١٨\٤\٢٠١١
به سیاسی‌کردنی
کێشه کۆمەڵایەتییەکان سه‌رچاوه‌ی تێشکانمانه.
زاهیر باهیر
- بەشی
دووه‌م -
ئایه ئه‌م شه‌پۆلی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یەی
مەیدانی ئازادی گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی لێده‌که‌وێته‌وە؟
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له شێوه‌ی گله‌یی و کردنەوەی مه‌زبه‌ته و
خۆپیشاندان و پرۆتێست و تا ده‌گاته مانگرتن، ده‌ستبه‌کارکردنی کار و
چالاکی ڕاسته‌وخۆ دژی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێک مافی سه‌ره‌تایی خۆمانه
و گه‌ر ئه‌و مافه‌شمان لێ زه‌وت کرابێت و بکرێت، ده‌بێت ئه‌وه ببێته
داخوازیمان، له پێناوی چاککردنی بار‌و زروفی ژیانمانا و به‌ده‌ستهێنانی
داخوازییه‌کانمان و جێبه‌جێکردنو چه‌سپاندنی دادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی
دا. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و کارکردن له‌سه‌ری،
ڕه‌وڕه‌وی مێژوه‌وه و بناخەی پێشکه‌وتن و کردنی گۆڕانکاری بچووک و بنه‌ڕه‌تییه
له کۆمه‌ڵگادا.
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات یا تێدا نه‌بێت،
ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ر و پته‌وکەری ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتۆلیتاری و
دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌ند ئاسا که فه‌رده‌کانی ناوی له هه‌موو
ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌ک بێبه‌ش ده‌بن و کۆمه‌ڵگایه‌کی گوێڕایه‌ڵی به
ئه‌مه‌کی وه‌کو ماستی-مه‌یوی لێ به‌رهه‌م دێت تا هه‌لێکی بۆ ده‌ڕه‌خسێت،
بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هەمووومانه له سه‌رده‌م و زروفی ئاوادا
پشتگیری و لایه‌نگیری ته‌واوی خۆمانی بۆ ده‌ربڕین و به‌پێی توانای
خۆشمان به‌شد‌اری تێدابکه‌ین و ڕۆڵی تێدا بنوێنین.
من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌وه هێڵی ژیانمه و ئیدی له‌هه‌ر شوێنێک و له‌ژێر
هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکدا ئه‌و ناڕه‌زاییانه ده‌رببڕێن، پشتگیری‌یان
ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و به‌پێی تواناشم به‌شدارییان
تێدا ده‌که‌م تا ئه‌و کاته‌ی که ناڕه‌زاییکه‌ران ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات
یا ده‌بنه به‌شێک له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م جۆره تێکۆشان و چالاکیانه‌ی که ئێستا نه‌ک هه‌ر له کوردوستاندا
ده‌کرێن، به‌ڵکو له وڵاتانی وه‌کو میسر و تونس که کراون و ئیستاش سه‌رودڵی
سوریا و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و لیبیا و جاروبار ئێران و عێراقی سبه‌ینێ
و هتد گرتۆته‌وه، جێگای دڵخۆشییه‌کی گه‌وره‌ن، که ئیدی خه‌ڵکه‌که‌ی
به باروزروفی مه‌وجود و باو ڕازی نابن، ده‌موچاوه‌کانی سه‌ر شانۆی
سیاسی، که ساڵه‌هایه‌کی دوورودرێژه وه‌کو ئه‌کته‌ر ده‌ور ده‌بینن، ده‌ده‌نه
لاوه و ده‌یانگۆڕن و ژیان تازه ده‌که‌نه‌وه، جۆره ڕیفۆرمێک ده‌که ،
کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و قۆناخێکی تری تازه ده‌به‌ن له بواره‌کانی سه‌رخانی
کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌دا، ویست و وره‌ی مرۆڤ به‌هێز ده‌که‌ن، مرۆڤی
ناو کۆمه‌ڵگه ده‌کاته ئه‌و بونه‌وه‌ره خولقێنه‌ره که ئیدی به‌هەمووو
شت ڕازی نه‌بێت و به کاڵ بڵێت کاڵ و به کوڵاو بڵێت کوڵاو، نه‌وه‌ی
نوێ دێته پێشه‌وه و نه‌وه‌ی کۆن ده‌داته دواوه. تا ده‌گاته ئه‌و
ڕاده‌یه‌ی که جیهان ورده ورده بچوک ده‌کاته‌وه به‌دانه‌ده‌می به‌شه‌کان
و وڵاته‌کان، به‌یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای "مه‌ده‌نی و نا مه‌ده‌نی" له
بواره‌کانی وه‌کو : کولتور و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نیوانی تاکه‌کانی
و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و جۆره له‌یه‌ک چونێک له ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی
له هەمووو وڵاته‌کاندا.
