په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠٢١

بەشداریی هونەرمەند ''سمکۆ ئەحمەد''

لە پێشانگەی ''بێنالێی هونەریی لەندەن''.

 

 

 

 

ئەمرۆ ٣٠\٦\٢٠٢١ لە لایەن پارێزگای چێلسییەوە ''بێنالێی هونەریی لەندەن'' لە ''چێلسی تاون هۆڵ'' کرایەوە، لەم (بێنالێ*)یەدا ٤٥٥ هونەرمەند سەر بە ٦٠ نەتەوەو وڵاتی جیاواز بەشداربوون، منیش (سمکۆ ئەحمەد) بە کارەکانی (بەهار هەرگیز نامرێ) وەکو نوێنەری کوردستان و ژاپۆن بەشدارییم تێیدا کرد، کارەکانی من زادەی ئەزموونەکانی ژیانی خۆمن لە زەوییە غەمبارەکانی جیهانەوە کاتێک بۆ کاری خێرخوازیی لەو ناوچانە ژیاوم کە ئازار وا بە ژیانەوە ئاڵۆزکاوە ئەستەمە لێکیان جیابکەینەوە، من بە تیمایەکی ورووژێنەرانە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەدوێم.. لە پشت هەر کارێکمەوە چیڕۆکێک هەیە.

____________________________________

* بێنالێ: پێشانگەیەکی گەورەی هونەریی یان میهرەگانی مۆسیقاییە بە تایبەتییش ئەوەی کە دوو ساڵ جارێک پێشکەش دەکرێ.

 

ماڵپه‌ڕی سمکۆ ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک