په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١١

بەشداریی گردبوونەوەکەى ٣\٩\٢٠١١ بۆ سەربەخۆیی کوردستان
ئەرکیکی نیشتمانی و نەتەوەییە.

کامیل ژیر     


چەند دەیەیەکە ژمارەیەک لە پارتییە سیاسیە کورییه‌کانى هەموو پارچەکانی کوردستان ، بەمەبەست یا بەبی مەبەست ، لەخۆیانەوە یا بەپیلانی نەیارانی کورد،دەسبەرداری خەبات بۆسەربەخۆیی کوردستانبوون و خۆیان گرێداوە بە بەرژەوەندییەکان و چارەنووسی نەتەوەو دەولەتە داگیرکەرەکانی کوردستانەوەو چەندین هەلی سەر بەخۆیی کوردستانیان لەدەستداوە. جارجاریکیش کە شەرمنانەو بەزارەکی ئاماژەیەک بۆ مافی چارەى خۆنووسین ئەکەن، وەک دەستیان بۆ دەمی مارێک بردبیت ، خێرا کشاونەتە دواوەو بەکردەوە چوونەتەوە خزمەتی یەکپارچەیی ئەو دەولەتانە و دەستیانکردوە بە بروبیانووهینانەوەى گوایە ئەوە حیکمەتەو واقیعبینانەیەو...هتد ئەورەفتارانەشیان ، لەئاستی ناوخۆییدا بوونەتە هۆی گەوجاندن و ترساندن و بیباوەریی خەلکیی بەسەربەخۆ یی و خۆبە کەمزانین و هەست بەناتەواویکردن و ملدانیان بۆ پاشکۆیەتی و بگرە بۆ خۆفرۆشتن بەو داگیرکەرانە !! لەئاستى دەرەکی و نیودەولەتیشدا ئەو چەمکە هەلەیەیان بەخشیوە کە کورد خۆی سەربەخۆیی ناویت ‍‍!!


ئیستا،دوای نەمانی متمانە بەو پارتیانە ، جەماوەریکی زۆری کورد لە رۆشنبیران و گەنجانی کورد، لە چەندین گرووپ و کۆمەلەو ریکخراوو کەمپینداو بەتاکەکەسیش ،بەرەو سەربەخۆیی کوردستان هەنگاوئەنین و گومانى خەونی شاعیران ئەرەویننەوەو ئەوەى ئەو پارتیانە نایکەن ، ئەمان شانی ئەدەنەبەرو هەر لایەنەو بەشیوازی خۆی گوزارە لەو ئامانجە ئەکات کە نموونەیەکیان ئەو گردبوونەوەیەی رۆژی 3/9/2011 یە.


بۆیە بەشداربوون لەو گردبوونەوەیە ،لەکات و شوینە دیار یکراوەکانى ناو کوردستان و دەرەوەى کوردستان ، ئەرکیکی نەتەوەیی و نیشتمانیەو ئیستاش هەلیکى نوێ لەبارە بۆ ئەو ئامانجە.
 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک