٥\٨\٢٠١٣
به‌رنامه‌ی سی
چرکه‌ی که‌نالی کوردسات
تاقیکرنه‌وه‌یه‌ک بۆ زانیاریی گشتیی.

عەبدوڕەحمان محەمەد
که‌ناله‌کانی سه‌ته‌لایتی پارته کوردیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ،له مانگی
ڕه‌مه‌زاندا کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی تایبه‌ت په‌خش ده‌که‌ن زیاتر مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانێک شه‌که‌تی برسێتی و تینوێتین، له پله‌ی گه‌رمایی
هاوینه‌دا که ده‌گاته نزیکه‌ی ٥٠ پله‌ی سه‌دی ، وه ناتوانن ئه‌رکه‌کانی
خۆیان به پێی پێویست ئه‌نجام بده‌ن، له ماڵ دا بنیشن له به‌رده‌م
سپلیت و موبه‌ریده و زانیاریی گشتیی وه‌رگرن(هه‌ر چه‌ندێک ئه‌و خانمه‌ی
که به‌رنامه‌که پێشکه‌ش ده‌کات، که هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کات، ده‌ڵێت ره‌مه‌زان
سه‌ری لێم تێکداوه!؟)، هه‌روه‌ها قازانجێک بۆ کۆمپانیاکانی په‌یوه‌ندی
کردن و ناردنی کورته نامه بۆ بردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک که به ده‌یان
هه‌زار بگره ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌ستکه‌وتی ده‌بێت بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه.
سه‌رنجێک ده‌بێت لای زۆر که‌سی خه‌مخۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دروست بوبێت،
ئایا بۆ ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌م جۆره به‌رنامه
زانیارییانه په‌خش ده‌کرێت؟؟، ئایا ئه‌مه به‌شێکه له ئه‌رکه‌کانی
ئایین له مانگی ره‌مه‌زاندا!، ئایا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف میدیای کوردی
به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ڕێوه ده‌به‌ن( بۆ ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌مان هه‌یه که تا ئێستا چه‌ندین زنجیره دراما ڕاگیراوه له
لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه)؟ ئایا ئینسان کا‌تێک برسی یا تینوو بێت
زیاتر ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی گشتیی؟ ئایا میلله‌تی کورد به
ته‌نها مانگێک ده‌توانێت زانیاریی ساڵێک وه‌رگرێت!؟، یاخود ته‌نها چه‌ند
دڵۆپێک زانیاریی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له ڕووداو‌و ئاڵوگۆڕه‌کان
و تیۆر‌و به‌ره‌وپێشچونه‌کان تێ بگه‌ن. چونکه زۆری زانیاریی ده‌بێته
هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی هۆشیاری و ده‌بێته هۆی دروست کردنی ئینسانێک که
توانایی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ژیان به‌رزتر بێته‌وه‌و بڕیاره‌کانی
زانستیانه و هۆشمه‌ندانه‌تر ده‌بێت.
به‌رنامه‌ی سی چرکه، که له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستانه‌وه په‌خش
ده‌کرێت، کۆمه‌ڵێک ڕاستی ده‌خاته ڕوو، شایانی ئه‌وه‌یه که ئینسان
کۆمه‌ڵێک سه‌رنجی له سه‌ر بدا، یه‌کێک له سه‌رنجه‌کان ئه‌وه‌یه که
زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیکه‌ران به‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن( سه‌لمی خان یارمه‌تیمان
ده‌ده‌ی!؟) ئه‌مه ڕۆڵی لاوازی کۆماڵگای کوردی و باوه‌ڕنه‌بونیانه به
توانایی خۆیان. دیارده‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که ئاماده‌که‌رانی به‌رنامه‌که
به تایبه‌تی به‌شی زانیارییه‌کان خۆیان که‌م و کوڕیان له
زانیارییه‌کاندا هه‌یه، بۆ نموونه له به‌رنامه‌ی رۆژی ٣١/٧/٢٠١٣ دا
،یه‌کێک له پرسیاره‌کان ئه‌وه بوو؛ کام له‌مانه به ره‌گه‌ز خه‌ڵکی
جورجیان؟ چوار هه‌ڵبژارده‌ت هه‌بوو ،ستالین، گورباتشوڤ،،،،،، به‌ڵام په‌یوه‌ندیکه‌ره‌که
گوتی ستالین ه ،گوتیان هه‌ڵه‌یه ،به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی هه‌ر ستالین بوو،
بۆیه ده‌یان هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌ی تیادایه، هه‌رچه‌ندێک پێشکه‌شکه‌ری
به‌رنامه‌که هه‌موو جارێک ده‌ڵێت: تکایه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بێت له
سه‌رچاوه‌که‌وه‌یه ئه‌وه من نیم. لاوازیه‌کی ته‌واو له زانیارییدا
هه‌یه ،که به ڕاستی ترسێنه‌ره ، بۆ نمونه یه‌کێک له پرسیاره‌کان
ئه‌مه بوو : ئایا ڕوباری دیجله له کوێیه؟ وه‌ڵامی که‌سێک له په‌یوه‌ندیکه‌ران
ئه‌وه بوو که له روسیایه!!؟؟ ئه‌مه که‌می زانیاریی نیه به‌ڵکو
تاوانه، ئه‌و پرسیارانه‌ی که زیاتر په‌یوه‌ندی به مێژووی کورده‌وه
هه‌یه ،خه‌ڵکی لێی بێ ئاگایه، ئایا ئیتر ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بوونه،
یا قورسیایه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
ڕامیاری کورد دانه‌ناوه!! بۆ نموونه وه‌زیریکی حکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک
مه‌حمود کێ بوو؟ نه‌وه‌د له سه‌دی خه‌ڵکی کورد ئاگای له له‌و حکومه‌ته
نیه تا ئاگای له وه‌زیره‌که‌ی بیت به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه. به‌شێکی
تری به‌رنامه‌که ئه‌وه‌یه که دیاری ده‌ده‌نه ماڵێک ، هه‌ر جاره‌ی
له شوێنێک، جارێکیان چووه هه‌ڵه‌دن له ناوچه‌ی شارباژێر، به ڕاستی
ئینسان نه‌عله‌ت له که‌سێکی ئه‌و ڵادێیه ده‌کات که ئێستا ئه‌ندامی
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بێت، پرسیار بکه‌ن بۆ؟ ئه‌م لادێیه به قسه‌ی
کاکی په‌یامنێری به‌رنامه‌که ٤٩ چل و نۆ شه‌هیدی هه‌یه له شۆڕشی
نوێی گه‌له‌که‌یان، ده‌یان و سه‌دان ئه‌نفالی هه‌یه،به‌ڵام ده‌رگایان
نه‌بوو ،پارچه ته‌نه‌که‌یه‌ک ده‌رگاکه‌یان بوو ،له ناو‌و کۆمه‌ڵێک دار
و به‌رددا!!!؟؟، به ڕاستی شه‌رمهێنه‌ره که‌سێک له‌و هه‌موو ئیمکاناته‌ی
کوردستاندا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاوا بژێت!! ،پاره‌ی ته‌نها قه‌سرێکی
گه‌نده‌ڵێکی فیرعه‌ون ئاوا به‌سه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دێی هه‌ڵه‌ده‌ن.
ئه‌مه‌یه که زانیارییه‌کانیان هه‌م هه‌ڵه‌یه‌و هه‌م که‌مه ،تا خه‌ڵکی
دێی هه‌ڵه‌دن به سه‌لاجه‌یه‌ک یا جل شۆریک بێ ده‌نگ بکه‌ن.
خه‌ڵکی کوردستان به ڕاستی خه‌ڵکانین په‌رۆشی وه‌رگرتنی زانیاریی
گشتیین، چه‌نده‌ها که‌س له په‌یوه‌ندیه‌کاندا له کوردستانه‌وه
پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه له ئه‌وروپا له قوتابخانه‌کاندا وانه‌ی
زانیاریی گشتیی هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێم ژیان و ده‌سه‌ڵات لێره پێویستی
به خه‌ڵکی زانا‌و خاوه‌ن سه‌رنج و بیری تیژ هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگا ، بۆ نموونه کا‌تێک ،مامۆستاکه‌م له قوتابخانه‌ی زمان
فێربوون، گوێی له قوتابیه‌کی خه‌ڵکی به‌نگلادیش ده‌گرت، کا‌تێک
قوتابیه‌که نه‌یزانی که وڵاته‌که‌ی له سه‌ر چ هێڵێکی پانی و دوریه‌که‌ی
له هێڵی ئیستیواوه چه‌نده ، شه‌رم دای گرت و گوتی، چۆن ده‌بێ که‌سێک
نه‌زانێت که جێگه‌که‌ی له کوێی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا!!؟ که‌واته ئه‌لف
و بێی زانیاریی گشتیی قوتابخانه‌که‌ت و مامۆستاکه‌ت و میدیاکانه له
ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و کۆمه‌ڵگا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانه
له یانه وه‌رزشیه‌کانه‌وه بگره تا ده‌گاته هونه‌ریه‌کان ،که
ئینسان ده‌توانێت خۆی ڕۆشنبیر بکات، زۆر جاریش ئامانجه‌کان ڕاده‌ی
زانیارییه‌کان فروانتر ده‌که‌ن، بۆ نموونه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌گه‌ر
ئامانج شه‌ڕو گه‌نده‌ڵی بێت ئه‌وه کێرڤی یا هێڵی زانیارییه‌کان به‌ره‌و
خواره‌وه ده‌کشێت.
بۆیه زیاد کردن و په‌ره‌پێدانی جۆری به‌رنامه‌کان له میدیاکانه‌وه
زامنی نه‌وه‌یه‌کی هۆشیارو هه‌ڵسێنگه‌ر ده‌بێت، سه‌دان کێشه له
کوشتنی ژنانه‌وه تا ده‌گاته مافی منداڵان و پاک و خاوێنی ژینگه‌و ڕێز
گردن له بیر‌و بۆچونی جیاواز و نه‌سوتاندنی په‌رتوکی نه‌یاره سیاسیه‌کانمان
ده‌بێت، به‌ڵام زۆرکات داواکاری خه‌ڵکی ئێمه به‌ره‌و جێگه‌یه‌کی تر
براوه ،بۆ نموونه منداڵێک چ په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی په‌رله‌مانه‌وه
هه‌یه ،یا ببرێته سه‌ر جاده بۆ خۆپیشاندان؟ کۆمه‌ڵگا و باوکان و
دایکانیش ده‌بێت زیاتر بۆ فراوانترکردنی ڕۆشنبیری منداڵه‌کانیان، خه‌بات
بکه‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که مایه‌ی ڕۆشنبیرکردنن،
ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی تایبه‌ت دابین بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌ک
ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌ڵکو له هه‌موو چرکه‌یه‌ک و کاتژمێرێک
و ڕۆژێک و مانگێک‌و ساڵێک‌و ده‌یه‌یه‌ک و سه‌ده‌یه‌کدا، زانیاریی گشتیی
پێویستی ژیانی ڕۆژانه‌ی میله‌تێکی زیندووه.
٣\٨\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان
محه‌مه‌د
|