٦\٣\٢٠١٠
به‌شداریی
له هه‌ڵبژاردنێکدا مه‌که‌ن
که سیاسه‌تی
گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران به‌سه‌رمانه‌وه
ده‌هێلێته‌وه!
په‌نابه‌ران له هه‌نده‌ران! په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان له کوردستان!
که‌سوکاری په‌نابه‌ران! که‌سوکاری قوربانیان له‌رێگای ژیانی په‌نابه‌ریدا!
جارێکی
دیکه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌ده‌ره‌وه‌و
له ناوه‌وه‌ی عیراق و کوردستان ده‌ستی پێکردۆته‌وه و هێزو قه‌واره
سیاسییه‌کان که‌وتوونه‌ته پرۆپاگه‌نده وبه‌خشینه‌وه‌ی به‌ڵێنی
درۆیینه به‌هاوڵاتیان، تا بتوانن جارێکی دیکه کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات
له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش بکه‌نه‌وه. ئه‌و هێزانه‌ی که‌له‌ماوه‌ی 7ساڵی
ڕابردوودا هۆکاری ئاواره‌ی وده‌ربه‌ده‌ری بێ خانه‌و لایه‌نه‌یی وبێکاری
وپێشێلکردنی سه‌ره‌تارین مافه ئینسانیه‌کانی ئێمه‌یان کردووه وکۆمه‌ڵگایان
له‌گه‌ڵ تاریکترین ڕۆژگاردا ڕووبه‌روو کردۆته‌وه. که‌چی ئێستاش داوا
مان لێده‌که‌ن به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بچین وده‌نگیان پێبده‌ین .
ئه‌شێ هه‌مومان ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بکه‌ین که‌بۆ ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنێکدا
به‌شداری بکه‌ین که‌ده‌سته‌وتاقمێک ده‌نگی تیابهێننه‌وه، که‌سه‌رچاوه‌ی
به‌ڵاو ده‌رده‌سه‌ری و ڕاپێچ کردنی کۆمه‌ڵگا بوون بۆ شه‌ری تایفه‌گه‌ری
ومه‌زهه‌بی وکۆنه‌په‌رستی. شه‌ڕێ که بۆ ژێرپێنانی مافه‌کانی ژنان
ومنداڵان سه‌رجه‌م هاولاتیان و بۆ دابه‌شکردنی داهاتو سامانی کۆمه‌ڵگا
بووه له‌نێو خۆیاندا؟ که‌وایه بۆ ده‌بێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک بکه‌ین
که هه‌ر ئه‌م هێزانه که‌سه‌رچاوه‌ی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی بوون
ئێمه؟ بۆ ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنێکدا به‌شداری بکه‌ین که‌ده‌نگ بده‌ین
به‌وانه‌ی که‌به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی له‌ناوچوونی ده‌یان لاوی کوردستانن
له‌نێو تۆڕی مین و که‌وتن به‌سه‌ر حه‌قلی ئه‌لغام وخنکان له‌نێو ده‌ریاکان
وکوشتن به‌ده‌ستی جه‌ندرمه‌کانی تورکیا‌و ئێران و وولاتانی دیکه بوون؟
بۆ ده‌بێ ده‌نگیان پێبده‌ین که بچوکترین به‌رپرسیارێتیان به‌رامبه‌ر
به‌سه‌دان لاوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه نیشان نه‌داوه که‌له گرتووخانه ده‌ست
به‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا و سوید ونه‌رویج و هۆڵندا و به‌لجیکادا یه‌خسیربوون،
وه‌یان له‌نێو جه‌نگه‌له‌کانی فه‌ره‌نسادا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ری ژیانێکی
نامرۆڤانه‌دا به‌ره‌رو ڕووبونه‌ته‌وه؟ بۆ ده‌بێ ده‌نگ به‌و لایه‌نانه
بده‌ین که‌به‌ته‌واوی توانایانه‌وه که‌وتوونه‌ته ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک،
که‌بازرگانی به‌ژیان و چاره‌نووسی ئێمه په‌نابه‌رانه‌وه ده‌که‌ن؟ له‌بیرمان
ناچێت که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو ئه‌م هێزانه بۆ ئیسکۆرت کردنی
وولاتانی ئه‌وروپا ئه‌وپه‌ڕی هاوکاریان کرد‌و ئیستاش ده‌یکه‌ن؟ ،ئایه
دانی زانیاری و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌کانی به‌غدا وهه‌ولێرو
سلێمانی به‌ڕووی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کاندا کافی نی‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
که‌له‌سیاسه‌تی دووفاقه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران تێبگه‌ین؟ ئایا سه‌رانی
حکومه‌تێک که‌هاوڵاتیانی به‌زۆر نێردراوه‌ی خۆی ئیهانه‌و سوکایه‌تی و
شه‌قکاری بکاو ئاماده بێت بۆ داڕمانی ژیانیان بازرگانی به‌چاره‌نوسیانه‌وه
بکات، شایانی ئه‌وه‌یه ده‌نگیان پێبدرێت؟ ئایا ئه‌مانه شایانی ئه‌وه‌ن
بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه یان له‌سه‌ر کارنامه‌ی نامرۆڤانه‌یان بدرێن
به‌دادگاو لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ؟
ئازیزان!
