به‌رنامه‌ی بێ کۆنترۆڵ و ئایینده‌یه‌کی بێ به‌رنامه!!
هوشیار عوسمان
كێ هه‌یه نکولی له‌وه بکات ژیانی مرۆڤه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌ک وایه ، پێشکه‌وتنی زانست و به‌رهه‌م هێنانی ئامێره جۆر به‌جۆره‌کان هه‌موو شێوازێکی ژیانی له بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆڕیوه‌و ڕۆژ به ڕۆژیش زیاتر ده‌بێت . که‌واته ده‌بێت ئێمه‌ش ڕه‌چاوی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه بکه‌ین‌و له کاره‌کانماندا نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه‌مان هه‌بێت ، ئه‌گینا ده‌بینه دارده‌ستی ئه‌وانه‌ی بۆ خۆیان کار ده‌که‌ن و ئێمه‌ش ده‌که‌نه که‌ره‌سته‌ی گه‌یشتن به خواست و ئاره‌زوه‌کانیان و به دوور ده‌بین له هه‌موو به‌هاو نرخێکی مرۆڤایه‌تی ، هه‌ڵه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌ش ته‌نها خۆمان به‌رپرسیارین و ڕه‌وانییه بیخه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و..ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌و ده‌یخه‌مه به‌ر دیدی به‌ر پرسان سوژه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیونی کا‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی یه به ناوی ( بێ کۆنترۆڵ) که له ئه‌وروپاوه ئاماده ده‌کرێت و له‌و کاناڵه‌دا په‌خش ده‌بێته‌وه .
پرسیارم ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌رنامه‌یه بیرۆکه‌ی کێ یه ؟ و مه‌به‌ست له بڵاو کردنه‌وه‌ی بۆ چی یه؟؟ ئایا ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئاماده‌کار ده‌زانن له سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی زانستی ،هونه‌ری، ڕۆشنبیری ، کولتووری ، سه‌رگه‌رمی و کۆمیدی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که بۆ ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی وا پێویسته و له‌و به‌رگه‌دا پیشانی بینه‌ران بدرێت ؟؟!! ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌مه‌که‌ی له کوێدایه؟؟
له‌لایه‌کی تره‌وه ئایا له ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان تی ڤی ستاڤێک و ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری بوونی هه‌یه و له باره‌ی ئه‌م به‌رنامه‌وه ڕاو بۆ چوونیان به چ شێوه‌یه‌که ؟ که ئاوا ئه‌ڵقه له دوای ئه‌ڵقه بڵاو ده‌بێته‌وه!!.و کاریگه‌رییه‌که‌ی له چیدا ده‌بینن؟؟
کا‌ناڵی ناوبراو زۆر له‌وه پیرۆزترو به‌رزتره که کاته‌کانی خۆی به به‌رنامه‌ی لاواز‌و دوور له واقعییه‌تی ئه‌مڕۆ ی کورد پڕ بکاته‌وه ، ئه‌و کاناڵه ماڵی هه‌موو کوردێکی ڕه‌سه‌نه که دڵی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌ی لێ ده‌دات ، چاوی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ نیشاندانی خۆشی و ناخۆشی یه‌کانمان و ده‌بێت له داڕشتن و پیاده‌کردنی هه‌موو به‌رنامه‌کاندا خه‌ڵکانی خاوه‌ن ئه‌زموون و دڵسۆز و پسپۆڕ له ئه‌نجومه‌نێکدا ڕۆڵیان هه‌بێت و له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی زانستی و هونه‌ری و میللی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونناسی و ...کاره‌کان شه‌ن و که‌و بکه‌ن و ئینجا بڕیاری بڵاو کردنه‌وه‌ی بده‌ن ، نه‌ك وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌ر حه‌زو ئاره‌زووی شه‌خسی و دوور له هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌کی کوردانه‌و هه‌ر که‌سێک ویستی به‌رنامه‌یه‌ک دروست بکات و له‌و شاشه‌وه بڵاوی بکاته‌وه . ئه‌م کارانه سه‌ره‌نجامی مه‌ترسیداره و تاوانه به داهاتووی ئه‌و میلله‌ته‌ی که دوای کۆقه‌برو ئه‌نفال و کیمیاباران و کاره‌ساته مه‌رگ باره‌کان ئه‌مڕۆی دروست کرد‌و له سایه‌ی په‌رله‌مان و ئیداره‌ی کوردی دا‌و له که‌ناڵی کوردستان تی ڤییه‌وه به‌رنامه‌ی وا دروست بکرێت و پیشانی جه‌ماوه‌ر بدرێت . ئاخۆ له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا دا به‌رێوه‌به‌رانی ستۆدیۆی کوردستان تی ڤی له‌م به‌رنامه‌یه سه‌رگه‌رمی تر‌و زیاتر، هیچی دیکه‌یان له هه‌گبه‌دا پێ نی یه که بڵاوی بکه‌نه‌وه یان هۆکاری تری له پشته؟؟؟!!!...هه‌ر کامێکیان بێت گرنگ ئه‌وه‌یه چاوێک به کاره‌کاندا بخشێته‌وه و زه‌ره‌ر له نیوه‌یدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر قازانجه..
|