به‌ریتانیا به‌ره‌و مانگرتنی سه‌راسه‌ری
کرێکارانی پۆسته و گه‌یاندن!
ئاماده‌کردنی: موحسین که‌ریم

بیللی هایه‌س
(Billy Hayes)
سکرتێری گشتی یه‌کێتی کرێکارانی
پۆست و گه‌یاندن (CWU)
بڕیاره رۆژی 22/10/2009 کرێکارانی پۆسته‌و گه‌یاندنی سه‌ر به‌که‌رتی
گشتی (رۆیاڵ مه‌یل) بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ مانگرتنی سه‌راسه‌ری له هه‌موو
شار و شارۆچکه‌کانی به‌ریتانیادا به‌رپابکه‌ن. مانگرتنه‌که یه‌کێتی
کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن (CWU) که (120000) ئه‌ندامی هه‌یه پێی هه‌ڵده‌ستێ.
رۆژی یه‌که‌م، پێنجشه‌ممه، کارمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌کانی پۆست و شۆفێره‌کان
کار راده‌گرن و رۆژی دوه‌میش کۆکردنه‌وه
و ناردنی پۆسته‌کان راده‌وه‌ستێ و کرێکاران و
کارمه‌ندانی ئه‌و به‌شانه کار
راده‌گرن. هۆکاری مانگرتنه‌که
کێشه‌ی نێوان یه‌کێتی کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن و ئیداره‌ی کۆمپانیای
پۆست و گه‌یاندن(رۆیاڵ مه‌یڵ)ه له‌سه‌ر کرێ
و هه‌لومه‌رجی کارکردن و ریفۆرمسازی
له‌سیسته‌می پۆست و گه‌یاندن(رۆیاڵ مه‌یڵ)دا.
یه‌کێتی کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن (CWU) ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌لی به‌وه
تاوانبار ده‌کات که ده‌یه‌وێ ده‌وری
یه‌کێتیه‌که بخاتهلاوهو بێ راوێژکردن به‌وان
بڕیار له‌سه‌ر تازه‌کردنه‌وه‌ی سیسته‌می پۆست بدات. شایانی وتنه
که له‌ساڵی 2007 دا مانگرتنی سه‌راسه‌ری
کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن که‌سه‌رجه‌م سیسته‌می پۆستی به‌ریتانیای
تووشی ئیفلیجبوون کرد، ئاکامه‌که‌ی به‌وه
ته‌واو بوو که‌ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یل رازی بوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی
ناوبراودا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه
که په‌یوه‌ندی به‌کار
و ژیانی هه‌زاران کرێکاری پۆسته‌وه
هه‌یه، راوێژبکات و به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌رکارێکی مۆدێرنه‌کردن
و ریفۆرمسازی له‌سیسته‌می پۆست‌دا ئه‌نجام بدات. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه
که له
ره‌وتی تازه‌گه‌ری و ریفۆرمسازی سیسته‌می پۆست و گه‌یاندنی به‌ریتانیادا
30000 کرێکار و کارمه‌ند کاره‌کانیان له‌ده‌ستداوه.
یه‌کێتی کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه
که نابێ ریفۆرمی سیسته‌می پۆست و
گه‌یاندن له‌سه‌ر حسابی بێکارکردنی کرێکارانی پۆست ئه‌نجام بدرێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، (CWU) ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یل به‌وه
تاوانبار ده‌کات که له
نهخشهیدایه زیادبوونی کرێی
کرێکاران که ساڵانه
یان چه‌ندساڵ جارێک پێبهپێی هه‌ڵاوسان و گرانی ده‌چیته‌سه‌ر،
بوه‌ستێنێ و سڕی بکات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای
مامه‌ڵه‌ی نابه‌جێی به‌رێوه‌به‌رانی رۆیاڵ مه‌یل له‌گه‌ڵ کرێکاران و
کارمه‌ندانی کۆمپانیاکه‌دا.
ئه‌گه‌رچی تائێستا ئیداره‌ی کۆمپانیا ده‌یه‌وێ مل به‌خواسته‌کانی(CWU)
نه‌دا و له‌هه‌وڵێکیدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری مانگرته‌که به‌تایه‌بتی
کهکریسمس نزیک ده‌بێته‌وه‌و رێژه‌ی ناردنی پۆست چه‌ندقات زیاد ده‌کات
له‌چاوجاران، بڕیاری داوه
ئه‌مساڵ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ساڵانی پێشوو کرێکاری کاتی به‌کرێ
بگرێ. ساڵانی پێشوو رۆیاڵ مه‌یل 15000 کرێکاری به‌شێوه‌ی کاتی بۆ وه‌رزی
کریسمس بهکرێدهگرت. یه‌کێتی کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یلی به‌کارێکی ئه‌حمه‌قانه
ناوهزهدکرد و به‌کارگرتنی ئه‌و ژماره
زیاده‌یه‌ی کرێکارانی کاتی به‌مانگرتن شکاندن پێناسه‌کرد.
شایانی باسه به‌پێی یاسای کاری به‌ریتانی
به‌کرێ گرتنی کرێکاران له‌جێگای کرێکارانێک که
مانیان گرتووه
کارێکی نایاساییه.
یه‌کێتی کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن((CWU چه‌ندین پێشنیاری بۆ ئیداره‌ی
رۆیاڵ مه‌یل پێشکه‌ش کردووه
به ئامانجی گه‌یشتن به‌رێکه‌وتن تا
مانگرتنه‌که ئه‌نجام نه‌ده‌ن، به‌ڵام مه‌رجی
ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یل ئه‌وه‌یه که
ده‌بێ سه‌ره‌تا بڕیاری مانگرتنه‌که
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و ئه‌وکاته
ئه‌ماده‌یه له‌گه‌ڵیان رێک بکه‌وێت!
شایانی وتنه بڕیاری مانگرتن له
راپرسیه‌کی کرێکاران و کارمه‌ندانی
پۆست و گه‌یاندندا که ژماره‌یان 120000 که‌سه
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، به‌رێژه‌ی 3 بۆ 4 له‌هه‌فته‌ی رابردودا
بڕیاری له‌سه‌ردراوه.
به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی پارتی کرێکارانی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌م مانگرتنه‌یان
به‌کارێکی خۆکوژیی و ناهه‌ق و بێ بایه‌خ وه‌سف
کرد. له‌کاتێکدا به‌رپرسانی باڵای پارتی پارێزگاران و پارتی
لیبرال-دیموکراتیش له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تی کرێکاراندا ده‌رکه‌وتن. به‌ڵام
بانگه‌وازی یه‌کێتی کرێکارانی پۆست و گه‌یاندن بۆ ناوبژیوانی سه‌ربه‌خۆ
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان خۆیان و ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یڵ له‌لایه‌ن 98
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه که
سه‌ر به
پارته‌کانی کرێکاران و پارێزگاران و لیبراڵ دیموکراتن پشتیوانی لێده‌کرێ.
ئه‌م پێشنیاره‌ی(CWU) کاتێک خرایه‌روو که
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندام په‌رله‌مان راگه‌یه‌نراوێکیان
خسته‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و داوایان له
حکومه‌ت کرد که
ده‌روی خۆی ببینێ بۆئه‌وه‌ی رۆیاڵ مه‌یل به
ئیجابی وه‌ڵامی خواسته‌کانی (CWU) بداته‌وه.
بیانووی سه‌ره‌کی حکومه‌ت و ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یل که
کۆمپانیای ده‌وڵه‌تیه، ئه‌وه‌یه
که سیسته‌می پۆست و گه‌یاندن پێویستی به
تازه‌کردنه‌وه و مۆدێرنیزه‌کردن هه‌یه‌و
به‌م وه‌زعه‌ی ئێستایه‌وه له‌باری ئابوریه‌وه
قازانجهێن نییه. بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یل پلانی به‌کارهێنانی
ئامێری نوێی هه‌یه که
سه‌ره‌نجامه‌که‌ی بێکاربوونی هه‌زاران کرێکاره
هه‌روه‌کو له ساڵانی رابردوودا
نزیکه‌ی 30000 که‌س کاره‌کانیان له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام رابه‌رانی یه‌کێتی
کرێکارانی پۆست وگه‌یاندن ئه‌وه به‌دوور
نازانن که حکومه‌ت و ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یڵ
بیانه‌وێ ئه‌م که‌رته‌ی پیشه‌سازی که موڵکی
ده‌وڵه‌ته به‌ره‌و ئیفلاس به‌رن تا بیانووی
فرۆشتنی به‌که‌رتی تایبه‌تی فه‌راهه‌م بکه‌ن.
کاتژمێره‌کانی داهاتوو ده‌ریده‌خات که ئایا
مانگرتنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ وه‌کو بڕیاری له‌سه‌ر دراوه
یان وازی لێده‌هێنرێ، که ئه‌مه‌ش به‌نده
به‌وه‌ی ئیداره‌ی رۆیاڵ مه‌یل مل به‌خواستی کرێکارانی پۆست و
گه‌یاندن و یه‌کێتیه‌که‌یان بدات، ده‌نا کرێکاران و یه‌کێتی و رابه‌رانیان
ئاماده‌ن ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه
بکه‌ن و ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر زاری
سکرتێره‌که‌یانه‌وه (بیللی هایس) راگه‌یاندوه،
کاتێک له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ی (تایمس)
دا ده‌ڵێ: ''ئاماده‌ین
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان.''.
20/10/2009
|