٢٥\١٢\٢٠١٣ بەر؟مودای کوردستان.
وشەجاڕ
ئەلسەلامون عەلەیکوم خۆشەویستانم شیاکە بساون بەسەرتاندا با پرچتان نەڕووتێتەوە و بە ئیزنی خوای گەورە دوو ملیۆن و نیو کەسمان پێ چارەسەر کردووە بێ بەرانبەر چونکە منی بەندە بەیانی دەمرم نامەوێ ئێوە پارە سەرف بکەن. بەس برادەرێکم هەیە دەبێ لە لای ئەو دووسەد دۆلار بدەن بە هەنگ؟وین و ڕەش؟کە هەنگ؟وینەکە دەبێ هی مەلەکە بیت واتە دۆڵمەی مەلەکە بۆ کەچەڵی و سەڕ؟ەتانی مەمک و شیڕڕڕ؟پەنجەی گەمژێتی و ڤایرۆسی "کچ. ئای. ڤی" و ئایدزی کوردایەتی باشە و منی بەندە نامەوێ ئەم زانستە بشارمەوە لە پێناوی خودا وەعد بی ئەوەی بزانم دەیساوم بەسەرتاندا بۆ سەرێشەیش زۆر باشە چونکە ئەمن خەڵکی سلێمانیم زۆر خۆشدەوێت.
ئەها! بیرم چوو ئەلسەلامون عەلەیکوم خۆشەویستانم عابایەکی سوو، زە، ڕە، ببورن سپیی بەخۆدا داوە و تیلماچکی عاباکەی دەداتە نەخۆشان بۆ میفەڕک و دەبێ بە هیدفۆن ٥ سەعات گوێ لە قورئان بگرێت. "ڤیکتۆر جۆن ئۆلیڤەر"ی جوولەکە گوتی ڕیشی شەیتان ئەسپێ تێیداوە و بەناو لمتی ئۆقیانووسی شەریعەت و تەریقەت و ماڵ مامۆستادا ئەسپەکەی تاو دەدات و کەس ناڵێ خاڵە جەجاڵ کەرەکەت بەچەن! ئەو جۆرەی کە عیفریتەجاسووسی جوولەکە و قەشە مەسیحییە جنۆکەخۆرەکانی برادەرم، "ڤیکتۆر جۆن ئۆلیڤەر" باسی دەکات؛ شەیتانی گەورە بە فرۆشتنی تەپاڵە و گ، ببورن شەرابەن گهورا بژێوی ژیانی دابین دەکات و لاسایی خوا دەکاتەوە و لەسەر زەلکاوی کوردستان عەرش و کورسییەکی تەزویری بۆخۆی بونیات ناوە! ەرموودای کوردستان بۆتە پایتەختی شەیتانی گەورە و قەشە ڕاوچییەکانی جنۆکە و کابرای جل سوو، زە، ڕە، سپی بەنیازە بە هاودەستیی ئۆلیڤەر جوولەکە و قەشە جنۆکەخۆرەکان ئاینی ئیسلام لە ناو کورددا سووک بکات و چاوبەستی لە خەڵک کردووە و جنۆکەیەکی باڵداری ناردووە دەمی وەزیری تەندروستی و سەرۆک وەزیران ببەستێت و خەڵک؟ ببورن جنۆکە بەڕێزەکان کەمەنکێش بکات و شیاکە بساوێ بەسەریاندا و میزە حوشتریان پێ بفرۆشێت و دەستە چەورەکەی خۆی بساوێ بەسەر مامۆستایانی ئاینی و ئاینی ئیسلامدا.
ئەلسەلامون عەلەیکوم کوا وهزارهته تهندروستیهکانی ههموو جیهان ئامادهم به ئیزنی خوای بێ بهرانبهر چارهسهری ههموو نهخۆشهکانی ئایدز بکهم و پزیشکهکان فیربکهم پیش بمرم تا ئهم خهلکه لهمردن رزگار بکهین ئهوهش بهلگه لهخۆمهوه ناڵێم که ئهم گهنجه ئایدزی ههبوو بۆ ماوهی دوو مانگ شیفامان بۆ هینا.
بەندەی
خوای
/ عهلی مهحمود
|