١\٩\٢٠١٠
بەرشەلۆنە
پایتەختی کام هەرێمە؟
جەبار دووبزیی
له یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی که‌نالی سه‌ته‌لایتی کوردسات که به‌رنامه‌یه‌کی
پێشبرکێیه به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان پێشکه‌ش ده‌کرێ به ناوی (خه‌لات
سته‌یج) که تێیدا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک به‌شدار بوون که دابه‌شکرا
بوون به‌سه‌ر دوو گروپ له به‌شی دووه‌می پرسیاره‌کان که بریتی‌بوو له
چه‌ندین پرسیار له سه‌ر مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی چه‌ندین
پرسیاریتری رۆشنبیری ئه‌م دوو گروپه ئاراسته‌ی یه‌کتریان ده‌کرد به‌لام
هه‌ر دوو گروپ له زۆربه‌ی پرسیاره‌کان له‌نگه‌ریان ده‌گرت و دۆش داده‌مان
یاخود وه‌لامێکی هه‌ڵه‌یان ده‌وه‌شاند به‌ڵام کاتێک یه‌ک له گروپه‌کان
ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی گروپه‌که‌ی تریان کرد (به‌رشه‌لۆنه پایته‌ختی
کام هه‌رێمه) ؟ گروپه‌که زۆر به په‌له له‌م پرسیاره هاتنه وه‌ڵام
به کۆی ده‌نگ گوتیان (که‌ته‌لۆنیا).
لێره‌دا من ده‌ستخۆشی له‌م به‌رنامه‌یه و ئاماده‌کار و به‌شداربوانی
ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌که‌م بۆ داهێنانی به‌رنامه‌ی به سوود بۆ به‌رز
کردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی که هیوادارم به‌رنامه‌ی له‌م بابه‌ته له
سه‌رجه‌م که‌ناله‌کانی ناو خۆ‌و که‌ناله ئاسمانیه‌کان په‌خش بکرێت
چونکی من دلنیام کاتێک به‌رنامه‌یه‌کی پرسیار کردن و پێشبرکێ کردن له‌سه‌ر
هه‌لسه‌نگاندنی ئاستی رۆشبیریی که ئه‌مه ده‌بێته هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی
تاکه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مان هه‌وڵ بدات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی
رۆشنبیریی له‌م حاڵه‌ته په‌نا به‌ریته به‌ر خوێندنه‌وه .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێ ئه‌مرۆ له کوردستان وا باوه
که که‌ناله ناوخۆیه‌کان و به که‌ناڵه ئاسمانه‌کانیشه‌وه پێشبرکێ
بکه‌ن گرنگی زیاتر بده‌ن به به‌رنامه‌ی ته‌رفیهی که ته‌نیا مه‌به‌سته‌که
کات به‌سه‌ربردنه و له مانگی ره‌مه‌زانیش وه‌ک شه‌وچه‌ره‌یه‌ک په‌خش
ده‌کرێت.
کاتێک که کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند که نوخبه‌یه‌کی رۆشنبیری کۆمه‌ڵگان له
کۆی چه‌ندین پرسیار ته‌نها بزانن که به‌رشه‌لۆنه پایته‌ختی هه‌رێمی
که‌ته‌لۆنیایه که ئه‌م زانیاریه‌شیان به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ی زۆری
که‌ناڵه‌کان زۆر گرنگی به بواری گواستنه‌وای یاری تۆپی پێ ده‌دات که
ئه‌وه‌ش وای کردوه گه‌نجه‌کانمان زیاتر به‌و ئاراسته ببا، به‌ڵام
خۆزیا گه‌نجه‌کانمان گرنگیان به بواری وه‌رزش بدابوایه بۆ
به‌هێزکردنی له‌ش و توانیان نه‌ک ته‌نها ته‌ماشاکه‌ر بن بزانن چۆن
ململانێ بکه‌ن له‌سه‌ر تیمه‌کانی یانه جیهانیه‌کان (ریال مه‌درید،به‌رشه‌لۆنه،ئه‌نته‌ر
و میلان‌و... هتد).
بۆیه من داواکارم له هه‌موو که‌ناڵه‌کان که بتوانن گرنگی به هه‌موو
بوارێک بده‌ن، به‌رنامه‌ی به پێز و به سوود پێشکه‌ش به گه‌له‌که‌مان
بکه‌ن چونکی بواری راگه‌یاندن کاریگه‌ریی ته‌واوی هه‌یه له سه‌ر
به‌هێزکردنی ئاستی رۆشنبیریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا.
ماڵپه‌ڕی جه‌بار دووبزیی
|