په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١١\٢٠١٦

بەرپرسیاریی لە پێناو فریودان و دزیی.

عەبدولڕەحمان رەسول  


بەرپرسیاریی راستگۆیانە ئەوەیەکە بەرپرسەکان بەردەوام ڕاستگۆیانە بە دواداچوون دەکەن بۆ سەرجەم گرفت وکێشە جۆراوجۆرەکان، بەردەوام بەرپرسەکان لەناو خەڵکدان هیچ کاتێک خۆیان لەخەڵک جیاناکەنەوە تەنانەت بۆئەوخەلکانەش کە کاتى دەنگدان وڕاپرسى دەنگیان بەونوێنەرونمائیندە نەداوە،جۆرێکى تریش هەیە لەبەرپرسیاریی کە داپۆشراوە بە میکاجى قسەى باق وبریق وبەڵینى درۆینەى جۆراوجۆر و خۆڕازاندنەوە بۆ قسە ڕووکەش و شانۆکارییەکانى بەردەم تەلەفیزیۆن وڕادیۆوراگەیاندنەکان بەبێ ئەوەى چەندی کاتى زۆریش قسەبکەن سوودى سەلکەتوورێکى هەبێت بۆخەڵکى ناڕازى و کرێکار و زەحمەتکێش و بەشمەینەتى کۆمەڵگ، ئەمەش بۆ ئامانجى بەدەستهێنانى پلەوپایەکى دیارى کراو یان بۆبە دەستهێنانى پارە و سامان بە رێگاى نایاسایى و یان بۆ بەردەوام بوون لەجۆرى دزى و فرێوکارى بەسامانى گشتى.

 

لەم جۆرە بەرپرسیارییە لەناو حکومەتى هەرێمى باشوورى کوردستان دا زۆرینە پێک دەهێنن کە ئەوانیش نوێنەرى حیزبەکانن کەلەحیزبە قەومى وئیسلامى یەکانن ئەوانیش پارتى ویەکێتى وبزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکانن لەناوحکومەتدا بەناوى حکومەتەوە بریاردەدەن و سیستەم بەرێوەدەبەن ،هەربۆیەشە بەدرێژایى چەندین ساڵە لەجیاتى چارەسەرى کێشەکان وپاراستنى ئەمنێتى خەڵک وڕۆژنامەنووسان وڕۆشنبیران وئازادیخوازان و یەکسانیخواز و کۆمۆنیستەکان بەپێچەوانەوە ژیانى نوسەران و ئازادیخواز و یەکسانیخواز و سیکۆلار و کۆمۆنیست لە مەترسیدایە لەسەردەربرینى بۆچوون و تێڕوانینەپێشکەوتنخوازاکانیان کە تایبەتە ڕەخنەگرتن لەئاداب وسوونەتەکۆنەپەرست ودیینى و دژەمرۆڤایەتییەکان لەژێرهەڕەشەى مەرگدان هیچ زەمانەتێک نییە بۆپاراستنى گیانیان لەکاتى هەرەشەلێکردنیان لەسەر نووسینى بابەتە پێشکەوتنخوازەکانیان، تەنانەت لەماوەى دەسەڵاتى ئەوحیزبە بۆرژوا و کۆنەپەرست ودواکەوتوانەدا کەئێستاش کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان بەڕێوەدەبەن بەچەندەهالە کەسانى ڕۆژنامەنووس وسیاسى و ڕۆشنبیرى کۆمۆنیست و ئازادیخواز و یەکسانیخواز تیرۆرکراون بەشێکى زۆر لەتاوانباران دادگایى نەکراون وبەهەزاران لەژنان وکچان ڕەشەکوژ و تیرۆرکراون، سەرەڕایى هەبوونى گەندەڵى ودزینى زۆرى سامانى سەرزەوى وژێرزەوى باشوورى کوردستان بە ئاشکرا و ئێستاش کەبەردەوامن لەدزى وبەهادەردانى سامانى گشتى کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان بەلام بەرپرسانى باڵایى حکومەتى هەرێم کەمترین کەسیان لەبەرپرسانى گەندەڵکارودزدادگایى نەکردووە، هیچ بەرپرسێکى ئەمنى و ئاسایش لەسەرنەپاراستنى ئەمنێتى ڕۆژنامەنووس و کۆمۆنیست و ئازادیخواز و یەکسانیخواز و پێشکەوتنخوازدادگایى نەکردووە.

 

هەر بۆیە دەتوانین بڵێن ئەم جۆرەسیستەمە وحکومڕانییە کە کۆمەلگایى باشوورى کوردستان بەڕێوەدەبات لێواولێوەلەگەندەڵى ودزیى وبەفیڕۆدانى سامانى گشتى بەچەندین ساڵەدرێژەدەدرێت بەم جۆرە گوزەرانەجەهەنمەکەتەنها خەڵکى زەحمەتکێش وکرێکاروهەژارباجەقورسەکەى دەدات دەبیندرێت تائێستاش خەڵکى زەحمەتکێش وکرێکار پێویستى بەنەوت وسوتەمەنییە پێى نادەن بەلام رۆژانە پارەى نەوت و غاز کاتێک دەفرۆشێت دیارنامێنێت و کەس نازانى ئەوپارەیە چى لێدێت ،سەرەرایى بەردەوام فرۆشتنى نەوتو غاز بەلام قەیران وکێشەکان هەرزیاد دەبن بۆ کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان، بەچەندمانگ جارێک نیوە موچەکەش بەفەرمانبەران نادەن دەستاودەستیان پێ دەکەن، لە کوێى ولات وکۆمەلگاکانى جیهان هەیە کە بەوڕێژەیە زۆرە نەوت و غاز و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانى ژێرزەوى و سەرزەوى هەبێت بەڵام بەرپرسانى حکومەت نەتوانن مانگانە موچەى فەرمانبەرەکانى دابین بکات، نەتوانێت سووتەمەنى بۆخەڵک دابین بکات، نەتوانێت کارەباو ئاووبۆخەڵک دابین بکات، نەتواندرێت ڕێگاوبانێکى تەندروست دابین بکات، نەتواندرێت دەرمان بۆنەخۆشەکانى کۆمەڵگادابین بکات؟؟!!!

 

درێژەدان بە نابەرابەرى و جەوسانەوە وبێکارى و دزينى سامانى سامانى گشتى نیشانەى هەبوونى سیستەمێکى ناتەندروست ونادیموکراسى وناشارەستانى یە کەلە وڵاتێكدا زۆرترين سامانى ماددى هەبێت زۆرترين نەوت و كەرەستەى خاوى كانزايى هەبێت بەڵام خەڵكى زەحمەتكێش و رەنجدەر و خەلكى بەشمەینەتى كوردستان بە سەرماى زستان رووبەرووى كێشەى گرانى و نەبونى سووتەمەنى ببێتەوە.

 

ئەركى حكومەتە كێشەى سوتەمەنى و سەرجەم كێشەكانى خەڵك بە زووى چارەسەربكات یان خەڵکى ناڕازى پێویستە چیتر بێدەنگ نەبن لەئاست ئەونابەرابەرى وبێکارى ودزى وگەندەڵى یە کەبەردەوامى پێدەدرێت، ڕۆژانە بە کێشە و گرفتى جۆاوجۆر بەردەوام بەرۆکی خەڵکى باشوورى کوردستان دەگرێت، پێویستە خەڵکى نارازى خۆ ڕێکخراو بکات بۆ گۆڕانکارى لەسیستەمى حکومڕانى وڵات لەبەرئەوەى هەتا بێدەنگى هەبێت لەئاست قەیران وکێشەکان دزى وگەندەڵى و بەفیرۆدانى سامان وپارەى گشتى زیاتردەبێت، ئەوەش دەکەوێتە سەربیرکردنەوەوبریاردانى خەڵکى باشوورى کوردستان بەگشتى کەئایا ڕازین وشووکرن بەقەدەرى ئەم جۆرەحکومڕانییە کە لەلایەن ئەوجۆرەى سیستەمە و ئەو جۆرەبەرپرسانەوە کۆمەڵگاى باشوور بەڕێوەبەرن بەرەو ئایندەیەکى نادیارى دەبەن پاش چەندین ساڵى تر دیسان بگوترێت بەرپرسان گەندەڵ ودزن بۆیە مووچەى فەرمانبەران نادەن یان کارەبا نییە وئاوەکانى خواردنەوە بەکەڵکى خواردنەوەنایەن، گەنجان و لاوان خوێندن تەواودەکەن بەڵام دەچنە ڕیزى لەشکرى زۆرى بێکارانى کوردستانەوە، دیسان ڕێگاکان و چادەکان زۆر خەراپن ورووداوى زۆرى هاتووچۆیى لێدەکەوێتەوە یان فەڵان کەسایەتى سیاسى و رۆژنامەنووس دیسان تیرۆر کرا یان بە چەندین کێشە و گرفتى ترسەرى هەڵدا! یاخود خەلکى ناڕازى هەنگاوەکانى بۆگۆرانکارى لە خوارەوە بۆسەرەودەست پێ دەکات بەخۆ ڕێکخراوکردن و هاتنەمەیدانى یەکگرتوانەى سەراسەرى دەست لەناو دەست بۆ کۆمەڵگایەک و سیستەمى باشتر و ئازاد و بەرابەر دەست پێ دەکات.

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک