٣٠\٤\٢٠٢٠
بانگەواز:
به‌ره‌و ''سه‌ده‌ی
زیره‌ک''.
"سەدەی
زیرەک" ناوی پرۆژه‌یه‌که، که لە ڕۆژی ٢٦/٦/٢٠٢٠ەوە دەست پێدەکات و
ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ (سەد ساڵەی حەسەن زیرەک) دەگاتە ئەنجام.
مه‌به‌ستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات - بۆکان، وەک دەستپێشخەری پڕۆژەکە،
تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وەی زانیاریی ڕاست و باوه‌ڕپێکراو سەبارەت بە
ژیانی تاکەکەسی، بنەماڵەیی، کۆمەڵایەتی و هونەریی هونەرمەندی ناوداری
کورد حەسەن زیرەکە، له ڕێگای نووسین و گوتن و لێکۆڵینه‌وه، هەروەها
فیلم و شێوه‌کانی تری ڕاگەیاندنە گشتیەکانەوە.
مخابن له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی زیره‌ک و که‌سایه‌تی ئه‌و،
گه‌لێک شتی ناڕاست گوتراوه و ده‌گوترێت. هه‌ڵوه‌ژاردنی هه‌موو ئه‌و
بابه‌تانه و له بێژنگدان و ساغکردنه‌وه‌یان کارێکی دژواره. هیوای
ئێمە وەک پێشنارکارانی ئەو پڕۆژەیە ئه‌وه‌یه که‌سانی شاره‌زا و لێزان
بۆ ده‌رخستنی ڕوخسار و شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی زیره‌ک له بەستێنی مۆسیقا،
ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا به‌شداریی ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌ن.
مه‌به‌ست لە پرۆژەکە ئه‌وه نییه، وێنه‌ی دڵخواز و بێگه‌رد و دوور
له ڕه‌خنه له زیره‌ک بکێشرێت. زیره‌ک مرۆڤێکی ئاسایی کورد و
به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له ناکۆکیی کوردستان بوو، ئەو ناکۆکییانە
له ژیان و بەرهەمە هونەرییەکانی ئە‌ودا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. هەر
هەوڵێک لە پێناو ڕوونکردنەوەی که‌سایه‌تی زیره‌ک و کۆمه‌ڵگا و
سه‌رده‌می ئەو و بەرهەمە هونەرییەکانی، له‌م پرۆژه‌یه‌دا جێگای
ده‌بێته‌وه. هیچ به‌ربه‌ستێک له سەر ڕێگای شێواز و ناوه‌رۆکی نووسین
و شێوەی هه‌ڵسه‌نگاندنی هیچ کەسێک له ئارادا نابێت، ته‌نیا مه‌رج
سه‌لماندن و ڕاستگۆیییه.
پرۆژه‌ی "سه‌ده‌ی زیره‌ک" بەو هیوایە دانراوە کە لە بواری جیاوازی
کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، موسیقایی، زمانی و ئەدەبی هەروەها ناساندنی کتێب
و سەرچاوە، به‌ڵگه‌نامه، فیلم، وێنه، به‌رنامه‌ی ڕادیۆ یان
ته‌له‌فیزیۆندا توێژینەوە و ڕاگەیاندنی زانستییانە سەبارەت بەو
هونەرمەندەی کورد بەڕێوەبچێت و بکەوێتە بەردەم کۆمەڵانی گەلەکەمان و
خەڵکانی بیانیش. ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات - بۆکان ئالیکاریی هەموو چەشنە
پڕۆژەیەکی پەیوەندیدار دەکات، لەوانە پێکهێنانی سمینار، چاپی کتێب،
چێ‌کردنی کورتە فیلم و بەرنامەگەلی هونەریی بۆ ڕادیۆ و تەلەویزیۆن.
هیوای ئێمە بە تایبەت ئەوەیە فستیواڵی سەدەی زیرەک لە شاری بۆکان و
شارەکانی دیکەی کوردستان و دەرەوەی ووڵات بە هاوکاری دام و دەزگا
مەدەنییەکان و تاکی شارەزای بواری هونەری بەڕێوە بچێ، بۆ ئەوەش ماڵپەڕی
ڕۆژهەڵات -بۆکان ئامادەی هاوکارییە. هەروەها ئێمە ئامادەی هاوکاری
هەموو سایت و وێبلۆگە ئینترنێتی و لاپەڕەکانی فەیسبووکی گرووپ و تاکی
کوردی دەبین
لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵات.
ئێمە هەروەها هیوادارین دامودەزگا هونەری و کەلەپوورییەکان لە ناوخۆ و
دەرەوەی وولات و زانکۆ و وەزارەتخانەکانی پەیوەندیدار لە ناو حکوومەتی
هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەم بانگەوازەوە بێن و لە بواری ڕاگەیاندنی
بابەتەکە و بەڕێوەبردنی سمینار و فستیڤاڵ لە باشووری ووڵات، ڕێز لەو
بۆنە گرنگە و یادەوەریی سەدساڵەی ئەو هونەرمەندەی کورد بگرن.
لە هەموو شارەزایانی بواری مۆسیقا و هونەر و مێژوو داوای هاوکاریی
دەکەین. هەر بابەتێکی نووسراو و پێشنیار و ڕێ پیشاندەرییەکتان هەبێت،
لەسەر ئادەرەسی ماڵپەڕەکە بۆمانی بنێرن. ڕاستە دەستەی نووسەرانی
ماڵپەڕەکە و گرووپێکی سێ کەسی ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیان لە
ئەستۆیە، بەڵام ئەوە بازنەیەکی داخراو نییە و لەو بوارەدا بە پێشوازی
هەموو کەسێک و ئیدە و پێشنیار و هاوکارییەکەوە دەچین و دەستی
هاوکارییان دەگوشین.
به‌و هیوایەی له کۆتایی پڕۆژەکە، واتە مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٢٠٢١دا
فستیڤاڵی سه‌ده‌ی له دایکبوونی زیرەک له‌سه‌ر گرده‌که‌ی قه‌ڵای
سه‌ردار و داوێنی ناڵەشکێنه‌ی شاری بۆکان و زۆر شوێنی‌تر به‌ڕێوه بچێت.
زۆر سوپاسی گشت ئەو تاک و لایەن و میدیا و دام و دەزگایانە دەکەین کە یارمەتی
بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە دەدەن.
بەهاری ٢٠٢٠ - ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات - بۆکان
redaktion@rojhalat.de
|