٢١\١٢\٢٠١٩
به‌شی
"ئیسپاتلایت"ی فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلیناله
له فێستیڤاڵی
کورته فیلمی تاران.
مەنسوور جیهانی
بۆ
یه‌که‌مین جار، به‌شی "ئیسپاتلایت"ی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، چوار کورته فیلمی له ره‌وتی
به‌ڕێوه‌چوونی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته
فیلمی تاران نمایش کرد.
بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
به‌رلین چه‌ند ساڵێکه که به‌رنامه‌یه‌کی نمایش کردنی تایبه‌تی له
ده‌ره‌وه‌ی کاتی دیاریکراوی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه له‌ژێر
ناونیشانی "ئیسپاتلایت" سپۆتلغت به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئه‌مساڵیش ئه‌م
داڕێژه‌یه ده‌ست پێده‌کات و به نمایش کردنی کورته فیلمه‌کان له
ئێران و باشووری ئاسیا هاوڕێ بوو.
سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران
میوانداریی به‌رنامه‌ی "به‌رلیناله ئیسپاتلایت: کورته فیلمه‌کانی"
بەرلنالە سپۆتلغت: شۆرت فلمس کرد که به نمایش کردنی ٤ کورته فیلم
به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن "سیمۆنه ئیسپاتی" سمۆنە سپäن یه‌کێک له
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
به‌رلین ناسێندرا و ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌شی کورته فیلمی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین، ره‌وتی هه‌ڵبژاردن و چوارچێوه‌ی کورته
فیلمه‌کان هاته ئاخاوتن و وڵامی پرسیاره‌کانی به‌رده‌نگه‌کانیدا‌وه.
"ئانا هه‌نکل ـ دۆنێرئیسمارک" ئاننا ھەنجکەل-دۆننەرسمارجک سه‌رۆکی
به‌شی رکابه‌ریی کورته فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
به‌رلین له‌م باره‌یه‌وه گوتی: کورته فیلمه‌کان هه‌رده‌م، جێگه و
پێگه‌یه‌کی گرینگ‌یان له به‌رلیناله هه‌بووه و به‌رده‌نگه‌کان
سه‌رسامی پێچیده‌یی و دژوارییه‌کانی ناوه‌رۆکی و پێکهاته‌یی خۆی
ده‌کات. ئه‌م به‌رهه‌مانه له سنووره‌کانی پێناسه‌کراو بۆ ژانره‌کانی
سینه‌مایی و هێما و ئولگووه فیکرییه‌کان که له‌وه پێش دیاریی کراون،
تێده‌په‌ڕن. به‌رنامه‌ی "به‌رلیناله ئیسپاتلایت" له ئێران و باشووری
ئاسیا به‌رده‌نگه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆربه‌جۆریی و داهێنان و
تازه‌گه‌ریی هونه‌ریی له به‌شی کورته فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی به‌رلین بانگهێشت ده‌که‌ن.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران ئه‌مساڵ ٤ کورته فیلم
له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کێبڕکێ
نمایش کرد که هه‌موویان پێشتر له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
به‌رلین نمایش کرابوون. ئه‌م فیلمانه پێکهاتووه له؛ "سه‌یاره واته
ئه‌ستێره‌ی سیگما ∑" پلانەت سگما له ده‌رهێنانی "مۆمۆکۆ سێتۆ" مۆمۆکۆ
سەتۆ به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی ٢٠١٤ به ماوه‌ی ١٢ خوله‌ک،
"ئاواته باشه‌کان" وشنگ وەڵ له ده‌رهێنانی "سیلویا شێدلبۆئێر" سیلڤا
سچەدەلباوەر به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠١٨ به ماوه‌ی ١٣
خوله‌ک، "ئاگر ده‌گرێت" پرەندرە فەو له ده‌رهێنانی "میشێل سۆڤێز"
مجکاëل سۆیەز به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی ٢٠١٩ به ماوه‌ی ٢٦
خوله‌ک و "به‌بری تاسمانی" لە تگرە دە تاسمانە له ده‌رهێنانی "وه‌رجین
کیتۆن" ڤەرگنە کەاتۆن به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی ٢٠١٨ به
ماوه‌ی ١٤ خوله‌ک له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا نمایش کرد.
"سیمۆنه ئیسپاتی" له‌دایکبووی شاری زووریخ و گه‌وره‌بووی به‌شی
ناوه‌ندی وڵاتی سویسڕایه. ئه‌و له به‌شه‌کانی فیلمسازی، زمان‌ناسی،
ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ڵمانی و مێژووی هونه‌ر له زانستگای زووریخ وانه‌ی
خوێندووه. ئه‌و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی کورته فیلمی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلینه و ماوه‌یه‌ک به‌رنامه‌داڕێژی فێستیڤاڵی
کورته فیلمی وینتێرتۆر و فێستیڤاڵه پڕبایخه‌کانی دیکه بووه. ئه‌و
بێجگه له به‌رنامه‌داڕشتن وه‌کوو راوێژکاری فێستیڤاڵه‌کان زیاتر له
وڵاتی سویسڕا و شاره‌کانی زووریخ و ژنێڤ، به‌رلین له ئه‌ڵمانیا و شاری
کیکالی له وڵاتی رواندا چالاکی ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا
کۆمپانیایه‌کی فیلمی سه‌ربه‌خۆی له‌ژێر ناونیشانی "کۆکوون پرۆداکشێن"
جۆجۆۆن پرۆدوجتۆنس له شاری زووریخ دامه‌زراندووه که ئه‌نکۆباتۆرێک
بۆ سیناریۆنووسانی ئه‌فریقای باشوورییه. ئه‌و وردبوونه‌وه‌ی جیدی
له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانی جۆراوجۆری فیلمه نه‌ته‌وه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه.
راگەیاندنی گشتیی سی و شه‌شه‌مین خولی
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|