ئه‌م گۆڕانکاریانه په‌روه‌رده و ڕۆشنبیریش ده‌خەنه خزمه‌تی سرفی
بزنسه‌وه له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردن و زامنکردنی سه‌رتاپای خزمه‌تگوزارییه‌کانیش
به خه‌سته‌خانه و چاره‌سه‌رکردنیشه‌وه، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هاو
په‌یوه‌ندی دێرینه‌ی کۆمۆنێتیه‌کان و به‌ده‌ر‌هێنانی ڕه‌گوڕیشه‌ی هەموو
په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆڤانه و کردنیان له باشترین حاڵه‌تدا به مرۆڤێکی
ئالی، خۆ په‌رستی ده‌ست به‌کڵاوی خۆوه‌گرتوو، که له‌سه‌ر کاره‌وه بۆ
ماڵه‌وه و له ماڵیشه‌وه بۆ سه‌رکار، ده‌بێته به‌شی سه‌ره‌کی ژیانی
و. له خراپترین حاڵه‌تیشدا مرۆڤه‌کان ده‌کاته ناده‌ربه‌ست و شێت و
موعتاد و هتد.
گه‌رچی گۆڕانکارییه‌کان ئه‌م لایه‌نه خراپانه‌شی دێت به‌دووادا، به‌ڵام
له هه‌مان کاتیش‌دا هیوای هێنای دنیایه‌کی نوێ، کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ ، به‌گوێماندا
ده‌چر‌پێنێت، کۆمه‌ڵگا و دنیای مرۆڤانه و مرۆڤایه‌تیی، که دوا
قۆناغی ئه‌م ژیانە و ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگایه، که به‌حه‌تمی و به ناچاری
کۆمه‌ڵگا هه‌نگاوی هه‌ر له ئێستاوه بۆ ده‌نێت.
من له‌گه‌ڵ هەموو ئه‌مانه‌دام و باوه‌ڕیشم وایه ئه‌مانه هه‌نگاوی
زه‌روری و سه‌ره‌تایین و له شۆڕش نزیکمان ده‌کەنه‌وه، له هه‌مان
کاتیش‌دا ئه‌و هیوایه به‌دی ناکه‌م، که کۆمه‌ڵگایه‌کی وا له ئێستادا
بهێنێته کایه‌وه، که سه‌رفرازی ته‌واو بۆ فه‌رده‌کانی به‌رهه‌م
بهێنێت، وه‌کو له‌لایه‌ن سیاسییه‌کان و خۆشباوه‌ڕه‌کانه‌وه، ده‌درێت
به گوێماندا.
لای من ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه چه‌ندێک گه‌وره بن، چه‌ندێک
خۆیان به کار او گرنگ نیشاند بدەن، به‌ڵام له دوو مه‌سه‌له‌ی گه‌وره
به دوورن و لێیان داماڵراون، که ئه‌و دووانه‌ش بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌ن، که هیوای بۆ ده‌خوازرێت و گۆرانی پیادا ده‌وترێت، ئه‌و
دوانه‌ش ئازادی و عه‌داله‌تی ئیجتیماعین. هۆی ونبوونی ئه‌م دوو خاڵه
سه‌ره‌کیه‌ش خوازیاریی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته.
ڕونتر قسه بکه‌م ئه‌م ناڕه‌زاییانه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌م شه‌پۆلی
خۆپیشاندانانه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی مه‌وجود بگۆڕیت به ده‌سه‌ڵاتێکی
تر، یا ڕاستتر ده‌ستی ده‌ستی کردن به‌ده‌سه‌ڵات بکات. خودی ده‌سه‌ڵاتیش
ڕێگری ته‌واوی هه‌بوونی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه، چونکه گه‌ر
وانه‌بێت سوود و قازانج و سه‌رمایه دروست نابێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
که ده‌سه‌ڵات دیلی گه‌نده‌ڵیه، چونکه خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه
دروست بووه و بۆ به‌رده‌وام بوونیشی ده‌بێت قه‌واره‌و سنووری ئازادی و
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌سک بکاته‌وه‌و گه‌ر ته‌نگیشی پێهه‌ڵچنرا،
ئه‌وا ده‌ستی خۆی به خوێنی خه‌ڵکه‌که‌ی سور ده‌کات.
به کورتییه‌که‌ی ناڕه‌زایی و داخوازییه کۆمەڵایەتییەکان و نه‌بوونی
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه به‌رگی سیساسییان به‌به‌ردا کراوه و
ده‌کرێت و له‌لایه‌ن سیاسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌فرۆشرێنه‌وه
به‌خه‌ڵک بۆ به‌دیهێنانی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.( له‌کۆتایی
ئه‌م نوسینه‌دا ئه‌م خاڵه باشتر ڕونده‌که‌مه‌وه).
مەیدانی ئازادی یا سه‌رای چه‌واشه‌کاری و خه‌ساندن؟!
کێن ئه‌وانه‌ی له مەیدانی ئازادی‌دا کۆبوونه‌ته‌وه و داخوازییه‌کانیان
چین؟
مەیدانی ئازادی ده‌نگ و ڕه‌نگێکی تێکه‌ڵه‌یه، نوێبه‌رایه‌تی به‌ته‌نها
توێژاڵێک، کۆمه‌ڵێک یا پارتێک ناکات، داخوازییه‌کانی مەیدانی ئازادی
داخوازی سیاسیانه‌ن و دافعی جیاجیایان به‌خۆوه گرتوه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکانی جیاجیا و کۆمه‌ڵی جیاجیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هێزی مەیدانی ئازادی، هێزی کپکردن و کۆنترۆڵکردنی خه‌ڵکی و وه‌ڕسکردنیانه
و پاڵپێوه‌نانیانه به‌ره‌و ماڵه‌وه.
مەیدانی ئازادی ئه‌و بازاڕ و مه‌یدانه سیاسییه، که موزایه‌ده و
مونافه‌سه‌ی سیاسی تێدا ده‌کرێت، خیتابی حه‌ماسی تیادا ده‌ده‌رێت، په‌یامی
"شۆڕشگه‌ڕانه‌ی" تیادا به‌گوێی خه‌ڵکه‌که‌یدا ده‌درێت، قسه‌ی
باقوبریقدار ی تیادا ده‌کرێت، په‌یمان و به‌ڵێنی بێئه‌ساسی تیا به‌جه‌ماوه‌ر
ده‌درێت، سه‌رمایه‌ی سیاسی لێ‌دروست ده‌کرێت، بوو‌نی زات و گه‌وره‌کردنی
قه‌باره‌ی شه‌خسی و شوهره‌ی شه‌خسی تیادا ته‌شه‌نه پێده‌درێت، زه‌مانی
موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر و چوار یاره‌که‌ی له‌ناو ئه‌م مەیدانی ئازادییه‌دا
گه‌ڕاوه‌ته‌وه به کردنی نوێژی هه‌ینی و ناردنی په‌یامی "موسڵمانان"
ئیرشاداتی دینی و خوێندنی مه‌واعیزی دینی و گه‌لێکی تر، ئه‌مانه
هەموووی له‌سه‌ر حسابی داخوازییه کۆمه‌ڵایەتییه‌کانی خه‌ڵکانی ئاسایی.
که مه‌سه‌له و کێشه ئه‌ساسیه‌کانیان، که ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌سڵی بوون،
لێڕفێنراون. کاتێک جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی بوون و سکاڵایان دژی ده‌کرد و که‌س
گوێی لێ نه‌ده‌گرتن، سه‌رانی ئه‌م گروپ و کۆمه‌ڵانه برابه‌ش بوون له
دزینی ڕه‌نجی جه‌ماوه‌ر و ڕاوڕوتی سامانی وڵات‌دا، هه‌رچیش نوسه‌رانی
لیبراڵ بوون، موچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرت و بیتاقه‌ی ته‌یاره‌ی هاتنه‌وه‌یان
بۆ وڵات بۆ ده‌بڕرا و کۆڕی گه‌وره‌یان له تەلەفزیۆن و له یانه
کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ ساز ده‌کرا و ده‌ستی ڕێزیان لێده‌نرا.
مەیدانی ئازادی ئه‌و مه‌یدانه‌یه، که کێشمانکێشی شه‌خسی و فیکری چه‌ند
ساڵه‌ی ڕابوردووی نێوان ده‌سته ڕۆشنبیره لیبراڵه‌کان و فه‌یله‌سوفه‌کانی
تیا ده‌بینرێت، کێشه‌ی نێوان ئه‌وانن له‌گه‌ڵ باقیه‌که‌ی تری‌دا، کێشه‌ی
نێوان پارت و گرپه‌کانن هه‌ر له کۆمونیسته‌کان و چه‌په‌کان و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانه‌وه تا ده‌گاته سه‌ر ئیسلامییه‌کان. ئه‌مانه هەموویان له‌وێن،
به‌ڵام هەمووویان بۆ خۆیان و له پێناوی کێشه‌ی خۆیاندا، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی هێڵی سیاسی خۆیان. هه‌ر هەموویان له پێناوی به‌دیهێنای
ده‌سه‌ڵاتێکی تازه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کدا، ته‌با و ئاشتن و جیاوازییه‌کانی
نێوانیان به خۆشی و خۆیان وته‌نی به ڕێگای "مه‌ده‌نی" ده‌ناسن و
ڕێزیان لێده‌گرن، تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست. ئیدی
له مینبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی، ئه‌م له‌و ده‌خوێنێ و
ئه‌وی دی ده‌یه‌وێت سه‌ری ئه‌وی تر پان بکاته‌وه.
هه‌رچی ده‌سته ڕۆشنبیره‌که‌یه، خۆیان به توێژاڵێکی زۆر زانا و
عەقڵدار ده‌زانن و له باڵه‌خانه‌یه‌کی گه‌ڵێک به‌رزه‌وه ته‌ماشای
باقیه‌که‌ی تر وه‌کو نه‌زان و نه‌فام ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش ناو به ناو
نامه‌یان ئاڕاسته ده‌که‌ن و خیتابی حه‌ماسیان بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌مان باوه‌ڕیان
به هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌یه، به ته‌وجیهکردنیان هه‌یه، به‌عاقڵکردنیان
هه‌یه، ئه‌مان چاره‌سه‌ری گیروگرفته کۆمەڵایەتییەکان به دوو شت ده‌که‌ن؛
یه‌که‌میان گۆڕینی عه‌قڵ، دووهه‌میان به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌خلاق و بوو‌نی
ئیلتیزامی ئه‌خلاقی و پاراستنێتی، ئه‌مان باوه‌ڕێیان به ده‌سته بژێر (
نوخبه) هه‌یه، که ده‌ور بگرێته‌ده‌ست، ئه‌مان سیاسه‌ت به زانست و
هونه‌ر ده‌زانن، جا بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بدرێته ده‌ست نوخبه و ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌ی
لێ به‌دوور بگیرێت، چونکه ئه‌وان نه‌خوێنده‌وارن و له هونه‌ری سیاسه‌ت
و له زانستێتی سیاسه‌ت نازانن.
به‌ختیار عه‌لی ( مەیدانی ئازادی له دیدی -به‌ختیار عه‌لی-ه‌وه) ده‌ڵێت:
" گه‌ڕانه‌وه‌م جۆرێکه له ئیلتیزامی ئه‌خلاقی و ئینسانی من به‌کێشه‌یه‌که‌وه،
هه‌ستده‌که‌م ئه‌م چه‌ند ساڵه له ڕێگه‌ی نووسینه‌کانمه‌وه رۆڵێکم
هه‌بووه له دروستکردنی جۆرێک له هوشیاری ره‌خنه‌ییدا، هه‌ستده‌که‌م
ئه‌گه‌ر کاریگه‌رییه‌کی راسته‌وخۆشم له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌بووبێت که
له‌سه‌ر جاده‌یه، ئه‌وا له‌و که‌شه سیاسییه گشتییه‌ی که دروستبووه
گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی بچوکیش بێت ده‌ستێکی منی تیا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه
گه‌ڕانه‌وه‌م جۆرێک له ئیلتیزامی ئه‌خلاقی بوو به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی
نووسیومه ".
