پاش راگەیاندنی
''بەڕێوبەرایەتیی
خۆسەر'' لە باکوور
سوپایە داگیرکەرەکەی
تورکیا زۆر دڕندانە
زۆربەی شار و
شارۆچکەکانی
کوردستانی گەمارۆ
دایە و رۆژانە بە
تانک و تۆپ و فڕۆکە
هێرش دەکەنە سەر خەڵک
و دەستگیریان دەکەن و
تا ئێستا بە سەدان
کەسیان شەهید و
بریندار کردوە. ئیدی
گەلی باکوور بڕیاری
دایە خۆی خۆی بەڕێوە
ببا و تا تەواوی مافە
نەتەوەیی و
نیشتیمانیی و
دیموکراتییەکانیان
وەدەست نەهینن
بەرخۆدانی خۆیان
درێژە پێ دەدەن و
دەست هەڵناگرن.
تا رۆژ بە رۆژ و
هەردەم ئاگاداری
دەنگوباسی شەڕ و
پێکدادانەکانی نێوان
''چەتەکانی
ئەردۆگان'' و
''بەرخۆدانی
بەڕێوەبەرایەتیی
خۆسەر''ی کوردانی
باکوور بن تکایە
سەردانی ماڵپەڕی (Diha
- ئاژانسا نووچەیانا
دیجلەیێ) بکەن:
www.diclehaber.com
|