به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی (ئه‌بوو ته‌حسین) ئه‌وکه‌سه‌ی جاڕی هه‌ره‌سی ڕژێمی سه‌دامیدا.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
هه‌رساڵیک یادی هه‌ره‌سی ڕژێمی به‌عس ده‌کریته‌وه ئه‌بوو ته‌حسین به‌خۆیو تاکه‌نه‌عله‌که‌یه‌وه‌له زۆرێک له که‌ناله تێڤێکانه‌وه ئامده‌یه‌و پێمان ده‌ڵیت دڵنیابن هه‌رگیز ڕژێمی به‌عس ناگه‌وڕێته‌وه. ئێستا ئه‌بوو ته‌حسین بووه‌ته‌سومبول و ئاماژه بۆ که‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس.
له‌ساڵرۆژی هه‌ره‌سی ڕژێمی به‌عسدا ،له‌گه‌ل نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌دا بیرم له ئه‌بووته‌حسین کرده‌وه،ئێستا چی ده‌کات چ هه‌ستێکی هه‌یه ،هاواکات له‌خۆمم پرسی تاکه نه‌عله‌ی که چووه مێژووه‌وه له کێوێ بێت.
بۆیه به پێویستم زانی له‌نزیکه‌وه بیبینم و چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته بکه‌م. له‌ڕێگه‌ی مه‌لایاسین هه‌ڵه‌بجه‌یی خزممه‌وه ته‌له‌فۆنه‌که‌یم وه‌رگرت و په‌یوه‌ندیم پیوه کرد.بۆڕۆژی دوای به خۆشحاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لایاسیندا له شوێنی کاره‌که‌ی یه‌کمان بینی وپاش پێشوازیه‌کی گه‌رم و چاخواردنه‌وه، ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م ئاراسته کرد.
· پێم باشه سه‌ره‌تا خۆت به خوێنه‌ر بناسێنیت.
ناوم جواد کازم عواده به ئه‌بوو تحسین ناسراوم،ساڵی 1950 له بغدا ،له‌دیک بووم ،خاوه‌نی 5 کچ و 4 کوڕم .پێشتر پیشه‌م فرۆشتنی گۆشتی بر‌ژاو بووه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه .ئێستا له که‌ناڵی فه‌یحا له سلیمانی کارده‌که‌م.
پ/ پیاوانی ڕژێم ده‌یانزانی که تۆ شوعیت؟ و/ به‌ڵێ ده‌یانزانی ته‌نانه‌ت ناوه حیزبیه‌که‌میشیان ده‌زانی.پتر له 3 جاڕ بانگکرام بۆ دائیره‌ی ئه‌من ،فشارێکی زۆرم له‌سه‌ر بوو وازیان لێنه‌ده‌هێنام. خزمێکی دوورم ئه‌ندامی به‌عس بوو ڕۆژێک هات بۆلام وتی ئه‌بوو ته‌حسین گه‌ر ئه‌مڕۆخۆت وون نه‌که‌یت ئه‌وه نیوه‌شه‌و دین ده‌تبه‌ن وتووشی چاره‌نووسیکی نادیار ده‌بیت.منیش بۆ ماوه‌یه‌ک خۆم ونکرد،ئیدی وابزانم منیان له‌بیر چوو نه‌هاتنه‌وه به‌لامدا.منیش زۆر که‌م خۆم ده‌رده‌خست.
پ/ ئه‌وده‌مه‌ی که هێزی هاوپه‌یمان له‌خۆئاماده‌کردندابوو بۆ لێدانی ڕژێمی به‌عس ،تۆ له‌و کاته‌دا بیرت له چی ده‌کرده‌وه؟ و/وابزانم هیوای زۆربه‌ی عیراقیه‌کان له‌و ده‌مه‌دا ئه‌وه‌بوو که ببینن سه‌دام چۆن هه‌ره‌س دێنێت،جا ئه‌وه هیوای گه‌وره‌ی منیش بوو، له‌و کاته‌دا بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه به‌چاوی خۆم کۆتایی رژێمه خوێناویه‌که‌ی سه‌دام ببینم. ئه‌وده‌مه ئێمه کۆمه‌ڵیک براده‌ربووین له‌سه‌ر ئه‌وه ڕیکه‌وتین گه‌رده‌سه‌ڵاتی سه‌دام کۆتایی هات جلوبه‌رگی شه‌عبی له‌به‌ر بکه‌ین که پێی ده‌ڵین هاشمی وه به سه‌یاره به کووچه‌وکۆڵانه‌کانی به‌غدا بگه‌رێین و خۆشی ده‌ربڕین. به‌داخه‌وه من نه‌متوانی له‌و کاره‌دا به‌شداری بکه‌م ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌و ڕۆژه‌دا کووتووپڕ خۆم له شوێنێکی دیکه‌دا بینیه‌وه ، ئه‌ویش به‌رده‌می باره‌گای لیژنه‌ی ئۆلۆمپیاتی عیراقی بوو.به‌ڵام براده‌ره‌کانم به‌کاره‌که‌یان هه‌ستان.
