن و
چاوسورکردنەوە ناچارى بەخشینى دەنگەکانیان دەکەن بەخۆیان .
هەژدەساڵە یارى بەچارەنوسى خەڵکى کوردستانەوە دەکرێت و هێشتا خەڵک
ناهۆشیارانە شوێن دروشمە بریقەدارەکانى یەکێتى پارتى دەکەون ،کاتێک
لەلایەن دڵسۆزانى کوردستان و بەرگریکاران لەمافەکانى مرۆڤ و
دیموکراسیەت ، ڕەخنە لەئەداى کاربەدەستانى حکومى و حیزبى دەگیرێت و
سیستەمە سیاسیەکە دەخەنە ژێرپرسیارەوە ، لەلایەن چەندین کولکە بەرپرسى
نەخۆێندەوارەوە ، ڕەخنەگران بەجاسوس و بەکرێ گیراوى دەوڵەتان دەناسێنن
و ئەو ڕۆژنامە ئەهلی یانە بە ( کەر ) دەشوبهێنن کە فایلى ناپاکى و دزى
و گەندەڵیەکانیان ئاشکرادەکات ، لەلایەن خەڵکى ناهۆشیارەوە چەپڵە ڕێزان
دەکرێن و دەستخۆشى لەو وتانەدەکەن لە لەهیچ ئەدەبیاتێکى دیموکراسیەتدا
جێگەى نابێتەوە .
بەرلەهەڵبژاردن پێشبینى چى دەکرێت ؟ ئەمە پرسیارێکى گرنگە و وەڵام
دانەوەى ئەم پرسیارە هەرێمەکەمان لەنێوان دیموکراسیى بون و هەڵکشان
بەرەو دیکتاتۆریەت یەکلاى دەکاتەوە ، بۆئەوەى لیستەکان هەرچۆنێک بوە
زۆرترین کورسى پەرلەمان بۆخۆیان داگیربکەن ، هەرچى شتى ناشرین و
چاوەڕوان نەکراو هەیە لەم چەند هەفتەیەدا دەیبینین و دەیبیستین وەک :
دروستکردنى چەندین ویب سایت بۆبڵاو کردنەوەى دەیان وتارى نادروست و
پڕلەناوزڕاندن بۆئەو کەس و سەرۆک لیستانەى کە ململانى یەکتر دەکەن ،
هاندانى دەیان نوسەرى قەڵەم فرۆش لەلایەن لیستەکانەوە بۆ بڵاو کردنەوەى
هەواڵ و زانیارى ناڕاست لەسەر لیستە ڕەکبەراکانیان ، بەخشینى دیار و
بپێدانى پارەیەکى زۆرلەلایەن لیستەکانەوە بە بەسەرۆک خێل و خاوەن
دیوەخانەکان بۆکڕینى دەنگى ئەو کەسانەى کە وەک دەروێش لەدیوەخانەکاندا
خزمەت دەکەن و ناتوانن لەبازنەى بڕیارەکانى سەرۆک عەشیرەت دەربچن ،بۆئەوەى
ژمارەیکى بەرچاو لەکورسیەکانى پەرلەمانى کوردستان مۆسەگربکرێت لیستە
باڵادەستەکان ، هەڕەشەى نان بڕین دەکەن ، ئەندامان و لایەنگرانى سوێن
ئەدا کە بەکاندیەکانى خۆى نەبێت دەنگ بەکەسى ترنەدا ، بەڵێنى شتى
زۆرگەورە بە بەرپرسەکانى ئەدات تا دەنگى بۆکۆبکاتەوەو لەدواى هەڵبژاردن
پێى دەڵێت ، خیانەتتکرد بۆلیستێکى تر کارت کردوە ، موچەى پاسەوانەکانى
دەبڕێت ئەگەر وەک بەرپرسێکى سەربازى یان سیاسى حیزبەکەى دەنگ بە
کاندیەدکانى نەدات .
ڕۆءژنامە حیزبیەکان پڕدەبن لە حیکایەت و مێژوى چەندین ساڵە ڕابردو
دەگێڕننەوە و چاومان پڕدەکەن لە لە چیرۆکى ئەفسوناوى میکیاژکراو ،
ڕۆژنامە حیزبیەکان هێرش دەکەنەسەریەکتر و لەبیریان دەچێت کەلەئیتێکى
ڕۆژنامەوانى نابێت دەربچن .
ڕۆژنامەنوسە حیزبیەکان ، یان لایەنگرانى لیستە دڵخوازەکانیان ، شەقێک
لەمیساقى شەرفى کارى ڕۆژنامەنوسى هەڵ ئەدەن و هەرچى کە نابێت نەوترێ و
نەنوسرێ ، واستەى بۆدەکەن کە بکرێتە مانشێتى بڵاوکراوەکانیان .
تەلەفزێونەکان ، دەست دەکەن بە چاوپێکەوتنى کاندیەکانیان و ئەوانیش
هەرچى دۆرى هەڵبژاردنە ڕیزى دەکەن و مێشکامنى پێدەخەن ، تەلەفزێونەکان
ئەم چەند هەفتەیە واز لە بەرنامەى منداڵان و گۆڕینى ئاو و هەوادەهێنن و
لە خەڵک دەپاڕێنەوە تا ڕۆژى دەنگ دان دەنگ بە لیستەکانیان بدەن ،
گۆڕانى بێژەکان بانگێشت دەکەن و لەگەڵ ڕیتمى ( توم تەک تەک ) دا
بەدەهۆڵ و زوڕانایەک دەستپێدەکەن و سەرۆکى لیستەکانیان سەرچۆپێ کەى
بۆدەگرێت و حەیاى هەڵپەڕکێى کوردیش دەبەن .
بەرلەهەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەوەى خواپێى ناخۆخشبێت لیستەکان
بەرامبەر بەیەکتر دەیکەن و ڕۆژنامە و تەلەفزیۆن و ئیعلامییە حیزبەکان
بەردەبنە گیانى ڕۆژنامە ئەهلیەکان و هەرچ ڕۆژنامەنوسێکى سەربەخۆیش
هەواڵێک لەسەر خروقاتەکانیان بڵاوبکاتەوە ، هەریەکەیان لاى خۆیەوە
چەندجنێوێکى موحتەرەمانەى پێ ئەدات و تفەنگ بەدەستەکانیشیان ئەگەر
نەیان کوژن ، ئەوا چەند گوللەیەکیان پێوە دەنێن تابۆئەوەى
بەئاگانەینەوە و نەزانن لە دواى ئەو گوللانەى کەپێیانەوەنراوە ،
بەرلەهەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردن چى ڕویداوە .
|