په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٢\٢٠١٨

بەسە چیتر نادیە موراد مەکەنە قوربانیی.

عەبدولڕەحمان رەسول  

 
نادیە قوربانیی دەستی فاشیزم و تیرۆریستی ئیسلامییە و مرۆڤێکی سادە و دوور لە سیاسییە، مافی خۆیەتی کاتێک بانگهێشت دەکرێ و میوانداری دەکرێ لەلایەن هەر دەوڵەت و هەر کەسێکەوە بێت بچێت یان ڕەتی کاتەوە ئەوە پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و مافی خۆیەتی. کە چۆن قسە دەکات و چۆن بیروباوەڕ و چیرۆکی خۆی و پلان و نەخشە ڕێگای خۆیی باس دەکات و کاری لەسەر دەکات. چیتر مەیکەنە قوربانی ململانێی حیزبی و سیاسی و ناسیۆنالیستی و دینی. نادیە موراد بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەرەو هەموو ململانێکان بووە و بە خۆڕاگریی و ئومێدەوە سەرکەوتوو بوو.

کێشە بنچینەییەکە نادیە موراد نییە کە هێرش دەکرێتە سەر کەمپی مەخموور لە مانگی کانوونی یەکەمی۲۰۱۸. ئەوە بێ ویژدانییە کە ئەو تاوانبار بکرێ، بەشێک لە نووسەر و کەسایەتی یە حیزبی یەکان هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر نادیە موراد هەریەکەیان بەجۆرێک پەلکێشی ململانێی سیاسی و حیزبی دەکەن و تاوانباری دەکەن ، کە کورد نی یە و ووتاری بە کوردی نەداوە یان بە تەنها لەبەرئەوەی سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیای کردووە، یان پێشوازی کراوە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق و پەرلەمانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی باشووری کوردستان ، هەموو ئەو جۆرە ڕەخنانە بێ بنەما و دوورە لە ڕەخنەیی دروستەوە.

دوایی ساڵی۱۹۹۲وە سوپایی تورکیا و ئێران و عێراق بە ئارەزوویی خۆیان هەرکات ویستوویانە هێرشیان کردۆتەسەرباشووری کوردستان و کۆمەڵکوژی یان ئەنجامداوە ، ئێستاش بەشێکی زۆری سوپایی دەوڵەتی تورکیا و ئێران لە ناو خاکی باشووری کوردستاندان بە دڵنییایەوە لەداهاتووشدا کۆمەڵکوژی و بۆمبارانی زیاتریش بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجامی دەدەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق پەیوەندی زۆر باشە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی یان زۆرباشە لەگەڵ ئێران ،نەوەی نوێ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و ئێران زۆر باشە ،پەکەکە پەیوەندی لەگەڵ عێراق و ئێران باشە ، حیزبە ئیسلامی یەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئێران و تورکیا پەیوەندییان زۆر باشە بۆچی بۆ ئەمانە ڕەوایە ،هەریەکەیان بەجۆرێک لەپێناوی بەرژەوەندی حیزبییان درێژە بە پەیوەندی یەکانیان دەدەن لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەر ، بەڵام بۆ نادیە موراد ناڕەوابێت لەکاتێکدا خۆیان بانگ هێشتیان کردبێت .!! یاخود دەگووترێ نادیە موراد بە کوردی لێدوانی نەداوە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی دا کوردبێ یان کوردنەبێ گرینگ نی یە ، گرینگ ئەوەیە مرۆڤە.