پ/ ئێوه له‌و بڕوایه‌دابوون که ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه ڕژێمی سه‌دام له‌ناو ببات؟ ،به‌وه‌ی له جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداودا هێزه‌کانی سوپای هاوپه‌یمان تاباژێری حلله‌هاتن، به‌ڵام ڕژێمی سه‌دام مایه‌وه. و/به‌ڵی ئیمه ده‌مانزانی ئه‌مجاره ده‌یانه‌ویت بیروخێنن،به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ڕادوێوه گویمان بۆ هه‌واڵه‌کان شل ده‌کرد و هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه‌یان نیشان ده‌دا که ده‌یانه‌وێت ڕژێمی سه‌دام له‌ناو ببه‌ن. ئه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و گشت سوپایه له وڵاتانی دروسێ و ئاماده‌کردنی هێزی ده‌ریایی و هه‌وایی و خه‌رج کردنی پاره‌یه‌کی زۆر دیاره مه‌به‌ست له مانه هه‌موو روخاندنی ڕژێمی سه‌دامه.
پ/ خۆ جاری پێشوتریش سوپایان له سعودیه کۆکرده‌وه‌و هه‌مان ئاماده‌کاریان کرد ،به‌ڵام رژێمی سه‌دامیان نه‌خست. و/جیاوازی له نێوان ئه‌مجاره‌و جاری پێشودا هه‌بوو،جاری یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی سوپاکه‌یان به مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی کویت بوو،هاوکات هه‌ڵوێستی تووندی هه‌ندیک وڵاتانی دراوسی که دژی لێدانی سه‌دام بوون ،که ئه‌مانه هه‌موو ئامانجی سیاسیان له‌پشت بوو ڕێگه نه‌درا سه‌دام بروخێنریت.وێرای ئه‌مه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا مه‌به‌ستی سیاسیه‌کانی ئه‌مریکاش لادانی ڕژێمی سه‌دام نه‌بوو به‌ڵکو رزگارکردنی کویت بوو.
پ/با بگه‌ڕیینه‌وه‌بۆ رۆژی 9/4 ،ده‌مێک ئاژانسه‌جیهانیه‌کان وێنه‌که‌تیان نیشاندا که به تاکه نه‌عله‌که‌ت له‌وێنه‌که‌ی سه‌دام ده‌ده‌یت، ئایا خۆت له هه‌مان شوێن ده‌ژیایت که وێنه‌که‌ت گیرا یا له گه‌ره‌کیکی تر ده‌ژیایت؟ و/ ماڵه‌که‌م به 2-3 کم دووربوو له شوێنی ڕووداوه‌که ،که به‌رده‌رگای باره‌گای لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عیراقی بوو،ئه‌وه‌ی منی گه‌یانده ئه‌و شوێنه ئه‌وه‌بوو که له مێژبوو بیستبوومان به‌ندیخانه‌یه‌ک له لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌یه که کوڕی دیکتاتۆر عوده‌ی سه‌رۆکی بوو،جا ئێمه 3 که‌س بووین به‌نیازبووین برۆین ئه‌و به‌ندیانه ڕزگار بکه‌ین گه‌ر هه‌بن. له کاتی چوونه ژووره‌وه‌دا دووبراده‌ره‌که‌م پێشی من که‌وتن،منیش به‌ر له چوونه ژووره‌وه وێنه‌مه‌زنه‌که‌ی سه‌دام که به‌سه‌ر ده‌رکی باره‌گاکه‌وه هه‌ڵواسرابوو سه‌رنجی ڕاکێشام.وێنه‌کانی دکتاتۆر زۆربوون به‌ڵام ئه‌وه‌یان که له‌هه‌موویان مه‌زنتربوو سه‌رنجی راکێشام، ده‌توانم بڵێم له‌منیش گه‌وره‌تربوو.
پ/چۆن داتگرت؟ و/له‌و ناوه‌دا چه‌ند بلۆکێک که‌وتبوون له‌سه‌ریه‌ک دامنان وچوومه‌سه‌ره‌وه‌و دامگرت.
پ/ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتابوون بۆچوونه ناو لیژنه‌ی ئۆلۆمپی کێ بوون؟ مه‌به‌ستم ئاکاری سیاسیانه. و/هه‌وداری حیزبی شیوعی بوون.
پ/ به‌ندیخانه‌تان دۆزیه‌وه و/وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا من سه‌رقاڵی وینه‌که‌ی سه‌دام بوون ،نه‌چوومه ژووره‌وه ،به‌ڵام براده‌ره‌کانم چووبوونه ژووره‌وه‌و به‌ندیخانه‌یان دیبوو به‌لام به‌ندی تیدا نه‌بوو ،له‌وی هه‌ندی جلوبه‌رگی ئافره‌تیان دۆزیبوویه‌وه.
پ/هیچیان برد له‌و شوینه؟ و/نا هه‌ردووکیان مرۆڤی پاک بوون ، ده‌ستیان بۆ هیچ نه‌برد.
پ/له‌وده‌مه‌دا روون نه‌بوو دۆخه‌که به‌ره‌وکوێ ده‌روات،که‌وتنی سه‌دام مسۆگه‌رنه‌بوو،هێزه‌کانی به‌عس وسوپای عێراق زۆریک له شه‌قامه‌کانی به‌غدایان به‌ده‌سته‌وه‌بوو ،هێزه‌کانی هاوپه‌یمان هێشتا له ده‌ورووبه‌ری به‌غدابوون.پرسیار تۆ نه‌ده‌ترسایت بارودۆخه‌که به‌و چه‌شنه نه‌روات که چاوه‌ڕێت ده‌کرد و له ئاکامدا شتێکت به‌سه‌ر بیت؟ و/وته‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ گه‌ر مردن نزیک ببێته‌وه ده‌بی به نرخێکی گران ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه.ئه‌ویش نرخی ئازادیه.جا ده‌مێک ئازادی له‌به‌رده‌رگای مرۆڤ نزیک ده‌بیته‌وه ،بۆکردنی به واقیع له هیچ ناترسێت. من له‌و چرکه‌ساته‌دا له لای خۆمه‌وه هه‌ستم کرد که ئازادم ، ئیدی به‌خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات چی ڕووده‌دات.
پ/ئه‌وده‌مه‌ی به‌تاکه نه‌عله‌که‌ت له وێنه‌که‌ی سه‌دامت ده‌دا به خه‌یاڵتا هات که وینه‌گرێکی جیهانی له‌وێ ئاماده‌بێت و ئه‌و چرکه مێژوویه به جیهان بگه‌یه‌نێت؟ و/ به‌ڵی هه‌ندیک رۆژنامه‌نووس و وێنه‌گری ته‌له‌فزوێنی له‌وی بوون سه‌رقالی وێنه‌گرتنی تاڵانیه‌که‌ی باره‌گای ئۆلۆمپی بوون.یه‌کێکیانم به‌دی کرد که دیاربوو بۆشتێکی تر ده‌گه‌ڕا، به ئاماژه‌ی ده‌ست تێم گه‌یاند که بیت بۆلام تا ئازاره‌کانی گه‌لی عێراقی بۆ بگێڕمه‌وه. ئیدی هه‌رچی ڕق‌و کینه‌ی چه‌ند ساڵه‌م هه‌بوو له‌و وێنه‌دا خاڵیم کرده‌وه.کابرا ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌کی گرت و له به‌رچاونه‌ما چونکه ده‌ترسا له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک جه‌یشی شه‌عبی له نزیکمانه‌وه‌بوون ته‌قه‌یان له فڕۆکه ئه‌مریکیه‌کان ده‌کرد.چه‌ند چرکه‌یه‌کی زۆر به‌نرخ و کاریگه‌ر بوون هه‌ر ده‌ماوده‌م گه‌یاندی به‌زۆرێک له دازگاکانی ڕاگه‌یاندنی بینراو له جیهاندا.
