٢٠\٣\٢٠١٩ بەرز و بەرێز بێ یادی گیانبەختکردووانی گوردانی شوان و هەڵەبجە.
ئێمە وەکو شوورای هاوپشتیی خەڵکی کوردستان
وێڕای مەحکومکردنی ئەو جەنایەتانەی شاری هەڵەبجە و گوردانی شوان و شاری
سەردەشت و کارەساتەکانی ئەنفالەکان و کۆمەڵکوژییەکانی ناوچەکانی تری
بەشەکانی کوردستان خۆمان بە هاوژانی خەڵکی قارەمان و شۆڕشگێڕی سەرجەم
ئەو شار و ناوچانە دەزانین بە تایبەت بنەماڵە قوربانی و شەهیدەکانیان
ئەزانین و هیوای چاکبوونەوەی بریندارانیان ئەخوازین بە هیواین هەرگیزاو
هەرگیز ئەو جۆرە کارەساتانە لە داهاتووی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتیدا
روونەداتەوە. ئێمە وەکو شووڕای هاوپشتیی
خەڵکی کوردستان بە پێویستی دەزانین و داواکارین تێکۆشانێکی هاوبەش و
یەکگرتووانە بەگەڕبخرێ لە سەرجەم وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و دەوڵەتە
پێشکەوتووەکاندا بۆ ئەوەی هەرچی زووترە لە دادگایەکی عادیلانەدا بە
ئاشکرا تاوانباران و هاوکارەکانیان دادگایی بکرێن و سزابدرێن بە پێی
ئاستی تاوانەکانیان. هەرگیز ناکرێ خەڵکی کوردستان چاوپۆشیی لەو جۆرە
تاوانانە بکا. داواکارین لە سەرجەم تێکۆشەرانی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست
دۆسیەی ئەو تاوانانە بە هەماهەنگی و تێکۆشانێکی یەکگرتووانە کاری لەسەر
بکرێ، ناکرێ لە یادکردنەوەکاندا تەنها وێنەی کۆمەڵکوژیی و ڤیدۆیەکان
بڵاوبکەینەوە و ماتەمینی نیشان بدەین بەڵکو لەگەڵ هەموو ئەمانەدا
پێویستە تێکۆشانی یەکگرتووانەی ئازادیخوازان گەشەی پێبدرێ بۆ
دادگاییکردنی سەرجەم تاوانباران و هاوکارانی ئەنجامدەرانی هەموو
کومەڵکوژییەکان کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجام دراوە..
shwrayhawpshtixelkykurdistan@gmail.com
|