١٠\١٢\٢٠١٠
به‌شداریی
خۆپییشاندانی
خوێندن به زمانی
کوردی و
بنه‌ماڵه‌ی بێسه‌روشوێنکراوان
له هه‌ولێر.
له به‌رواری 8-12-2010 کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی له به‌رده‌م
کۆنسوڵگه‌ری تورکیا له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێکی هێمنانه ئه‌نجامدرا
، تیایدا یاداشتنامه‌یه‌ک و 550 پێنووسی سپی نێردرا بۆ باڵوێزخانه‌ی
تورکیا،بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی خوازانه‌ی خۆپیشانده‌ران و داخوازی
خوێندن به زمانی کوردی‌یان پێ بگات ، له خۆپیشاندانه‌که جگه له
رۆژنامه‌نووسانی که‌رکووک ، حیزبی شیوعی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
و حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و چاودێری کوردۆساید به‌شدار بوون ،
خۆپیشاندانه‌که مامۆستا سه‌لام عه‌بدوڵا ئیبراهیم دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری
که‌مپین و شێخ سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپین له شاری که‌رکووک به‌ڕێوه
بردرا.
چاودێری کوردۆساایدیش له سه‌ره‌تا وه ئه‌ندامی که‌میپنه‌که‌یه و
پشتیوانی له‌م مافه سه‌ره‌تایی و داخوازه ره‌وایه ده‌کات.
- رۆژی 9-12-2010 له به‌رده‌م بااره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له
شاری هه‌ولێر که‌سوکاری بێسه‌رو شوێنکراوان له کوردستان
خۆپیشاندانَکیان ڕێک خست بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی که‌سوکاریان ، نوێنه‌رانی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان و چاودێری کوردۆساید به‌شداری
خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد و پشتیوانیان له داخوازی بنه‌ماڵه‌ی بێسه‌روشوێنکراوان
ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چاودیری کوردۆساید یه‌که‌م ڕێکخراوی کوردییه
چالاکی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنکراوان له ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه
ئه‌نجامداوه و به‌رده‌وام ئه‌م که‌یسه ئیدامه داوه .
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|