په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٦

بەشداریی ''ئاڵای بێ وڵات'' لە فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "فۆکۆئۆکا" لە ژاپۆن.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی "بەھمەن قوبادی" لە بەشی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "فۆکۆئۆکا" لە ژاپۆن نمایش دەکرێت.


فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" لە بەشی سەرەکی بیست و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "فۆکۆئۆکا" بە "تەرکیز لەسەر ئاسیا" لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.


"خەڵاتی بینەرانی فۆکۆئۆکا" کە خەڵاتی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "فۆکۆئۆکا" دێتە ئەژمار، لە لایەن بینەران و بە مەبەستی بردنەسەرێی ئاستی فەرھەنگی سینەمای ئاسیا بە درھێنەرێکی بەھرەمەند دەبەخشرێت.


فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "فۆکۆئۆکا" کە بە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی فیلمی ئاسیا ناسراوە و لەسەر باشترین بەرھەمەکانی سینەمایی ئاسیا تەرکیز دەکات، بە نمایشی نوێترین بەرھەمی بەرچاوی دەرھێنەرە ئاسیاییەکان لە چەندین بەشی "سەرەکی"، بەشی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکان"، بەشی "فیلمە ڤییەتنامییەکان"، بەشی "فیلمە ژاپۆنییەکان" و ھەروەھا بەشی "نمایشی تایبەت" لە ڕۆژانی ١٥ تا ٢٥ی ئیلوولی ٢٠١٦ لە شاری فۆکۆئۆکا لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.


"ئاڵای بێ وڵات" لە دوایین بەشداریی نێودەولەتیی لە بەشی تایبەتی شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "کۆتایی ڕۆژھەڵات" نمایش کرا.


ئەم فیستیڤاڵە کە بە یەکێک لە گەورەترین فیستیڤاڵە سینەماییەکانی بەریتانیا دێتە ئەژمار، بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆریی جیھان لە ڕۆژانی ٢٣ی حوزەیران تا ٣ی تەمووزی ٢٠١٦ لە شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی پتر:

www.focus-on-asia.com/lineup_en

 

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک