٢١\٨\٢٠١١
به‌رنامه‌ی سیاسی،
پێداویستی هه‌نووکه‌یی رۆژهه‌ڵات!
بانگه‌واز بۆ گشت لایه‌نه سیاسیه‌کانی!

جه‌مال
عه‌لیالی
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازه‌کانی
خه‌ڵک بۆ هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به مه‌به‌ستی داهێنانی سیاسه‌تێکی
نۆێ زۆر که‌س هاواریان کردووه، وا پێ ده‌چێ که ئه‌و هاوارانه ئێستاش
هه‌ر پێویست بن. بابه‌تی به‌ر چاوی خۆێنه‌ر هه‌وڵێکه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،
هیوادارم نووسه‌ر و خودان بیروڕا له سه‌ر ئه‌و بیر‌و بۆچوونه بنووسن
بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ببێته به هه‌ڵمه‌تێک بۆ گۆڕانکاری. دیاره
هه‌وڵی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه که بابه‌ته‌که کورت بێ به‌ڵام به‌داخه‌وه
له‌وه‌ی که هه‌یه باشتر نه‌کرا.
ئه‌و ڕۆژانه جه‌مووجۆڵی هێزه‌کانی نه‌یاری دێمۆکراتی و ئازادی گه‌لان
له ناوچه‌که‌دا ڕوو له زیادی کردووه. له لایه‌که‌وه ڕژێمی ئه‌سه‌د
له سووریا که‌وتۆته په‌له‌قاژه، له‌لایه‌کی تره‌وه ڕژێمی فاشستی
تورکیا وێڕای که‌ینه‌و به‌ینی گالبانی ئێران، به هاوکاری ئه‌وان و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی
ئێراقی خه‌ریکن شه‌ڕێکی دڕندانه به سه‌ر گه‌لی کورد داده‌سه‌پێنن. نه‌یارانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته به چه‌واشه‌کاریه‌وه له
ئاڵۆزی دۆخی ناوچه‌که که‌لک وه‌رده‌گرن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به
پێویستی ده‌زانم چه‌ند نوکته‌یه‌ک بکێشمه به‌ر باس به‌و هیوایه که
بابه‌ته‌که بکه‌وێته سه‌ر تاووتۆێ، به‌و هیوایه که وڵامێکی زانستی
له لایه‌ن که‌سانی بسپۆر له بواری سیاسی‌دا سه‌باره‌ت به‌و چه‌شنه
بیروڕایه بکه‌وێته به‌ر چاو.
نه‌یارانی کورد هیچکاتێک له سه‌ر کێشه‌ی رزگاری کورد ناته‌با نه‌بوون،
به پێچه‌وانه هاوده‌نگ و هه‌وئاهه‌نگ دژی بزاڤی کورد یه‌کگرتوو بوون.
هه‌ر کات که ده‌رفه‌تیان بۆ بڕخسێ له کوشت وبڕی کورد سڵ ناکه‌نه‌وه.
ئێستا که ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که تووندتر ده‌بێ، ئه‌وان له ترسی
خۆیان خه‌ریکن دژکرده‌وه‌یه‌کی ده‌سکرد پێک دێنن بۆئه‌وه‌ی که‌وڵی
خۆیان له هه‌ڵپرووزان قوتارکه‌ن، ئه‌مه یه‌ک له هۆیه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه
دڕندانه‌یه. نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئاستی ناو ده‌وڵه‌تییه‌وه جگه له
خۆی چ پشتێکی ڕاسته‌قینه‌ی نیه. بۆ که‌س بیری ئه‌وه‌ی ده‌کرد ئینگلیزه‌کان
ساڵی 1922 سلێمانی به مه‌به‌ستی سه‌رکووتی شۆڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر
به چه‌کی کیمیایی بۆمباردومان کردبێ؟ ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر پێویستی له
نزیکایه‌تی بۆ سه‌ر خاکی ئێران نه‌بایه هه‌رگیز ده‌ماری بۆ هه‌ریمی
باشوور نه‌ده‌بزووت، ئه‌گینا بۆ باسی ناوچه دابڕاوه‌کان ناکات؟ ئه‌و
بیره‌ی که ده‌ڵێ چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌نیا پشت به‌سته‌ن به‌خۆیه‌تی
و به‌س وێ ده‌چی راست بێ.
یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بزاڤی کوردی، به شایه‌تی مێژوو، پێوه‌ندی
پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هێزه‌کانی کوردی له گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌یارانه،
واته به پێی تووندوتیژی هێرشه‌کانی نه‌یاران، هێزه‌کانی کوردی کپ و
بێده‌نگ بوونه. ئه‌وه ده‌توانێ شێوازێک بێ له سیاسه‌تێکی خۆڕاگری،
واته ستراتێژێک بۆ "سورڤایڤڵ"ی چاڕڵز داروین. هه‌ر به پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه
تا ئێستا جگه له شێوازێکی بیرکردنه‌وه، جگه له پێوه‌رێک بۆ هاوپه‌یمان
هه‌ڵبژارتن، جگه له یه‌ک شێوه بیرکردنه‌وه له ئاستی زۆر بابه‌ت و
پرسی پێوه‌ندیدار به بزاڤی ئازادیخوازی کورد چ شێوه‌یه‌کیتر نه‌هاتۆته
به‌ر باس. به کورتی له‌و باره‌وه ده‌کرێ بڵێم کوردیش به ده‌ردی فه‌له‌ستین
و ئیسرائیل چووه، جگه له به‌ر لووتی خۆی چیتر نابینێ. که چی هه‌ر به
شایه‌تی مێژوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که لیسته‌ی داخوازه‌کان هه‌تا دێ و
کورت‌تر ده‌بێته‌وه به‌ڵام تووند‌و تیژی به دژی کورد هه‌ر وا دێت وزیاد
ده‌کات. تۆ بڵێی کاتی ئه‌وه نه‌هاتبێ گشتی ئه‌و بیرانه که کاریگه‌ریان
نیه وه‌لابنێین و بیر له شێواز‌و سیاسه‌تی نۆێ بکه‌ینه‌وه؟
له‌بیرمانه مه‌وه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر کاتێک ئه‌مریکا ڕژێمی به‌عسی له
ئێراق ڕووخاند، ئه‌و وڵاته بیابانێکی زه‌به‌لاح بوو، هه‌ر قووڵه
شێخێکی عه‌ره‌ب ده‌یتوانی داوای خه‌لافه‌تی سه‌ر به وڵاتێکی تر بکات
به‌ڵام به هۆی سیاسه‌تی سه‌دام، "قحگ الرجال" به ته‌واوی له ئێراق
حاکم بوو، شۆێنه‌واره‌که‌ی ئێستاش دیاره، ته‌نانه‌ت ئه‌و قحگ الرجاله
به شێوه‌یه‌کی تر، واته "مه‌عنه‌وی"یه‌وه دیارده‌یه‌کی ئاشکرای
باشوور بوو، ئه‌و کات هێزه‌کانی کوردی باشوور توانایی له جاڕدانی
حکومه‌تی سه‌ر به‌خۆیان هه‌بوو که چی ئه‌و کات "به مێشکمان نه‌گه‌یشت".
با ئه‌و تراژێدیایه‌ی باشوور هه‌ر وه‌کی زنجیره تراژێدیا‌کانی مێژوویی
کورد چیتر دووپات نه‌بێته‌وه! با یه‌کجار بۆ هه‌میشه ئه‌و بیره کۆن و
لاوازانه وه‌لابنێین و له بڕی ئه‌وه، شێواز و سیاسه‌تی نۆێی بخه‌ینه
سه‌ر گه‌ڕ! بۆ ئه‌وه ته‌نیا یه‌ک "کار" پێویسته ئه‌ویش ولانانی هه‌رچی
بیری کۆنه. با هه‌رچی تا ئێستا کراوه و به شایه‌تی مێژوو به ئه‌نجام
نه‌گه‌یشتووه و چ به‌رهه‌مێکی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بووه وه‌لابنێین!
خۆ له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نابین!
