٨\١٢\٢٠١٧
به‌شداری ناوه‌ندی
زاگرۆس
له كۆڕبه‌ندی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌كانی كهمایهتییهكان.
ده‌هه‌مین
خۆلی كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كهمایهتییهكان
له ماوه‌ی ڕۆژانی ٣٠/١١ و ١/١٢/٢٠١٧ له باره‌گای نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ به‌ڕێوه چوو. ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ بۆ حه‌فته‌مین جار له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌دا به‌شدار
بوو و كار و چالاكی به‌رچاوی ئه‌نجام دا.
نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی زاگرۆس له ماوه‌ی ٢
ڕۆژی كۆڕبه‌نده‌كه دا هه‌وڵی باشتر ناساندنی كێشه‌ی كورد و
كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ئێران، عێراق، توركیه و سوریه‌ی دا و له‌و
باره‌وه دانیشتن و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌شداربووانی دیكه‌ی
كۆڕبه‌نده‌كه ئه‌نجام دا و داوای پشتگری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و
كه‌مایه‌تییانه كرد.
له به‌شێكی كاره‌كانیدا ناوه‌نده‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی له مهر
كێشه‌ی كورد له ئێران‌دا خوێنده‌وه و داوای به فه‌رمی ناسرانی
نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێرانی كرد و حكوومه‌تی ئێرانی هاندا كه
مافه‌كانی به فه‌رمی بناسێت.
له ڕۆژی دووهه‌می كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس و به
هاوكاری ڕێكخراوی مالۆكا ئه‌نترناسیۆناڵ و به پشتگری ١٦ ڕێكخراوی
جیهانی خاوه‌ن پله‌ی ڕاوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خستنه
به‌ر باسی زیاتری بابه‌تی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه‌كانی ئێران ڕێك خست
كه تێدا نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌شدار بوو.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی زاگرۆس له ١٠هه‌مین كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كهمایهتییهكان:
به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
له ١٠هه‌مین كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی
كهمایهتییهكان
ئایتمی ٢ و ٣
ئێران پاكتی نێۆنه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندیدار به ماف سیڤیل و سیاسی، و
پاكتی نێۆنه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندیدار به مافی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و
كۆلتوری په‌سه‌ند و واژۆ كردوه و له باری یاساییه‌وه ده‌بێ ڕێز له
به‌نده‌كانی بگرێت.
ئێران پڕ جیاوازیترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه كه حه‌شیمه‌تێكی لاوی
هه‌یه. وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه، فره زمان و فره كۆلتوره كه شه‌ش
نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كو عه‌ره‌ب، به‌لووچ، كورد، تورك و توركمه‌ن،
و كه‌مایه‌تی سوننی، كریستیان، جووله‌كه، به‌هایی، زه‌رته‌شتی،
ماندایی و گرووپی ئێتنیكی / زمانه‌وانی و عه‌شیره‌تی دیكه له خۆ
ده‌گرێ. هیچ گروپێكی ئێتنیكی له باری ژماره‌وه زۆرینه پێك ناهێنێت.
له هه‌مان كاتدا، ته‌نیا یه‌ك گروپی نه‌ته‌وه‌یی، واته فارسه‌كان،
كۆمه‌ڵگای ئێران به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له كاتێكدا كه گرووپه ئێتنیك و ئایینییه غه‌یره فارسه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ٥٠ تا ٦٦٪ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن،
ئه‌و گرووپانه وه‌كو هاوڵاتی هاوپله چاویان لێ ناكرێ؛ زمان،
جیاوازییه ئێتنیكیهكانیان و ئاییهكانیان به فه‌رمی نه‌ناسراوه.
به پێ ده‌ستور، زمانی فارسی ته‌نیا زمانی فه‌رمییه. مه‌زهه‌بی شێعه‌ی
جافری مه‌زهه‌بی فه‌رمیه، و ئه‌وانی دیكه پشتگوێ خراون، خراونه‌ته
ژێر زه‌خته‌وه، بێ بایه‌خ كراون و به گشتی وه‌لا نراون. ئه‌وانه نه
فه‌رمی نه‌ناسراون و به شێوه‌ی مێژوویی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووریدا جێگایان پێ نه‌دراوه.
به گوته‌ی ئاغه‌ی حاج بابایی، وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی كۆماری
ئیسلامی ئێران، ته‌نیا ٣٠٪ی قۆتابیانی ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له
سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه بۆ خوێندنگه به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن.
وا ئه‌بینرێت كه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر تواندنه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی، به‌لووچ، كورد، تورك و
توركمه‌ن و ئه‌وانی دیكه بنیات نراوه.
جه‌نابی سه‌رۆك..
ناتوانرێ یه‌كسانیه‌ك له نێوان هاوڵاتیاندا هه‌بێت به بێ یه‌كسانی
له به كار هێنانی زمانه‌كان، ئایینه‌كان، و كۆلتورهكانی
كهمایهتییهكان.
بۆیه، ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه حكوومه‌تی ئێران به شێوه‌ی ده‌ستوری و
به گشتی قه‌بووڵ بكات كه ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه و ڕای
بگه‌ینێت كه هه‌بوون و مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیكی غه‌یره
فارسه‌كان، پارێزراوه.
هه‌روه‌ها، حكوومه‌ت ڕێز له مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌موو
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی- ئایینیه‌كان كه له به‌ڵگه‌نامه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه‌یان پێ كراوه،
بگرێت و بیانپارێزێت.
هه‌ر وه‌ها، ئێمه داوا له حكوومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین كه ماده‌كانی ١٥
و ١٩ی ده‌ستووری ئێرانی كه مافی خوێندن به زمانی دایكی ده‌دات به
كه‌مایه‌تییه غه‌یره فارسه‌كان، بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
___________________________
https://www.youtube.com/watch?v=2kOdiNu9IY0&feature=youtu.be
https://www.youtube.com/watch?v=4ddANEkh8SM
https://www.youtube.com/watch?v=7mUuzA0ZEbs
https://www.youtube.com/watch?v=rBBt13-MN1g
https://www.youtube.com/watch?v=G-b7SZVo0Ko
https://www.youtube.com/watch?v=Gl4NmnTZcH4
https://www.youtube.com/watch?v=qDlEGSLtYS4
news@zagros-centre.org
|