ماوه‌ی زیاتر له‌سێ ساڵه ئێمه داخوازیه‌کانی په‌نابه‌ران وکه‌سوکاری
په‌نابه‌رانمان خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسیارانێکه‌وه که‌ئه‌مرۆ خۆیان
کاندید کردوه‌و داوامان لێکردون ئه‌و ئیتفاقیانه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و
چیتر هاوکاری وولاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران
نه‌که‌ن. داوامان لێکردون په‌نابه‌ره دیپۆرت کراوه‌کان قه‌ره‌بۆ بکه‌نه‌وه
و ماف وحورمه‌تی ئینسانی ئه‌م په‌نابه‌رانه بپارێزن وکۆمه‌کیان پێبکه‌ن
به دامه‌زراندنه‌وه‌ی ژیانیان. به‌لام تا ئێستا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ
وڵام وکرده‌وه‌یه‌کیان له‌خۆ نیشان نه‌داوه، به‌ڵکو به‌رده‌وامن له‌کۆمه‌ک
و هاوکاری ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا، ئیتر ئێمه
بۆ ده‌بێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنێکدا بکه‌ین که‌ده‌سه‌لاتی هه‌رئه‌مانه
به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی ئێمه‌وه زاڵده‌کاته‌وه؟
له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شداری مه‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنە پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
ئێمه‌ی په‌نابه‌ران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشه. به‌ڵکو ئه‌مه پڕۆسه‌ی
دابه‌ش کردنی نفوز و ده‌سه‌لاته بۆ دابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت و سامانی
کۆمه‌ڵگا له‌نیوان کۆمه‌ڵه لایه‌نیکی سه‌رمایه‌دارو موفته‌خۆردا. ئه‌مه
ئه‌ڵقه‌یه‌کی تره له‌نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا وده‌ست و پێوه‌نده‌کانی
له‌ڕاستای ژێر پێنانی ئیراده‌ی خه‌ڵکی عیراق و کوردستاندا. ده‌نگ مه‌ده‌ن
به‌ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌مَگایان بۆخۆیان قۆرخ کردوه وگه‌نده‌ڵی
په‌ره پێ ده‌ده‌ن. ئه‌مانه ژیانی کۆمه‌لگا له‌وه باشتر ناکه‌ن که‌هه‌یه
و بگره ئاینده به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌به‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن
ئه‌مانه سات و سه‌وداو بازرگانی به‌ژیان و چاره‌نووسی ئێمه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه
کردووه وده‌یکه‌ن. ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن تا له‌په‌نجه مۆوری ئیمه سود
وه‌رنه‌گرن بۆ شه‌رعیتدانه‌وه، به‌سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران
و پاشان پێمان بڵێن کوردستان "ئامن و دیموکراسی‌یه"!. ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن
و به‌هانه مه‌ده‌نه ده‌ست وولاته ئه‌وروپایه‌کان بۆ ناردنه‌وه‌تان.
به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕێگای ئێمه نی‌یه. ته‌نها وته‌نها به‌بایه‌کۆت
کردن و به‌شداری نه‌کردنمان ده‌توانین ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر خواسته‌کانی
خۆمان زامنبکه‌ین. ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی دروستی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی ئێمه په‌نابه‌رانی کوردستانه. ده‌بێ ئێمه په‌نابه‌ران
چاومان له‌خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بێت و به‌پشتیوانی ڕێکخراوه
ئینسانی و په‌نابه‌ری یه‌کانی دنیا وبه‌پشتیوانی به‌ره‌ی
ئازادیخوازی بۆ داسه‌پاندنی خواسته‌کانمان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ڕێکه‌وتنی ده‌سه‌لاتداران
له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسیانیه‌دا، له‌مه‌یداندا ڕاوه‌ستین. ده‌با
ده‌نگمان، هۆکاریک نه‌بیت بۆ چه‌سپاندنی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری
ووڵاتانی ئه‌ورپا به‌سه‌ر ژیانمانه‌وه !
دەشتی جەمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
20/2/2010
|