پ/ زانیت سه‌ر به ج ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن بوو ؟ و/ نه‌خیر نه‌مزانی،هێنده‌م زانی که‌سێکی سپی پێستی باڵابه‌رزی به‌ره‌گه‌ز ئه‌وروپی بوو.
پ/ وێنه‌ی ئه‌بوو ته‌حسین وه‌ک بروسکه به‌جیهاندا بلاو بوویه‌وه که زرمه له ووینه‌که‌ی سه‌دام هه‌ڵده‌سینیت.ئایا پاشان له‌خۆت نه‌ترسایت که سه‌دامیه‌کان شتێکت به‌سه‌ر بهینن؟ و/ نه‌خێر نه‌ترسام به‌ڵام حه‌زه‌رم ده‌کرد،ئه‌وه‌بوو پاش ماوه‌یه‌ک به‌عسیه ئیرهابیه‌کان ماله‌که‌میان سوتاند،منداڵه‌کانم له‌ترسی کوشتن له خویندن دابران،گه‌ر منیشیان بدۆزیایه‌ته‌وه ده‌یانکوشتم.
پ/ چۆن شوێنی ژیانی تۆیان پیزانی؟ و/ئاسان بوو چونکه وینه‌کم له زۆر جێگه له به‌غدا بڵاو بوویه‌وه،هاوکات به‌رده‌وام ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی و عێراقی ده‌هاتن بۆ دیدارم.
پ/ هه‌ڵوێستی دراوسێ‌و ناسیاوانت چۆن بوو؟ و/زۆربه‌یان پێیان خۆش بوو ده‌ستخۆشیان لێده‌کردم.
پ/پاش ئه‌و رووداوه تاکه نه‌عله‌که‌ت بووه پارچه‌لاستیکێکی ناودارو به‌هادار،وه‌ک بیستم حکومه‌تی کویت به‌نیازی کرینی بووه به‌ڵام تۆ ره‌دت کردبوویه‌وه بۆ؟ و/ نا من نه‌مگووتبوو حکومه‌تی کوێت ،به‌ڵکو چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندیکی کویه‌تی نیازی کرینیان هه‌بوو. ئه‌وان چه‌ند که‌سێکی خه‌ڵکی به‌سره‌یان نارد بۆلام بۆ کڕینی تاکه نه‌عله‌که‌م، مه‌بله‌غی چاره‌که ملیۆنێک دۆلاریان دیاری کرد بۆ کڕینی ،هه‌روه‌ها 250هه‌زار دیناری کوێتیش،به‌ڵام من ڕه‌دمکرده‌وه.
پ/ بۆ قه‌بوڵت نه‌کرد؟ خۆ له‌رووی داراییه‌وه که‌سیکی هه‌ژار بوویت. و/ڕاست ده‌که‌یت من که‌سێکی هه‌ژاربووم،ئه‌و مه‌بله‌غه دیتوانی ژیانی خۆم و خێزانم به‌راده‌یه‌کی باش بگۆریت،به‌ڵام هێنده بزانه هه‌ستی نیشتمانی و نیستمانپه‌روه‌ری بۆ بازرگانی نیه،گه‌ر بازرگانی به هه‌ڵوێستی نیشتمانیه‌وه بکه‌ین ئه‌وا نیشتمان په‌روه‌ری له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. گه‌ر ئه‌و کاره‌م بکردایه نه‌تۆ نه‌که‌سی تر‌و نه هیچ عێراقیه‌ک ڕیزی نه‌ده‌گرتم.
پ/ تۆ وتووته ئه‌و تاکه نه‌عله هی خۆم نیه هی گه‌لی عێراقه،ئه‌وه ڕاسته؟ و/به‌ڵی ڕاسته .
پ/ ده‌توانم بپرسم ئێستا ئه‌و تاکه نه‌عله له کوێیه؟ و/له‌ماڵه‌وه له شوێنێکی زامندا پاراستوومه، به نیازم له ئاینده‌دا بیبه‌خشم به مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه.
پ/ له ڕۆژنامه‌یکدا خوێندمه‌وه که ده‌ته‌ویت له به‌غدا له پێشه‌نگایه‌کدا نمایشی بکه‌یت.بۆچی ئه‌و کاره نه‌کرا؟ و/ئه‌وه بیرۆکه‌ی هاوڕێیانی حیزبی شیوعی بوو، وتیان بیپارێزه له یادی یه‌که‌مین ساڵرۆژی هه‌ره‌سی ڕژێمی سه‌دامدا پێشه‌نگایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌و ئه‌و تاکه نه‌عله‌ش نمایش ده‌که‌ین،منیش خۆشحاڵیم بۆ ئه‌و کاره ده‌ربری، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر هه‌ره‌سی رژێمی به‌عسدا تێپه‌ری و ئه‌و پێشه‌نگایه بوونی نه‌بوو، هیوادارم له ئاینده‌دا سازی بکه‌ن.
پ/ ئه‌ی وێنه‌که‌ی سه‌دام جی به‌سه‌ر هات؟ و/نازانم چی به‌سه‌رهات چونکه من پاش ئه‌و قسانه له‌حه‌سره‌ت و خۆشی‌دا له‌هۆش خۆم چووم،بڕوابکه تائێستاش نازانم چیم گوتووه و چۆن ئه‌و په‌یڤانه‌م بۆ هاتووه،دیاره قسه‌کانم ده‌ربڕی ناخم بوون که چه‌ندین ساڵه په‌نگیان خواردبوو،هه‌ستی چه‌وساوه‌کان و زۆر لێکراوه‌کانی ده‌ستی سه‌دام بوو، * به‌ڵام گوزارشتێکی پاک وگاریگه‌ربوو. *به‌ڵی پڕاوپڕ وابوو، یه‌کێک له‌سیاسیه عیراقیه‌کان وتی{ئێمه 35 ساله نه‌مانتوانیوه ده‌نگی خۆمان به جیهان بگه‌یه‌نین به‌ڵام تۆ به چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئه‌و ده‌نگه‌ت به جوانترین شێوه گه‌یاند}.
پ/ با بێینه سه‌ر بارو‌دۆخی ئه‌مڕۆی عیراق،چ خوێندنه‌وه‌یه‌کت هه‌یه بۆ ئه‌مڕۆی عیراق؟ و/گه‌ر لایه‌ن و حیزبه سیاسیه‌کان به گیانی نیشتمانی کار بۆ عێراق بکه‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندی ئاینی و مه‌زهه‌بی و تائیفی و حیزبی وه‌لا بنین و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به پیرۆز بزانن و ده‌رک به ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن و کار بۆ چاککردنی بکه‌ن ،ئه‌وده‌مه بێگومان بارودۆخ باشتر ده‌بیت. له‌بری ململانێی ناشه‌ریف ویه‌کتری تاوانبارکردن ولاوازکردنی حکومه‌ت.پێویسته هه‌موو هه‌وڵیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ به‌هێزکردنی حکومه‌ت وخزمه‌تکردنی هاوڵاتیان که پێویستان به هه‌موو شتێکه. گه‌لی عێراق به هیوای پێشکه‌وتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیه‌تی که چه‌ندین ساله که‌ڵه‌که بوون.ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه گه‌نده‌لی و دزی و نادادپه‌روه‌ری ژیانی عیراقیه‌کانی هه‌راسان کردووه.ناخۆشترین ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و بێبه‌شن له زۆر پێداویستی ژیان. به‌رپرسه‌کان له خۆشی‌دا ده‌ژین هاوڵاتیانیش له هه‌ژاریدا ، هه‌موو جیهان هه‌ست به‌م جیاوازی و ناعه‌داله‌تیه‌ده‌کات .هێڵی هه‌ژاری له ئاستێکی مه‌ترسیداردایه.وه‌ک ئاماژه‌م پێدا ده‌سه‌ڵاتداران یاری به پاره‌ده‌که‌ن.تۆ ته‌ماشاکه مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌مدام په‌رله‌مانیک 12 ملیۆن دیناره، له‌به‌رامبه‌ردا داهاتی مانگانه‌ی خێزانێکی 7 که‌سی ته‌نها 150 هه‌زار دیناره. به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانی گرتووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت متمانه‌یان لای هاوڵاتیان له‌ده‌ست داوه، له‌ڕاپۆرتێکدا هاتووه ده‌ڵیت عێراق دووه‌م وڵاته له جیهاندا بۆ گه‌نده‌ڵی. ئیدی تۆ چۆن چاوه‌ڕی ده‌که‌یت عێراقیه‌کان ڕێز له حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌که‌یان بگرن که ڕۆژانه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه مه‌زنانه به‌چاوی خۆی ده‌بینیت.