زۆرینەی بەرپرسە حیزبی یەکان کاتێک چاوپێکەوتنێک دەکەن لە ڕاگەیاندنەکاندا زۆرینەی ووشە و ڕستەکانیان زمانی فارسی و عەرەبی و تورکی ...بەکاردەهێنن یان لە سەردانی کردنیان بۆ لای بەرپرسانی دەوڵەتان زاتی ئەوە ناکەن بە زمانی کوردی قسە بکەن بەڵام ماستاوچی یەکانی حیزبەکانیان دێن ڕەخنە لە نادیە موراد دەگرن و هێرشی ناڕەوا دەکەنەسەری . ئەو ڕق و کینەی بەرامبەر نادیە موراد هەیانە تەنها لەبەرئەوەیە کە نادیە نەبۆتە کۆیلە و دەستەمۆیی بەرپرسە حیزبی کانیان نەک بۆ دڵسۆزی بۆ خەڵکی کوردستان . بۆیە پێویستە وەک مرۆڤایەتی مامەڵە لەگەڵ خۆی و چیرۆکەکەی نادیە موراد دا بکرێ ئێزدی یەکان ۷٤ جار ئەنفال کراون لەسەردەستی دەوڵەتانی ئیسلامی هەروەها،۱۸۲۰۰۰کەس ئەنفال لە باشووری کوردستان کە لە ڕێگایی جاسوسانی حیزبی بەعس و مستەشارەکانەوە کە کوردبوون و جل وبەرگی کوردییان لەبەربوو ،ئەنفالەکان ئەنجامداوە بەڵام ئێستا مستەشارەکان بەرپرسن لە حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامی یەکان مووچەکانیان لە مناڵ و براو خانەوادەی ئەنفال کراوان زیاترە ،بەڕێ نەخرا ناڕەزایەتێکی بەهێز بۆ بەردەم بارەگای یەکێتی و پارتی.

چەندین جار هێرشی کراوەتە سەر کەمپەکانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان و چەندەها کەس بوونە قوربانی لەوکاتەدا یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و پەکەکە و نەوەی نوێ و ئیسلامی یەکان و پارتی پەیوەندی زۆرباشیان هەبوو لەگەڵ بەرپرسانی فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران کەچی لەلایەن نووسەران و ڕاگەیاندکارانی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی و نەوی نوێ و بزوتنەوەی گۆڕانە وە ناڕەزایەتی و ڕەخنە لە بەرامبەر هەڵسوکەوت و پەیوەندی یەکانی حیزبەکانی باشووری کوردستان بەتایبەتی یەکێتی و پەکەکە و بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ و ئیسلامی یەکان و پارتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران نەکرا ، هیچ ڕێپێوان ناڕەزایەتێ یەک ئەنجام نەدرا لەبەردەم بارەگای ئەو حیزبانە بۆ هەڵپەساردنی پەیوەندی یەکانیان تا ماوەیەکی دیاری کراوە هەروەک فشارێک .،لە ناو دەوڵەتی ئەکەپە و دەوڵەتی تورکیادا بە چەندەها کورد ئەدام پەرلەمان و بەرپرسە حیزبی یەکان و دەوڵەت بەڵام نەجلی کوردی لەبەردەکەن و نە قسەش بە کوردی دەکەن . بەڵام کەمترین ڕەخنە لەبارەیەوە نەبووە.

ئەندام پەرلەمانی کورد لە پەرلەمانی ئێران بە درێژایی تەمەنی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی ئێران زاتی ئەوەیان نەبووە بە کوردی لە ناوپەرلەمان قسە بکەن و جلی کوردی لەبەربکەن بۆ تەنها جارێکیش بەڵام کەم ترین ڕەخنە لە نووسەران و ڕاگەیاند کارانی باشوور وە ئاراستەیان نەکرا ، بەڵکو ئەگەر قسەیان کردبایە نەک بۆ بەرژەوەندی و سوودی خەڵکی کوردستان بەڵکو سوود و بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامیی لە لایەن ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستانەوە دەکرا سەر دێڕی هەواڵەکانیان و گەورەیان دەکرد . بینیمان سەردانی پارێزگایی کوردستان بۆ سلێمانی چەندە گرینگی و بەیاخی پێدرا و بەشان و بالی شادی ئێرانی هەڵدرا لەلایەن میدیاکانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی یەوە .بەڵام نادیە مراد ڕەخنە باران دەکرا لەلایەن هەڵسوڕاوان و نووسەران و میدیاکانی ئەو حزبانەوە.پارتی هەموو هەوڵێکی دا کە نادیە موراد ئەو خەڵاتە وەر نەگرێ بەڵکو ڤیان دەخیل ئەندام پەرلەمانی عێراقی لەسەر لیستی خۆی ئەو خەڵاتە بەرێتەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوو.


بەسە چیتر نادیە مەکەنە قوربانی سیاسەتی ناسیۆنالیستی و دینی و حیزبایەتی با وەک مرۆڤ بژی و بگوزەرێت و ئازادبێ لە داهاتوودا بۆئەوەی چۆن دەیەوێ ئەوا تێکۆشانی خۆی درێژە پێبدات و خزمەتی مرۆڤایەتی بکا.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک