به‌شداریکردنی یه‌نار محه‌مه‌د له گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌مریکا.
گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵی ئافره‌تان به به‌شداری زیاتر له ده هه‌زار که‌س
و ده‌یان هه‌لسوراوی ژنان له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا به‌رپاکرا، که ئه‌مه‌ش
به بۆنه‌ی یادی ده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێکخراوی ڤی-دای ئافره‌تان
بوو له شاری نیو ئورلیانزی ئه‌مریکی، که له کاتی هه‌ڵکردنی گه‌رده‌لوولی
کاترینا، ئه‌م شاره دووچاری لافاوێکی گه‌وره بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی
ئه‌وه‌ی زۆرێک له دانیشتوانه‌که‌ی به‌جێی بهێلن.
ڤیستیڤاله‌که دوو رۆژی خایاند و له رۆژانی 11- 12 ئه‌م مانگه به‌رێوه‌چوو.
یه‌کێ له ئامانجه‌کانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه دابینکردنی کۆمه‌کی مالی بوو
بۆ هه‌زاران ئافره‌ت بۆ یارمه‌تیدانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌که، له
کاتێکدا که حکومه‌ت هیج یارمه‌تیه‌کیان نادات بۆ دابینکردنی خه‌رجی ئه‌و
گه‌رانه‌وه‌یه.
ریکخراوی ڤی-دای تایبه‌ته به دژایه‌تیکردن و خه‌باتکردن له دژی
تووند‌و تیژی له‌به‌رامبه‌ر ژنان له ئه‌مریکا و سه‌راسه‌ری جیهاندا. ئه‌م
رێکخراوه له لایه‌ن نووسه‌ری شانۆیی ئیف ئنسلر دامه‌زرێنراوه و بۆته
شوینی کۆبوونه‌وه‌ی چالاکی وهه‌ڵسورانی ئافره‌تان و به‌رهه‌مهێنان و
پێشکه‌شکردنی شانۆیی و کاری هوونه‌ری سه‌باره‌ت به رزگاری ژنان.
له پێناو ئاڵوگۆرکردنی ته‌جروبه‌ی ئافره‌تان له ناوچه حه‌ساس و
گرنگه‌کانی جیهان و له پێناو پێکهێنانی هاوپشتیه‌کی نیونه‌ته‌وه‌یی
ئافره‌تان له‌م ڤیستیڤاله‌دا، هه‌ڵسوراوانێکی ژنان له ده‌یان ووڵاته‌وه
بانگهێشت کرابوون. به دوای کردنه‌وه‌ی ڤیستیڤاله‌که به ووته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
ریکخراواکه ئیف ئنسلر، یه‌که‌مجار گرنگی دارا به برگه‌ی گفتو‌گۆ له
گه‌ڵ ئافره‌تانی ناوچه جه‌نگی و کێشه چه‌کداریه‌کان. وه ژماره‌یه‌ک
له ژنانی ووڵاتانی کۆنغۆ، کرواتیا، ئه‌فغانستان، عیراق، فلیپین و
نیوئورلیانز له‌سه‌ر شانۆوه له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ریکی زۆردا قسه‌وباسیان
کرد.
ئیف ئنسلر گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نوینه‌رانی ئه‌م ووڵاتانه ئه‌نجام ده‌دا،
که له‌ناویاندا یه‌نار محه‌مه‌د له عیراق وه زویا له ئه‌فغانستان
بوون، وه داوای له هه‌ر هه‌ڵسوراوێک کرد که گرنگترین هۆکاره‌کانی هه‌لومه‌رجی
ناله‌باری ژنان له ووڵاته‌که‌ی خۆی، داواکاریه‌کانی ژنان له‌و ووڵاته
چین هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژانه‌ی که ئه‌و هه‌لسوراوه له‌ده‌وری چه‌قی به‌ستووه
باس بکات.
یه‌نار محه‌مه‌د له له‌کاتی قسه‌وباسه‌کانی خۆیدا ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ی
کرد که داگیرکردنی عیراق هۆکاریکی سه‌ره‌کییه له کاره‌ساتێکی
ئینسانی که ژیانی هه‌زاران ژنی له عیراقدا له ناوبردووه، چونکه
بۆته هۆی زیندوکردنه‌وه و ره‌هاکردنی دواکه‌وتوترین لایه‌ن و به‌شی
کۆمه‌ڵگا که ببنه ده‌سه‌ڵاتدارو بێنه سه‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت یان ببنه
ئۆپپۆزسیۆن. سه‌ره‌رای داواکردنی بۆ کۆتایهێنان به داگیرکاری، که
مانه‌وه ودرێژه‌کێشانی له عیراقدا ده‌بێته هۆی زیادکردنی هه‌ڵاواردنی
تایه‌فه‌گه‌ری و به‌هیزکردنی بزووتنه‌وه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که
کاری بنه‌ره‌تییان به کۆیله‌کردنی ژنانه، له هه‌مان کاتدا داوای ئه‌وه‌ی
کرد که پێوویسته یاسای به‌کۆیله‌کردنی ژنان که بریتییه له ده‌ستووری
ووڵات کۆتایی پێبهێنریت، وه‌ک یه‌کێک له گرنگترین دواواکاری ژنان له
عیراقدا. له کۆتایدا له به‌شی ئه‌و پرۆژانه‌ی که داوای کرد پشتیوانی
لێبکرێت، یه‌نار محه‌مه‌د داوای کرد که له لایه‌که‌وه پارێزگاری له
ژنان بکرێت و هه‌روه‌ها کۆمک و پشتیوانی له (که‌شی ئازادی) که
پێشنارو پرۆژه‌ی ریکخراوی ئازادی ژنه بکریت بۆ درووست‌کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
لاوان که ببێته هاورێ بۆ ژنان که له رێگای شیعر ومۆسیقا و هونه‌ره‌وه
بڵاوببێته‌وه و ئاکامه‌که‌شی راکێشان و دورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان بێت له
ژیر کاریگه‌ری میلیشیاکان و نزیکردنه‌وه و ئاشناکردنیان بێت به
بیروباوه‌ری یه‌کسانیخوازی وعیلمانی و ئینسانی.
له ماوه‌ی ڤیستیڤاله‌که‌دا دوو ئاژانسی گرنگی راگه‌یاندن هه‌لسان به
سازدانی چاوپێکه‌وتن و گفتو‌گۆ له‌گه‌ڵ یه‌نار محه‌مه‌د که یه‌که‌میان
( دیموکراتی هه‌رئێستا) که به‌رنامه‌ی چه‌پی ئه‌مریکایه و له‌سه‌ر
300 که‌نالی ته‌له‌فیزیۆنی و رادیۆیی له‌سه‌راسه‌ری ئه‌مریکا به‌رنامه‌کانی
په‌خش ده‌کات، دووه‌میشیان رادیۆی که‌سایه‌تی ناوداری راگه‌یاندن (ئوبرا
ونفری ) بوو که ملیۆنان ژن له سه‌راسه‌ری ئه‌مریکا و به‌شێکی زۆر له
جیهانی رۆژئاوا گوێی لێده‌گرن.
رێکخراوی ئازادی ژن له عیراق
18/4/2008
|