به‌شداریی ژنان
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌پێناو چی دا؟

کوێستان فتووحی
له سی‌یه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا و به
نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری،
زیاتر له هه‌موو کاتێک سێبه‌ری یاسا پڕ له هه‌ڵاواردنه‌کانی ئه‌و
رێژیمه به سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ژنانی ئێران‌دا قورسایی
ده‌کا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵاواردنه ناڕه‌واکان دژی ژنان، ناکرێ
به‌شداریی چالاکانه‌یان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی فه‌رهه‌نگی و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا نه‌بینن. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌بات و خۆڕاگریی
ژنانی ئه‌و وڵاته که سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ک که
رێژیمی کۆماری ئیسلامی هێناویه‌وته سه‌رڕێیان، ملیان بۆ یاساکان و
خواسته‌کانی ئه‌و رێژیمه که ژنی کردۆته هاووڵاتی پله دوو، رانه‌کێشاوه.
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران که ئه‌مڕۆ وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی مافخواز
و گه‌شه‌سه‌ندووی کۆمه‌ڵایه‌تی تێکۆشانی هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی سڕینه‌وه‌ی
هه‌ڵاواردنی جینسیی له یاساکان دا کردۆته پرسی سه‌ره‌کیی خه‌بات.
دیاره هه‌وڵ و تێکۆشانی ژنانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادییه
ره‌واکانیان مێژوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه
سه‌رکاری ئه‌و رێژیمه‌و سه‌پاندنی یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌کان، خه‌بات و
به‌ربه‌ره‌کانیی ژنانیش قۆناخێکی سه‌ختتری به خۆیه‌وه گرت. زیاتر
له چوارساڵێک ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی ژنان به گوڕوتینێکی زۆرتر و باوه‌ڕبه‌خۆبوونێکی
زۆره‌وه دژی سیستمێک وه‌ستاوه‌ته‌وه که به ره‌سمی و یاسایی
ژنانی له مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانیان بێبه‌ش کردوه. ئه‌م
راوه‌ستان و به‌ربه‌ره‌کانییانه‌ی ژنان ئه‌گه‌ر ده‌سکه‌وتیشیان نه‌بوو
بێ، لانی که‌م نه‌یانهێشتوه رێژێم به ته‌واوی به ئامانجه‌کانی
که خزاندنه‌وه‌ی ژنان بۆ قوژبنی ماڵه‌کان و دوورخستنه‌وه‌یان له ئه‌رک
و به‌رپرسایه‌تییه گرنگه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بووه، بگا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ژنان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی
مافی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان، هێشتاش پێگه‌ی ژنان له مه‌یدانی
سیاسه‌تدا له ئاستێکی زۆر نزم دایه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی
ئیدئۆلۆژیکیی زاڵ به‌سه‌ر ئێران دایه که هه‌ڵاواردن به دژی ژنانی
له هه‌موو بواره‌کاندا کردۆته سیاسه‌تێکی ره‌سمی و، به که‌ڵکوه‌رگرتن
له جیاوازییه بیۆلۆژیکییه‌کانی نێوان ژن و پیاو ، ژنانی له زۆر ئه‌رک
و به‌رپرسایه‌تی له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا به قازانجی
پیاوان دوور خستۆته‌وه. ئه‌وه‌تا ئاکامه‌که‌شی به روونی ده‌بینین،
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به گشتی ژنان له پۆسته گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی
وه‌ک دادوه‌ری، سه‌رۆک کۆماری، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و
زۆر پۆستی دیکه‌ی گرنگ بێبه‌ش بکا. له یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری
ئیسلامی‌دا هاتوه که ته‌نیا "رجال سیاسی" مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
پۆستی سه‌رۆک کۆمارییان له‌ده‌ستدا بێ. وشه‌ی "رجال"یش چ وه‌ک واتا
و چ به پێی لێکدانه‌وه یاساییه‌کان به مانای پیاو لێکدراوه‌ته‌وه.
گرنگترین مه‌سه‌له‌یه‌ک که ئه‌مرۆِ له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی
مافخوازی ژنانی ئێران دایه، مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌و یاسایانه‌یه
که پڕن له ناعه‌داڵه‌تی و نایه‌کسانی له دژی ژنان. ژنان خوازیاری
به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانن له‌گه‌ڵ پیاوان. هه‌ر چه‌ند ژنان له‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌دا که مافی هه‌ڵبژێرانیان هه‌یه، به هیوای ئه‌وه‌ی
بتوانن به‌شێک بن له هێزی بڕیارده‌ر به‌شدارییان کردوه، به‌ڵام
کولتووری زاڵی پیاوسالاری و زۆر که‌ندوکۆسپی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و هتد که رێژیمی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی‌یان لـێ‌ده‌کا، هه‌موو
جارێ هه‌وڵه‌کانی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ گیروگرفت رووبه‌روو کردۆته‌وه.
ژنان نه‌یانتوانیوه به‌و جۆره‌ی پێویسته نوێنه‌ریان هه‌بێ و له
بڕیاره‌کاندا نه‌خشی چاره‌نووسسازیان ببێ.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌و روانگه‌یه‌وه که ژنان له‌مه‌ودوا
مافی خۆکاندیدا کردنیان نیه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه
جیاوازی هه‌یه. هه‌ڵبژاردنێک که نه‌ک ده‌سکه‌تێکی بۆ ژنان تێدا نیه
به‌ڵکوو سووکایه‌تییه‌کی ئاشکراشی به که‌سایه‌تیی ژن تێدایه. له‌و
هه‌ڵبژاردنه‌دا ژنانیان ته‌نیا بۆ ده‌نگدان ده‌وێ نه‌ک بۆ هه‌ڵبژێران.
ده‌نگدانی ژنان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری دا، ده‌نگدانه به‌وه‌ی
که بۆخۆیان شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نین، ده‌نگدانه به‌وه‌ی که
بۆخۆیان ئه‌قڵ و شعووری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته‌یان نیه. که‌وایه
بۆچی ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنێکدا به‌شداری بکه‌ن که ئه‌م بۆچوونه ده‌سه‌لمێنێ؟
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی شووراکان و نوێنه‌رانی مه‌جلیسدا،
کولتووری چه‌سپاوی پیاوسالاری رێگه نادا به‌و جۆره‌ی پێویسته ژنان
ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرن، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری‌دا به ره‌سمی
و یاسایی ئه‌م رێگه‌یه‌یان لـێ‌به‌ستراوه. ئه‌وه ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی
ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆمارییه به‌رێوه ده‌چێ، که‌چی تا ئێستا جیا له‌وه‌ی
که ژنان مافی ئه‌وه‌یان نیه خۆیان کاندیدا بکه‌ن، ئه‌و پیاوانه‌ی
بۆ ئه‌م پۆسته‌ش خۆیان کاندیدا کردوه، هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ
ئاڵوگۆڕ له وه‌زعییه‌تی ژنانی ئه‌م وڵاته‌دا پێ‌نه‌بووه. که‌واته
به‌شداریکردنی ژنان جگه له پشتگریی سیستمی کۆماری ئیسلامی چ
شتێک ده‌گه‌یه‌نێ؟
زۆرجار لایه‌نگرانی مافه‌کانی ژنان به‌وه دڵخۆشن که رێژه‌ی کچان
له زانستگه‌کاندا له کوڕان زیاتر بووه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره دێته
ئاراوه که له‌سه‌دا چه‌ندی ئه‌و هێزه ئاگا و خوێنده‌واره ده‌توانن
له ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان و له پۆسته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و
وڵاته‌دا جێگایان بێته‌وه؟ به‌داخه‌وه رێژه‌یه‌کی یه‌کجار که‌م .
ئایا ئه‌مه سووکایه‌تی نیه به که‌سایه‌تی و تواناییه‌کانی ژنان؟
ئه‌و ژنانه‌ی که به‌بێ گومان هێز و توانایی مودیرییه‌ت و وه‌رگرتنی
به‌رزترین پۆسته‌کانی ئیجرایی و سیاسیی وڵاتیان هه‌یه.
به گشتی چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان مه‌سه‌له‌ی جنسییه‌ت وه‌ک مه‌رجی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و هه‌ر پۆستێکی دیکه به دروست نازانن و
ره‌تی ده‌که‌نه‌وه. که‌واته چ پێویست ده‌کا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێکدا
بکه‌ن که له‌ودا ئه‌و مافه له خۆیان سه‌ندراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ژنێک وه‌فادارترین که‌س به نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیهیش بێ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ژنه مافی خۆپاڵاوتنی نیه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که ئێستا له هه‌موو کات زیاتر ناسراوه و له له‌لایه‌ن
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهانه‌وه پشتیوانیی لـێ‌ده‌کرێ،
داخوا ئه‌مجاره چ هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌یه‌کی بۆ به‌شداری کردن له
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری‌دا هه‌یه؟
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش که ژنان ناتوانن کاندیدای سه‌رکۆمار
بن، له‌و لا دابنێن، دێینه سه‌ر ئه‌و پرسه که کاندیدا پیاوه‌کان چ
به‌رنامه و دروشمێکیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران دا هه‌یه؟
ئایا کاندیدایه‌کی ئه‌وتۆ هه‌ڵ ده‌که‌وێ که کارکردن له پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی
نایه‌کسانیی ژن و پیاودا بکا به به‌رنامه‌ی ئینتیخاباتیی خۆی؟
داخوا هیچ کاندیدایه‌ک، باشکردنی وه‌زعی دڵته‌زێنی ژنانی ئێران و
هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو سته‌م و بێبه‌شییه دژی ژنان، وه‌ک
ئامانج و به‌رنامه‌ی خۆی دێنێته گۆڕ؟ له‌مانه‌ش گرنگتر ئایا شوورای
نیگابان سه‌لاحییه‌تی کاندیدایه‌کی ئه‌وتۆ ته‌ئید ده‌کا؟ خۆ ده‌بێ
ژنان هانده‌رێکیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن دا هه‌بێ، کاتێک نه
ده‌توانن کاندیدای سه‌رکۆمای بن و نه کاندیدایه‌ک هه‌یه له‌نێوبردنی
سته‌م و نابه‌رابه‌ری دژی ئه‌وان بکا به دروشم و به‌رنامه‌ی خۆی
به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وان چ سوودێکی هه‌یه؟ ئایا باشتر نیه
به راشکاوی رابگه‌یه‌نن که به نیشانه‌ی بێزاری له پشتگوێخرانی
ژنان و وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی له رێژیمی دژ به ژنی کۆماری ئیسلامی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌حریم ده‌که‌ن؟
له ماڵپه‌ڕی '' کوردستان و
کورد'' وه‌رگیراوه.
|