په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٢\٢٠١٨

بە شەڕی براکوژی مێژویەکی چەپەڵ بۆ خۆتان تۆماردەکەن.


شوانە حەسەن ئەبوبەکر 


ڕوداوەکانی شەنگالی دوێێ و ھاوکاری کردنی ھێزە نەیارەکانی ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان و جێ بە جێ کردنی ئەجێنداکانی دووژمنان، ڕووداو گەلێک نین بمان تاسێنن و چاوەڕوان نەکراوبێت ، چونکە لە بنەڕەتدا یەکتر قبووڵ نەکردن بە درێژایی مێژووی پارتی ئامادەگی ھەبووە، بەمانا فراوانیەکەی شەڕی براکوژی سڕینەوەی یەکترە بەھێز، لەم ڕوانینەشەوە ئەحمەقیە ئەگەر بڵێین براکوژی سڕینەوەی ئەوی تر بەشێک نیە لە کلتوری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان..

لەشەڕی جەلالی مەلایەوە تا دەگاتە شەڕی دیموکرات و کارەستای ھەکاری و قەتڵ و عامکردنی سورچیەکان و شەڕی ناوخۆ و پەکەکە دەکردنی وەزیر، ڕێگا نەدان بەسەرۆکی پەڕلەمان ، دەرکردنی ڕاگەیاندنکار و ڕێگا نەدان بەکردنەوەی بارەگای ئەو حزبانەی وەک تۆ بیر ناکەنەوە دێوێکی تری شەڕی براکوژیە؛ چونکە بیرکردنەوە و ڕفتار و بەرھەمی بیری شەڕی براکانە و ھەمیشە ئامادەگی فراوانی ھەبووە لە بیری بنەماڵە سوڵتانیەکەی پارتی و ھاوشێوەکانی، پارتی جگە لەوەی سپۆنسەری شەڕی براکان بوە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ، فریایی شەڕی نێوخۆی خۆشی کەوتوە ، لە فاخر مێرگە سوریەوە تا دەگاتە ڕوداوی تەم و موژاوی کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆیی ڕوداوگەلێکن پێمان ئەڵێت کەسی لە دەرەوەی بیرکردنەوەکانی بنەماڵە قبوڵ نیە ، کە یەکێک لە ھۆکارەکانشی بەردەستی مێگەلێک لە ھێزی میلیشاییە ، کە تەنھا فەرمانی سوڵتانەکانیان جێ بەجێ دەکەن ، بێ ئەوەی بزانن، شەڕ بۆ کێ و بۆچی ئەکەن.

 

ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک