په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١١

بەشی مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە

نمایشێکی ھونەری گۆرانی و مۆزیک ئەنجام دەدا.

 


لە کاتژمێر ٣٠:٣ دوای نیوەرۆی رۆژی ٥-٦-٢٠١١ لە ھۆڵی سەنتەری گەنجان، بەشی مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە لە چالاکیەکی تازەی خۆیدا بە ناوی ( گەنجانی رانیە نمایشێکی ھونەری ئەنجام دەدەن) ئاھەنگێکی گۆرانی و مۆزیکی بەرێوە برد.

 

لەو چالاکیەدا کە رێژەیەکی زۆری گەنجان تێیدا ئامادەبوون, سەرەتا لە لایەن تیپی مۆزیکی سەنتەرەوە کە ٧ ژەنیاری لە خۆ گرتبوو بەرھەمێک پێشکەش کرا, پاشان چالاکیە دوێتیەکان لە لایەن چەند گەنجێکی دەست رەنگینەوە بەرێوە چوو کە چەندین ئاوازی رەسەنی کوردی و پارچە مۆزیکی جیا جیای تێدا نمایش کرا، دوا بەدوای ئەوە گروپی گیتاری سەنتەر دوو بەرھەمی پێشکەش کرد. لەو چالاکیەدا سەرجەم ١٤ گەنج تێیدا بەشدار بوون.


جێگای ئاماژەیە بەشی مۆزیکی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە رۆژانە رێژەیەکی زۆری گەنجان سەردانی دەکەن کە تێیدا بە شێوەیەکی ئەکادیمی گەنجان ئاشنای مۆزیک دەکرین و پەرە بە خولی و بەھرەکانیان دەدرێ.

 


ganjan.rania@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک