٦\١٠\٢٠١٨
به‌رنامه‌ی
(شارا)ی كه‌ناڵی ئاسمانی (كورد ماكس) و
به‌زاندنی
ئه‌ته‌كێتی رۆژنامه‌وانی.

سەڵاح حەمەئەمین
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوكی (قودس و دڵی كوردستان)
به‌تامه‌زرۆوه به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی (كورد ماكس) و به‌رنامه‌ی
(شارا) دانێشتن تا له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا كوڕی یه‌كێك له‌كۆڵه‌كانی
هونه‌ری مۆزێك و گۆرانی و مه‌قامی ره‌سه‌نی كوردی وتنه‌وه‌ی شاری
كه‌ركوك و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ببینن ئه‌ویش (عه‌باس سه‌ڵاح
داوده) یه ، (سه‌ڵاح داوده) ئه‌وكه‌ڵه هونه‌رمه‌ندو ناوه
به‌ناوبانگه‌یه كه‌پتر له نیو سه‌ده خزموتی هونه‌رو گۆرانی كوردی
ره‌سه‌نی كردووه و جیده‌ستی له‌و بواره‌دا دیاره‌و بووه‌ته
قوتابخانه‌یه‌ك له هونه‌ری گورانی وتن و مه‌قاماتی ره‌سه‌نی كوردی
كه‌سه‌رجه‌م كورد شانازی پیوه‌ئه‌كات . له‌لای هیچ كه‌سێكیش
شاراوه‌نیه كه‌ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یمانگا وه یا
كۆلیجێكی هونه‌ری ته‌واو بكه‌ین گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پله‌و پایه
هونه‌رییه كه جیده‌ستی دیاری خۆیان له سه‌ر بزافی هونه‌ری موزێك
گۆرانی كوردیدا به‌جیبیڵن ، ئه‌فسوس شاراوه‌نیه كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
به‌هۆی سه‌ختی باری ژیان نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانه
هونه‌رییه‌كه‌یاندا ئاستی خوینه‌واری و رۆشنبیری خۆیان په‌روه‌رده
بكه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن ، بێگومان راسته ئه‌وه‌ش له‌ناو
كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئێمه‌دا كه رێژه‌ی نه‌خۆینده‌وای له‌ئاستێكی
به‌رزدایه ئه‌بێته كه‌لینیك له‌ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌ڵام
هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابێت و نه‌بووه‌ته عه‌یبه و هۆكارێك بۆ
ته‌شه‌روتانه‌لیدان له‌و كه‌سانه. له‌لایێكی تره‌وه شاراوه‌نیه له‌م
سه‌رده‌می ته‌كنه‌لوجیاو ئامیره جیاجیا‌و پێشكه‌وتووه‌كانی
په‌یوه‌ندیكردن تائه‌م ده‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌گشتی و له‌نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌وای ئیمه‌دا به‌تایبه‌تی زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری پرۆسه‌كانی هاوسه‌رگێری له رێی خۆشه‌ویستی وئه‌وین
دارییه‌وه ئه‌نجام نادریت ، ئه‌وه‌ش بێگومان نابێته (عه‌یبه)
وهۆكارێك بۆ سوكایه‌تی كردن به‌و كه‌سانه‌ی به‌و شێوه‌یه پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگێری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
ئه‌فسوس له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی (عه‌باسی سه‌ڵاح داوده)
له وه‌ڵامی پرسارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (شارا)دا سه‌باره‌ت به
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگێرییه‌وه (ئایا له‌رێی خۆشه‌ویستییه‌وه پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگێری ئه‌نجام داوه) ، (عه‌باسی سه‌ڵاح داوده) له‌سه‌ر رووی
خۆی و به‌و هۆكارانه‌ی له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌مان پێدا و به‌سه‌لیقه‌یێكی
(كورده‌وارییانه‌وه) وه‌ڵامی دایه‌وه ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی
پێشكه‌شكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ئاشكرا و به‌بێ شه‌رم گاڵته‌ی پێبكات
وبه‌شێوه‌یێكی ناشیاوپێی پێبكه‌نی و هه‌روه‌ها بداته‌سه‌رڕانی خۆیدا و
وشه‌ی (چش) به‌كاربهینیت و له‌به‌رچاۆی میوانه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و
بینه‌ران و وه‌ك سوكایه‌تی پێكردنێك (نه‌سیحه‌تی) ئه‌و گۆرانی بیژه
بكات ... لێره‌دا پێویست به‌وه ئه‌كات كه‌ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌ئه‌و
به‌رنامه‌یه راسته‌وخۆ نه‌بووه و ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكارو ده‌رهینه‌ری ئه‌و
به‌رنامه‌یه مه‌به‌ستیان سوكایه‌تی كردن به كه‌ركوكییه‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كانی
نه‌بێت ئه‌وه بێگومان ئه‌یانتوانی له‌كاتی مونتاجدا ئه‌و هه‌ڵه‌یه
چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
salah1325681@gmail.com
|