١١\١٢\٢٠٢٣
بە سەری خۆت سەیری ژیان مەکە.

فه‌رهاد
کەریم
تۆ سه‌یری سه‌ری مرۆڤ که بزانه چه‌ند سه‌یره سه‌ری مرۆڤ
خاوه‌ن سه‌رێکه‌و هه‌زار سه‌ر له سه‌ری مرۆڤ جوانتره سه‌ری سه‌گ
سه‌ری مار و مه‌یمون و شێره سه‌ری خۆی نییه سه‌ری تره سه‌ری مرۆڤ
سه‌ری مرۆڤ له سه‌ری کۆتر چووبایه ئه‌شقی ئاسمان ده‌بووین
سه‌ری مرۆڤ له سه‌ری ماسی چووبایه ئه‌شقی ئاو ده‌بووین
سه‌ری مرۆڤ له سه‌ری سه‌گ چووبایه ئه‌شقی زه‌وی ده‌بووین
ده‌ریا و زه‌ویی و ئاسمان تژی ده‌بوون له ژیان
سه‌ری مرۆڤ به‌ره‌ی جه‌نگه ژیانی لێ زیاده و ده‌یبه‌خشێ به مردن
بمرین کرێی ژیان ناده‌ین گیرۆده نابین به گرانبوونی هه‌ناسه
بمرین کێشه ناخه‌ینه ناو ژیان
مردن پشوودانێکه هه‌واڵی تاریکی مرۆڤ ناگا
نه‌مرین مرۆڤ ده‌مانخوا
نه‌مرین زه‌وی و ئاسمان و ده‌ریا له تینوێتییدا ده‌خنکێن
ده‌سووتێ ژیان، سوپاس مردن جێتنه‌هێشتین نه‌مرد ژیان
مردن نه‌یهێشت ببین به پووشی ده‌مبا و ببین به گاڵته‌جاڕی مرۆڤ خوا
پێویستم به مردنێکی خێرایه، خێراتر بێ له مردن
دوای مردن تامی نامێنێ مردن، مردن نه‌مێنێ ژیان ده‌مرێ
ژیان گۆرانییه‌کی سارده گوێگر نییه له ناو مردن‌دا
بێده‌نگییه‌کی سامناکه مردن له ناو ژیاندا
له تاریکیی فوو له چرا و گۆرانیی بۆ مردن گوت مرۆڤ
مردن بازاڕێکی گه‌وره‌یه، پارچه‌کانی مرۆڤ به خۆڕایی کۆکه‌وه بێبه‌ها
بووه هیچ ناکا
دژی سروشتی مر‌ۆڤم ژیانی فرۆشته مردن، شانازیی به مردن ده‌کا و فشه
ژیان
هه‌میشه به مردنم گوتوه شه‌و شاد، رۆژ باش ژیان
مرۆڤ به که‌ڵکی ژیان نایێ بۆ مردن ده‌ستنادا
ده‌مرێ و ژیان فێرنابێ، فێره ژیان نابێ و ده‌مرێ
مردوو به که‌ڵکی ژیان نایێ، مرۆڤ فێر نابێ بژی
ئاسان نییه فێربوون له خوێنیه‌تی مردن، مردنی به‌رزه له خوێنی
به سه‌ری سه‌گه‌که‌م ته‌ماشای ژیانم کرد چه‌ند جوانه ژیان به خۆشه‌ویستییه‌وه
پاککردنه‌وه‌ی ده‌وێ خوێنی مرۆڤ
گۆڕینی ده‌وێ سه‌ری مرۆڤ
شه‌و شاد مردن
سه‌گه‌که‌م له خۆم خۆشتر ده‌وێ درۆ له گه‌ل چاوه‌کانی ناکا
رۆژباش ژیان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|