په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بەسە فویان لێ مەکەن!!!!


عه‌تا قاجری  


هەندێک جار هزرى وا بەمیشکمدا گوزەر ئەکات خەریکە بڵیم دیکتاتۆریەت باشترە لە دیمکراتیەت بۆ گەلێک کەخاوەن ئەو هۆشیاریە نەبێت تا ئەو توانایەى پێ ببخشێ بەبێ هەڵچون دور لە سۆز و بە شێوەیەکى عاقڵانە بڕیاربدەن و تەنها عەقڵیان چاویان نەبێت و لەسەر بینینى بەشێکى کەمى دیمەنەکان داوەرى نەکەن لە پڕێک نەگۆڕێن وەک بڵیت سیحریان لێ کرابێت.


ئەوەى مەبەستە لێرە ئەوەیە کەدیمکراتیش وەک هەر بابەتێکى تر دەکرێت بۆ مەبە ستە باش و خراپ بەکار بهێنرێت بە تایبەتى ئەگەر ئەو بۆ چونەى زانا ئادام لەبەر چاو گرت کەدەڵێت(( وەسفى مرۆڤى دیمومکرات هەروەکو بونەوەرێکى گوڵە بەڕۆژە سیفەتى یان مارمێلکە ئاسا کۆمەڵگاى مرۆیى تا ئەبەد ڕەنگى ئەو دیاردەکات)).


زۆر زەحمەتەو ئاسان نى یە بۆ گە لێکى وەکو کورد کە خاوەنى فەرهەنگیک ئەو تۆ نى یە تا ئەو دەستەواژە و زاراوە گران و فرە ڕەهەندانەى تیا بدۆزینەوە کەنەک هەر بۆ تاکى ئاساى گرفتن بەڵکو بۆ تۆێژى ڕۆشنبیرانیش جێگەى قسەو باسن و تەنانەت لە و کۆمەڵگانەشى کە خاوەن فەرهەنگیکى دەوڵەمەندن و خاوەن شارستانیەتن کەئیستا قسەو باس لەسەر مۆدیرنیتەو پۆست مۆدیرنیتەش دەکەن.بەتایبەت ئەگەر ئەو بۆ چونەمان تۆخ کردەوە کە پێ ى وایە دیمکراتى لە ژیر سیبەرو سایەى سەرکردەیەکى پر نفوز و جەماوەرى دەبێتە جۆرێک لە دیکتاتۆریەت.


بەڵام بۆ میللە تى هۆشیار زۆر بەدەگمەن ئەمە هەڵ دەکەوێت کە کە سێک ببێتە خاوەنى ئەم هێزە جەماوەرییە چونکە دیدێکى عەقڵانى بڕیاردەرە و ئەو دیدەش پێ ى وایە هیچ مرۆڤێک مرۆڤى هەڵبژاردە نى یە و هەموو مرۆڤەکانیش خاڵى نین لەهەڵە.بەڵام ئەمە تەواو پێچەوانەیە بۆ گەلانێک کە لە جێگەى ئەم دیدە عەقڵانیە مرۆڤى پیرۆز هەیە.


لە پێش بانگەشەى هەڵبژاردنەکان ئەو کاتەى کەتەنها قسەو باس لە هەڵبژاردن دەکرا ئێمە جەنگى ناشرین کردنى و سوککردنى یەکترمان دەست پێکردو و قەڵەمى سورى زەرب کردنى یەکترمان بەدەستەوەگرت بەئاسانى هەممو شتێکمان زەرب ئەکرد ئەگەر تۆڕەى بکردینایە و بە بێ ئەوەى ئارگۆمێنتێک هەبێت بۆ ئەوى کە دەمانکرد.


دواتر هەروەک ئاو بەئاگردابکەیت خامۆش بووین لەسەرەتا ئەم خامۆشیە دڵخۆشکەر بوو چونکە پێمان وابوو کە دیارە دانمان بەهەڵەى خۆمان دا ناوەو پێمان وابووەکە تیژ ڕەوبوین بەڵام ئەمەش خەو دەرچوو لەوکاتەى کە بانگەشەى فەرمى ئەوە چەند رۆژێکە دەستى پێکردوە خەڵکێکى زۆر دەبینم کە توتى ئاسا چەند قسەیەکى جواو ئە جوێتەو بەبێ ئەوى تەپى لێ بپێکێ بووە بەفریاد ڕەس و وەک بڵیت تازە لە خەو هەلسابێت من نامەوێ وام تێ بگەن کە خاوەن دیدێکى خۆپەرستانەم ئەو مافى بەیانکردنى بیروڕایەش لەکەس داگیرناکەم بەڵام ئەگەر قسەکە جدى بێت و باسەکە سیاسەت و هاوڵاتى بێت گۆناحە ئەوانە بە هاوڵاتى بێنە هەژمارکردن چونکە ئەگەر زۆر وردى بکەینەوە قشقەڕەکەى کۆیە زۆر لە وجۆرە مرۆڤانە نەفسى پێکەوە ژیان و ڕیزگرتن و گفتوگۆکردنى درێژترە.


خەریکە هەموو شتەکان وەک ریس دەکەنەوە بە خورى و هیچ شتێک نى یە پێوەى پەیوەست بین تەنها ئەوى ئەوان نەبێت.ئەمەلەکاتێکدا ئەمانە بە چەقەنەیەک زوڕنالیدەرن و بە چەقەنەیەکیش شیوەن گێڕن.بۆیە لەم ڕستەیە جوانترم دەست ناکەوێ تا پێان بڵیم ئێوە ( بە فویەک گەرمن و بە فو یەکیش سارد).

 


ataqajri@yahoo.com