٢٦\٨\٢٠١٣
بەشداریی
گەنجی کورد لە جیهادی نیکاح؟!

شەماڵ عادل سەلیم
ژمارەیەک لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان گەنجن ، بە قسەی
ژەهراوی و پروپوچی چەند کۆلکە مەلایەک بەفەتوای (فەرزی عەین) و
(جیهاد کردن لەدژی ریژێمی سوریای کافری نوێەیری عەلەوی رافیزی
باتنیی) هەڵخەڵەتێنراون و بۆ پشتگیری برا موسڵمانەکانیان لە سوریا
لەرێگای (ئیرانی ئیسلامی)ەوە چونەتە ( کۆماری تورکیای دیموکراتی) بۆ
ئەوەی لەوێ مەشقیان پێ بکەن و دواتر بیاننێرن بۆ جیهاد لە سوریا....
ئەو کۆمەڵە گەنجە کوردە گروپێکیان پێکهێناوە لەناو گروپی (بەرەی نوسرە)
کە بەبەشێک له رێکخراوی (قاعیدە) هەژمار دەکرێت وئاڵای جیهادیان
بەرزکردۆتەوە و کۆمەک و هاوکاری برا موسڵمانەکانیان بە( نەفس و بەماڵ)
دەکەن و هەوڵی بەدەست هێنانی شەهادەت دەدەن بۆ ئەوەی خوای گەورە لە
بەهەشت بە (٧٧) حوری بێ ئێسقان پاداشتیان بداتەوە و لە جیهادی موناکەحە
و لەهێمن کردنەوەی گرکانی سێکسیشیان بێ بەش نەبن...!!
جێگای ئاماژاەیە کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا، لە هەندێک لە میدیاکانی
جیهان تەرمی موجاهیدی کورد (عوسمان عەبدولرەحیم عەبدوڵا هەڵەبجەیی)
پیشاندرا کە ناوبراو یەکێکە لەو گەنجانەی بە مەبەستی جیهاد و شەڕکردن
لەناو خاکی سوریا ،لەهێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی
(پەیەدە) کەپارتێکی دیاری رۆژئاوای کوردستانە،لەناوچەی (سەرێکانی) سەر
بەپارێزگای (حەسەکە) گیانی لەدەستدا.
ئەوەی لێرەی جێگای ڕامان هەڵوەستەو پرسیارە ئەوەیە: ئەم گەنجە کوردە
جوانانە بە فەتواو فیتی کێ و بۆکێ و لەپێناو چی چەواشە دەکرێن و
دەنێردرێنە رۆژئاوای کوردستان تا لەتەک ریش بە کێچ و(ئەسپێکانی)*
چەکدارانی بەرەی نوسرا جیهاد بکەن؟
کاکی گەنج : جیهادی نیکاح و نیکاحی ٧٧ حۆری و فریشتەی بێ ئێسقان و
تێپەڕبوونت بە سەلامەتی لە پردی سیرات کەڵکی چییە کە تۆی گەنج بەهەشتی
سەرزەمین بکەیتە دۆزەخ و بە فەتوای کەلەپوچێکی نەفام مرۆڤایەتیت لەدەست
بدەیت و ببیتە ڕۆبۆت و ئاڵای مەرگ هەڵگریت و خۆت بەکوشت بدەی....؟
دەپێم بڵێ بۆ کێ و لەپێناو چی ئەی گەنجی موجاهیدی کورد ژیانت بەدۆزەخ
دەسپێری ؟ ئایا کێن ئەوەانەی بانگەشەی خوێنڕشتن و تەقینەوە و جیهادی
نیکاح و فتوای کوشت و بڕی خەڵک دەکەن ؟ دەپێم بڵێ ئەی لاوی موجاهیدی
کورد کێن ئەوانەی فتوای ئەنفالی کوردیان داوە و سەر و ماڵ و ژنی
کوردیان بە خۆیان حەڵاڵ کردوە و بەناوی جیهاد ڕۆژانە منداڵەکانمان
ئەنفال دەکەن ؟ کێ لهبهکارهێنانی ئافرهتانی موسلمان بۆ تێرکردنی
ئارهزوه سێکسیهکانی چهکدارانو کهسانی بهناوی "جیهادی"
بەرپرسە ؟ ئایا شۆڕش قوربانیدانە لهسهر بنهمای پێویستی سێکسی و
حەزوو ئارهزوە ، یان بۆ مافی ڕهواو رزگاربوونە لە زوڵم و زۆری و
ژێردەستی و ستەمکاری؟
_________________________
*
چەکدارانی (بەرەی نوسرە) لە فەتوایەکیاندا
کە لە شاری (حەلەب )دەرکراوە ئاماژەیان بەوە داوە، کە رێگە نادرێت
وقەدەغەو حەرامە ئەو ئەسپێیەی کە لە ناو ڕیشی موجاهیدەکان دا هەن،
بکوژرێن، چونکە ئەسپێ یەکێکە لەو بونەوەرانەی بڕوایان بە خوا هەیە.
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|