٢\٥\٢٠١٠
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه ناڕه‌واکانی ئه‌بوشوان.

جه‌لال ده‌باغ
له‌سایتی پارتی چه‌پی کوردستاندا و له 22/4/2010دا ئه‌بوشوان دیسان به‌وه
به‌سی نه‌کردووه که وه‌ڵامی نامیلکه‌که‌ی منی خستۆته سه‌ر چه‌ندان
سایت و چه‌ندان جار چاپ و بڵاوی کردۆته‌وه، وا دیسان نووسینی پتر له
ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دووباره‌و سێباره ده‌کاته‌وه بۆ هێرشی ناڕه‌وا.
دیسان خۆشی کردووه به پارێزه‌ر و ئه‌وقاتی
خۆڕایی نووسه‌رێک که هاوڕێ دڵزاری شاعیر‌و من وه‌ڵامی هێرشه‌کانیمان بۆ
سه‌ر حیزب دابۆوه‌و، ئه‌و نووسینه‌م هیچ په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامی
نامیلکه‌ی پشتئاشانه‌که‌یه‌وه نیه‌و، ناشیانه‌و بێ ئاگایانه خۆی تێ
هه‌ڵقورتاندووه! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌ودا له‌یه‌ک
نامیلکه‌دا به‌چاپ گه‌یه‌ندراوه.
- به‌ڵێ هاوڕێ ئه‌بو شوان له‌و ساڵانه‌وه‌وتا ئێستاش هه‌ر هێرش ده‌کاته‌سه‌رحیزبی
شیوعی کوردستان و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌م لێده‌گرێت که به‌رگریم له حیزب
گرتووه‌و گوایه به وته‌ی جه‌نابی" خۆم کردووه به سووره‌ی به‌رله‌شکری
حیزبی شیوعی" "ودیفاع له‌و سه‌رکردانه ده‌که‌م که حیزبیان به‌م رۆژه‌ی
ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه!" به‌ڵام با ئه‌بو شوان پێمان بڵێ له‌م هه‌موو
ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و چێ بۆ حیزبه‌که‌مان کردووه له هێرش و په‌لامار
به‌ولاوه؟!
- نامه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م باسه بڕۆم چونکه له نامیلکه‌که‌مدا(ره‌خنه
نه‌ک کوته‌ک) به‌درێژی به‌رپه‌رچمداونه‌ته‌وه‌و ناچاری کردم که له‌م
رۆژانه‌دا بڵاوی بکه‌مه‌وه تا وه‌ڵامێکی باشبێت بۆ هه‌موو هێرشه‌کانی
بۆ سه‌ر حیزب و بۆ سه‌ر شه‌خسی خۆم. به‌ڵام ته‌ماشای ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سانه
بکه‌ن که ئه‌بوشوان بۆ منی هۆنیوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ: "سه‌یرێکی ئه‌م چه‌ند
بڕگه‌یه بکه‌ن ، له‌و نامه‌یه‌ی هاوڕێ نه‌وزاد دا بۆ مه‌کته‌بی سیاسی
به ناوی "زۆربڵێیی و لیبرالیى قاعیده! یان "سه‌رلێشێواویی و ئه‌زمه‌ى
قیاده؟" که له کۆنفرانسێکدا له ساڵی 1997 دا له سوید ، خوێندیه‌وه‌و
جه‌لال ده‌باغ وتی ئه‌گه‌ر "باقیه‌که‌ی بخوێنیته‌وه ، به پاڵ ئه‌تکه‌مه
ده‌ره‌وه"! ئه‌مه به‌هیچ جۆرێک راست نییه. ده‌با چه‌ندکه‌سێک له به‌شدارانی
ئه‌و کۆنفرانسه ئه‌و ناڕاستییه‌ی بسه‌لمێنن.!
- دیاره ئه‌م ئه‌بوشوانه نه حیزبی شیوعی و نه‌خۆم به چه‌پ نازانێت
و ده‌ڵێ: " ئه‌مڕۆ خۆی کردووه به چه‌پی چه‌پان"! ده‌بوو له جیاتی ئه‌مه
ئه‌بوشوان دوو وشه‌ی بۆ پشتگیری بانگه‌وازه‌که‌ی پارتی چه‌پی کوردستان
بنوسیبایه که هه‌ر له‌و سایته‌دابه‌سه‌ردێری( بانگه‌واز بۆ.. چه‌په‌کان
، دیموکراتیخوازان ، پێشکه‌وتنخوازان و شیوعییه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه)
نه‌ک خۆی به‌هێرش بردنه سه‌ر نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌وه سه‌رقاڵ
بکات!
له نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ: "ئه‌و کاته جه‌لال ده‌باغ نه‌چووبووه لای
زه‌حمه‌تکێشان"! دیاره ئه‌سپێ که‌وتۆته که‌وڵی که ئه‌مه باس بکات،
له کاتێکدا خۆشی زۆرباش ده‌زانێ وله‌سلێمانی له زمانی خۆمی بیستووه
که من "نه‌چوومه‌ته لای حیزبی زه‌حمه‌تکێشان" به‌ڵکو ته‌نیا به
سوپاسه‌وه منیان کاندید کردبوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. به‌ڵام
بۆچی چاوی چۆته پشتی سه‌ری، چما هه‌موو که‌س سه‌ربه‌ست نیه له
دیاریکردنی هه‌ڵوێستی خۆیدا؟ به‌ڵام با نان و پیاز به‌وه‌وه نه‌خوات و
ده‌شزانێ من هه‌ر شیوعیم و هه‌ر ئه‌ندامی حیزبی شیوعی کوردستانم و نه‌بوومه‌ته
هیچ حیزبێکیترو، کۆششی خۆم له پێناو کۆکردنه‌وه‌ی چه‌په‌کاندا که
پێشان زۆربه‌یان شیوعی بوون به‌خت ده‌که‌م و، ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و
پێزانینیشم هه‌یه بۆ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک قادر عه‌زیزو حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان که ئه‌و هه‌ڵوێسته برایانه‌یان ده‌رهه‌ق به من گرته‌به‌رو
ئه‌وه رێزگرتنبوو له خۆم و بیروباوه‌ڕم.
له شوێنێکی‌تردا ئه‌بوشوان نووسیبوی"جه‌لال ده‌باغ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی
تێکۆشانی 57 ساڵی نا‌یه‌بانی"! بۆچی کاکی برا، خۆمن ئه‌و ساڵانه‌م
بۆخانه‌نشینی خه‌بات نه‌کردووه تا ئه‌بوشوان بۆم حیساب نه‌کات و به
وشه‌ی جه‌نابی نابێتمه‌بانی. به‌ڵکو من هیچ له‌و مێژووه په‌شیماننیم و
به شانازیی ده‌زانم و که‌سیش ناتوانێ ئه‌و مێژووه گه‌شه‌داره‌م
بسڕێته‌وه‌و، با ئه‌بوشوان باش بزانێت له‌مه‌ولاش به‌رگری له حیزب و
بیروباوه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌م، نه‌ک له گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵه‌کانی، ئه‌گه‌رچی
ره‌خنه‌شم له‌هه‌ندێ رووی سیاسه‌ته‌که‌ی هه‌بێت، ئه‌بوشوان له ئاوی
لێڵدا مه‌له‌ده‌کات و خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی، که هێنده‌شی به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه،
به خه‌ونیش نه‌یدی بگاته ئه‌ندامه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب. بۆیه
سه‌ری لێشێواوه‌و نازانێ چی بکات له هێرشکردنی ناڕه‌وا زیاتر بۆ سه‌ر
هاوڕێیانی ده‌یان ساڵی.
ئاخر خۆ ئه‌م بر‌اده‌ره ئه‌و ئاسته‌شی نیه که ره‌خنه‌ی فیکری و
سیاسی له حیزب بگرێت وته‌نیا له دووره‌وه، به‌رد بۆ سه‌ر حیزب و
هاوڕێکانی ده‌هاوێژێت، به‌ڵام با بزانێت هه‌موو هێرشێکی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر
حیزب و بیروباوه‌ڕی شیوعییه‌ت و مێژوی شۆره‌وی مه‌زن، له هه‌رکه‌س و
لایه‌نێکه‌وه‌بێت و له سنووری ره‌خنه‌ی د‌روستکارانه ده‌رچێت ئه‌نجامه‌که‌ی
مایه‌پووچییه.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|