پ/ باری ئه‌منی له‌م دوایه‌دا تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو باش بووه، چۆن ده‌کریت ئه‌و حاڵه‌ته بپاریزریت و هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی عیراق بگرێته‌وه و ته‌رۆر به‌یه‌کجاری بنه‌بڕبکریت.؟ و/ڕاسته باری ئه‌منی تاڕاده‌یه‌ک باش بووه،ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه هه‌یه.گه‌ر ئه‌وان وتاری سیاسیان یه‌کبخه‌ن و له یه‌کتر و له هاوڵاتیان نزیک ببنه‌وه،بێگومان ئه‌و ده‌مه باری ئه‌منیش باشتر ده‌بێت.هاوکات پشتگیری له حیزبه‌عه‌لمانیه‌کان بکرێت و پرۆژه‌کانیان بۆ پێشکه‌وتنی وڵات به‌هه‌ندوه‌ربگیریت به‌تایبه‌تی حیزنی شیوعی عێراق که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێک به‌ره‌و سه‌قامگیری .دوورکه‌وتنه‌وه له تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بی ئاینی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ،ئه‌مانه هه‌مووی ده‌چنه خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و هاوڵاتیان ده‌به‌ستیته‌وه به نیشتمانه‌که‌یانه‌وه‌و متمانه‌شیان بۆ ده‌سه‌لات ده‌گه‌ریته‌وه.
پ/ که‌وتنی ڕژێمی سه‌دام هاوتایه به نه‌عله‌که‌ی ئه‌بوو ته‌حسین،له‌ساڵرۆژی هه‌ره‌سی ئه‌و ڕژێمه‌دا زۆرێک له که‌ناڵه ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌کان [گرته]که‌ی تۆ نیشان ده‌ده‌ن .تۆ که خۆت ده‌بینیته‌وه چ هه‌ستێکت لادرووست ده‌بیت؟ و/{ به پێکه‌نینه‌وه} ئه‌وه رۆژی منه ،من ناوی ده‌نێم ڕۆژی ئه‌بوو ته‌حسین.برێک له‌براده‌ران و ناسیاوانم که 9/4 دیت ده‌ڵین ئه‌مه ڕۆژی تۆیه ئه‌بوو ته‌حسین،چۆن ئاهه‌نگ ده‌گێڕیت بیگێڕه ،چۆن گوزارشتی لیده‌که‌یت بیکه.من خۆشحاڵم که له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م تۆمارکرد که ئه‌وه‌ش له بنه ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌روه‌رده سیاسیه‌ی که له حیزبی شێوعیه‌وه فێربوومه.
پ/ له‌وڕۆژه‌دا خه‌ڵکانێک سه‌رقاڵی دزی و تاڵانی بوون تۆش به‌تاکه نه‌عله‌که‌ت و ده‌نگه پڕ حه‌سره‌ته‌که‌ت سه‌رقاڵی گه‌یاندنی ده‌نگی سته‌م دیده‌کانی بن ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌دام بوویت، چۆن تۆش هه‌مان کاری ئه‌وانت نه‌کرد؟ و/ ئه‌خلاقی سیاسیم ڕیگه‌ی پێنه‌دام، من زۆر دوورم له‌و جۆره کارانه.
پ/چه‌ندساڵێکه له کوردستان ده‌ژیت،هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ بارو‌دۆخی کوردستان چیه؟ به‌ڵام وه‌ڵامیکی ڕاشکاوانه‌م ده‌ویت. و/بێگومان ڕاشکاوانه وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه. پاش یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که‌ی کوردستان ئێستا هاولاتیان یه‌ک یاسا و یه‌ک ده‌سه‌ڵات حکومیان ده‌کات.دوای ئه‌و مه‌عاناته دووروودرێژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له نه‌هامه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌و ئینکاری کردنی مافیان له‌لایه‌ن حکومه‌ته چه‌وسێنه‌رو دیکتاتۆره‌کانه‌وه ،هاوکات پاش شۆڕشی درێژخایه‌ن و ژیانی سه‌ختی شاخ ،کاتی ئه‌وه هاتووه هاوڵاتیانی کورد لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بکه‌نه‌وه‌و ژیانێکی ئاسوده بژین چونکه شایانی ئه‌وه‌ن. پێویسته تواناکان یه‌کبخرێن بنیاتنانه‌وه به‌رده‌وام بیت ئازادی و دیموکراتی بۆ هاوڵاتیان به‌رقه‌رار بیت.زۆرێک له‌م شتانه ئیمڕۆ له کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ستی پێده‌کریت له بیناکردنه‌وه‌ی وڵات له بوونی ڕاده‌ربڕین له ئارامی و شتی دیکه‌ش.