هیچ ره‌خنه‌یه‌ک بایخی پووڵێکی ڕه‌شی نیه ئه‌گه‌ر پێشنیاری له پشت نه‌بێ،
که واته ئێستا پاش ئه‌و کۆمه‌ڵه ره‌خنه‌یه با دوو پێشنیار بخه‌مه
به‌ر باس. له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که پێشنیار بۆخۆی له خۆیدا هه‌میشه
به نرخ نیه، ئه‌وه‌ی که به نرخه ئه‌و بیر و "پرۆسێسه"فیکریانه‌یه
کاتی بیستنی پێشنیارێک دێته مێشکی مرۆڤ. جار جار ده‌بیسری که گه‌لی
کورد له ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک لایه‌نه‌کانی تر نیه وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
له ئاستی پێداویستیه‌کانی ئه‌وڕۆ نیه...هتد، به ڕای من ئه‌و بۆچوونه
وێ ناچێ راست بێ، له به‌ر ئه‌وه که ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌کی
گونجاو ده‌گه‌ل دۆخی ڕۆژ هه‌بێ، ئه‌وکات گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه
به باشی "له‌مس" ده‌کات، هه‌ستی پێده‌کات و ده‌یقۆزێته‌وه. ئێستا با
بچینه شۆێن پێشنیاره‌کان:
بۆ لێک ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی نه‌یاران به‌تایبه‌ت
ئێستا که گشتیان قۆڵیان له قڵت وبڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ڵماڵیوه ده‌بێ
سیاسه‌تێک بخرێته گه‌ڕ که ئه‌وان چاوه‌روانی ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر
سازه‌یه‌کی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات به وردبینی و هۆشمه‌ندی ته‌واو به‌رنامه‌یه‌کی
حه‌وتووانه بۆ جه‌ماوه‌ری کوردی له ناوچه کوردنشینه‌کان دانێ به‌مه‌به‌ستی
"ڕاهێنانی سیویل" ی هاووڵاتیان، واته فێرکردنی "خۆبه‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی"،
نه ته‌نیا که‌س زه‌ره‌رمه‌ند نابێ به‌ڵکوو ده‌زگای داگیرکه‌ر وه‌کوو
مار سڕ ده‌کا و ده‌سپێشخه‌ری له چه‌نگی ده‌ردێنێ.
ئێستا وه‌رزی هاوینه، پاش ماوه‌یه‌کی تر قوتابخانه‌کان ساڵێکی تر ده‌سپێده‌که‌نه‌وه،
به‌شی هه‌ره زۆری قوتابخانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ناوی خه‌ڵخاڵی و خومه‌ینی
و به گشتی له‌و ناوانه‌یان به‌سه‌ره‌وه که جگه له خۆێن و مه‌رگ و
نه‌فره‌ت چ خه‌ڵاتی تریان بۆ گه‌لی کورد نه‌بووه. گۆڕینی ناوی
قوتابخانه‌کان هیوا و هومێدی هه‌ر تاکێکی کورده. ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی
سیاسی ڕۆژهه‌ڵات به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه داڕێژن گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات
له ماڵه‌کانی خۆیه‌وه میوانداری له‌و به‌رنامه‌یه ده‌کات.
ئه‌و دوو پێشنیارانه و بگره کۆمه‌ڵێکی تر پاش تاووتۆێ، شانسی به‌ڕێوه‌بردنیان
زۆره. که‌س ناتوانێ بڵێ ئه‌و سیاسه‌ته سه‌رناکه‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه که
یه‌که‌م تا ئێستا ته‌جره‌به نه‌کراوه، دووهه‌م ئینیتیاتیڤ له نه‌یارانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ستێنێ. تاووتۆێی ئه‌وپێشنیارانه وکۆمه‌ڵه
پێشنیارێکی تر به مه‌رجی یه‌کده‌نگی بۆ ڕاپه‌ڕاندن، ته‌نیا دوو که‌ره‌سته‌ی
پێویسته: یه‌که‌م مێدیای به هێز که ده‌توانم بڵێم هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ژێرده‌ست وه‌ک کورد له‌و باره‌وه ته‌یار نیه، دووهه‌م تۆسقاڵێک جه‌ربه‌زه‌و
له‌خۆبووردوویی به مه‌به‌ستی داهێنانی بیر‌و سیاسه‌تی نۆێ.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ته‌واوی تێیدا شاره‌زا
بوونه و هه‌ر به‌و هۆیه هه‌میشه هه‌نگاوی داهاتووی هێزه‌کان به بێ
زه‌حمه‌ت ده‌خۆێننه‌وه سیاسه‌تێکی چه‌وته و ده‌بێ فڕێ بدرێته سه‌ر
ده‌لاقه‌ی مۆزه‌خانه‌ی مێژوو به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه.
19\8\2011
jamal6483443@hotmail.com
|