پ/ ئه‌ی هه‌ست ناکه‌یت لێره‌ش گه‌نده‌ڵی هه‌یه؟ و/ڕاسته‌لێرش گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و بڕێک له به‌رپرسانی حیزبی و ئیداری دانی پێدا ده‌نین، و ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌یانبینم باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن ،به‌ڵام گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ل ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له به غداو شاره‌کانی تر هه‌ن ئه‌وده‌مه جیاوازیه‌کی زۆرمه‌زن به‌دی ده‌که‌ین. گه‌ر لێره پرۆژه‌کان به‌و جۆره جێبه‌جی بکرین که نه‌خشه‌و پلانی بۆ دارێژراوه،گه‌ر سه‌د له‌سه‌د به پێی مواسه‌فات بیت و هاوڵاتیان گله‌یان لێی نبێت،چ قه‌یدی هه‌یه گه‌ر بڕیک له‌وپاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان کراوه ئه‌ندازیارێک یاکه‌سیکی تر سودی لی وه‌ربگریت، چونکه ئه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره نیه. من نمونه‌یه‌کت بۆ دێنمه‌وه .له شاری سه‌ماوه پاره‌یه‌کی زۆر بۆ درووست‌کردنی پردێک ته‌رخانکراو ،به‌ر له‌وه‌ی پرده‌که بکه‌وێته بواری به‌کارهێنانه‌وه ڕما و لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ که‌س نه‌کرا.
پ/ به‌ڵام لێره کاره‌کان به‌و جۆره جێبه‌جێ ناکرێن که تۆ بیری لێده‌که‌یته‌وه، زۆربه‌ی پرۆژه‌کان به سه‌قه‌تی و نیوه ناچل و دره‌نگ و خراپ ئه‌نجام ده‌درێن و زۆری پاره‌که‌ی ده‌دزریت، چ ده‌ڵێیت له‌و ڕووه‌وه؟ و/ هه‌ندێک له‌ونه‌ته‌وه‌و وڵاتانه‌ی که له‌چه‌وساندنه‌وه ڕزگاریان ده‌بێت وجۆرێک له‌سه‌ربه‌خۆ یا سه‌ربه‌خۆ ده‌بن به‌م قۆناغه‌دا تێده‌په‌رن ،به‌ڵام له ئاکامدا هێڵی ڕاستی ده‌گرن ،بۆیه هیوادارم لێره‌ش ئه‌و که‌مووکووڕیانه نه‌مێنن و هاوڵاتیان گله‌ییان نه‌مێنێت.
پ/یانی هاوڵاتیان له‌و گشت گه‌نده‌ڵیه بێده‌نگ بن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانی کوردستان له چاو شاره‌کانی دیکه‌دا که‌متره؟ و/ نا نا من ناڵێم بێده‌نگ بن باڕه‌خنه بگرن هه‌وڵی نه‌هێشتنی که‌مووکووڕیه‌کان بده‌ن.پێویسته هه‌ردوولا ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ پێشکه‌وتنی کوردستان،میلله‌تی کورد ناخۆشی و ناسۆری زۆری بینیوه شایانی ئه‌وه‌یه له سامانی وڵاته‌که‌ی سودمه‌ند بیت و ژیانێکی خۆش بژی.
پ/ یانی تۆ گه‌شبینی به نه‌مانی گه‌نده‌ڵی له کوردستان؟ و/به‌ڵی به‌ڵی گه‌شبینم. سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به‌منت به‌خشی. سوپاس بۆ به‌ڕێزت و بۆ هه‌موو مرۆڤه باشه‌کان.
سه‌رنج/ ئه‌م دیمانه‌یه‌م ساڵی پار ئه‌نجامدا، به‌هیوای ئه‌وه‌ی که گه‌رامه‌وه دانمارک بڵاوی بکه‌مه‌وه.به‌ڵام به هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌متوانی له کاتی خۆیدا بڵاوی بکه‌مه‌وه .به چاکم زانی که بۆ شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی هه‌ره‌سی ڕژێمی سه‌دام بڵای بکه‌مه‌وه.
|