هه‌ر له هه‌مان دیدیدا، دواتر ده‌ڵێت "تا ئێستا هه‌ستده‌که‌م
خۆپیشاندانه‌کان له‌سنووری حه‌ماسه‌تێکی کاتی تێنه‌په‌ڕیون، ئه‌وانه‌ی
رێکخه‌ری خۆپیشاندانن مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییان هه‌ندێک ده‌سکه‌وتی
سیاسییه، کێشه‌که له‌وه‌دایه که تۆ له‌بازنه‌ی ده‌سکه‌وتی
سیاسی‌دا بمێنیته‌وه گه‌مه‌کان ده‌که‌وێته ده‌ست هه‌ندێک هێزی
سیاسییه‌وه، له‌کاتێکدا زۆر گرنگه ئێستا گه‌مه‌که بکه‌وێته ده‌ست
هەمووو کۆمه‌ڵگاوه، بێته ده‌ست هەمووو ئه‌و نوخبه چالاکه‌ی له‌زانکۆکان‌و
له‌فه‌رمانگه‌و له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و میدیاکاندان، ئایا ئێمه له‌م
خۆپیشاندانانه‌دا توانیومانه وابکه‌ین؟ به‌ڕاستی زۆر زه‌حمه‌ته به‌پۆزه‌تیڤ
وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه".
له‌و لاشه‌وه ناسک قادر له دیمانه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی سبه‌ی دا ده‌یه‌وێت
ئه‌وه‌مان پێبڵێت، که ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکانی سه‌رشه‌قام که ئه‌وانن
جودان، ئه‌و وای ده‌بنێت که ده‌سه‌ڵات له سیاسه‌ت نه‌گه‌یشتوه، بۆیه
وامامه‌ڵه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕان ده‌کات و ده‌ستیان به‌خوێنیان سور ده‌کات.
ده‌ڵێت" ماهیه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا
جیاوازه، چونکه ئۆپۆزسیۆن هێزێکی سیاسیه، به‌ڵام شه‌قام بزوتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌ڕاستیدا ئه‌وان ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت بگه‌یشتنایه
ده‌بو ئه‌وکاته‌ی که چه‌کداره‌کانیان گوللـه‌یان نا به‌هاونیشتیمانیانه‌وه
خۆیان ساغ بکردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وتوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
له ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت نه‌گه‌شتوه، له‌و روه‌وه که سیاسه‌ت....."
دیمانه له‌گه‌ڵ سبه‌ی دا . ده‌سه‌ڵاتی کوردی شه‌رعیه‌ت ی نه‌ماوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستییه، ئەوەیە کە ئه‌و له سیاسه‌ت نه‌گه‌یشتووه،
سیاسه‌ت وه‌کو پێشتر باسم کرد، کردنی هەمووو شتێکه و به‌کارهێنانی
هەموو شتێکه که هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه. با ناسکه خان
شوێنێکم له‌م دنیایه‌دا پێ بڵێت، که سیاسییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به‌جێهێڵابێت
له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایی خه‌ڵکدا بێ خوێنڕشتن. باوه‌ڕ ناکه‌م ناسکه خان
به‌سیاسییه‌کانی به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئیسرائیل و شوێنه‌کانی تر بڵێت
سیاسی نین، که هه‌ر هەموویان ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵک سوور بووه.
له به‌ریتانیا له خۆپیشاندانه‌که‌ی 26.03.2011 دا که زیاتر له
نیوملیۆن خه‌ڵک چووه سه‌ر جاده، دژی (Cuts In Services and Jobs) کە
157 گه‌نج دایان به‌سه‌ر (Fortunm & Mayson) له ناویدا به ئاشتیانه
دانیشت، که‌چی پۆلیس 138 که‌سیانی گرت، که زۆربه‌یان قوتابی گه‌نج
بوون و هه‌ندێکیان ماوه‌ی 48 سه‌عات له پۆلیسخانه مانه‌وه و دواتر
که به‌ره‌ڵاکران، نه‌ک هه‌ر مۆباییلفۆن و ده‌فته‌ر و کاخه‌ز و
جانتاکانیان لێسه‌ندرا، به‌ڵکو جله‌کانی به‌ریشیان لێسه‌ندران و به
بیجامه‌ی پۆلیسه‌وه ناردنیانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، که کاتێک به‌ره‌ڵایان
کردن. که ته‌نها تاوانیان دانیشتن بوو له ناو ئه‌و شۆپه‌دا، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش ته‌عه‌هودیان پێپڕکراوه‌ته‌وه، که ده‌بێت له مانگی
ئایاریشدا له دادگا ئاماده بن و تا ڕۆژی دادگاییکردنیشیان، ده‌بێت 5
میل دوور بن له سێنته‌ر و ئه‌و شۆپه‌شه‌وه. خۆگه‌ر به‌ردیان بگرتایه‌ته
پۆلیس ئه‌وه پۆلیس به ده‌یه‌های گه‌ر لێ نه‌کوشتنایه، ئەوا لێی
بریندار ده‌کردن. من پاسا و بۆ ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی کوردی ناده‌م، بگره
ده‌مه‌ویت بڵێم، که خودی ده‌سه‌ڵات به ته‌بیعه‌ت فاشییه و فاشیه‌ت
و دیکتاتۆریه‌ت مه‌یل نییه به‌ڵکو ته‌بیعه‌ته و سروشتی ده‌سه‌ڵاته.
هه‌رچیش کۆمه‌ڵ و گروپه‌کانی ترن، له کێشمانکێشی هه‌یمه‌نەکردنی
مەیدانی ئازادیدان، هه‌ر یه‌که‌یان ده‌یانه‌وێت ، به‌شی شێریان له‌و مه‌یدانه‌دا
هه‌بێت له خه‌ڵکانی گوێگر و چه‌پڵه‌لێده‌ر، جه‌خت له‌سه هه‌بوونی
کاریگه‌ری ته‌واوی خۆیان ده‌که‌نه‌وه بۆ ڕاکێشانی بڕێکی تر له لا‌یه‌نگر
و پشتگیری که‌ران. به‌ڵام هه‌ر هەمووو له‌سه‌ر ترنجاندنی خه‌ڵکه‌که‌ی
مەیدانی ئازادی دا و خیتابدان بۆیان و کۆنترۆڵکردنیان ڕێکن، پرنسپڵی
گه‌ر نه‌توانم ببم به کۆمه‌ڵ و گروپی یه‌که‌م له هاندان و جوڵاندنی
ئه‌م خه‌ڵکه‌دا و له‌وه‌شه‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنیان، با هیچ نه‌بێت
ئه‌م خه‌ڵکه نه‌بێته جه‌ماوه‌ری لایه‌نێکی تر، له مەیدانی ئازادی،
به‌رده‌وامه.
ئه‌م جۆره تاکتیکه لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی کوتومتی خۆپیشاندانه‌کانی مه‌یدانی
ئازادی قاهیره‌یه، بێئه‌وه‌ی زروف و هێزی خۆپیشانده‌ران و داخوازییه‌کانیان
و زه‌مان و مه‌کانی ئه‌وان ڕه‌چاو کرابێت.
من گومانم نییه له نییەتی پاکی خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجومه‌ن و قسه‌که‌ره‌کانی
مەیدانی ئازادی، به‌ڵام ئه‌مه له به‌ژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته به
بچوککردنه‌وه‌ی قه‌باره‌که‌ی و ته‌سککردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کان له
داخوازی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، که هی جه‌ماوه‌ری کوردین، بۆ داخوازی
سیاسی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و گروپ و کۆمه‌ڵه‌ی
سیاسیه‌وه. ئه‌مه وه‌ڕسکردن و هیلاککردنی خه‌ڵکه و بێزارکردنی خه‌ڵکانی
ده‌وروبه‌ری سه‌رایه، که کاروکاسبیان ڕاگیراوه و له دڵه‌ڕاوکێ و
ترس‌دا ڕۆژو شه‌و ده‌که‌نه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌مژه و
گه‌لحۆ نه‌بێت، پارێزگاریان لێده‌کات و نان و ئاو و پێخه‌فیان بۆ مسۆگه‌ر
ده‌کات و لێیان ده‌گه‌ڕیت با هه‌ر هه‌ڵبه‌ست و مه‌ڵبه‌ست و په‌خشان و
خیتابی حه‌ماسی و مه‌وعیزه‌ی دینی بخوێننه‌وه، گوڵی شۆڕشی یاسه‌مینی و
نێرگسی ببه‌خشرێته‌وه، سه‌رئه‌نجام خه‌ڵکه‌که خۆی کۆڵده‌دا و ڕووده‌که‌نه‌وه
ماڵی خۆیان.
هه‌ڵبه‌ته من له‌مه‌دا پێشنیازی شه‌ڕی شه‌قام و به‌یه‌کادان و تاڵانی
دوکان و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان و سوتانیان و به‌کارهینانی
توندوتیژی " شۆڕشگێرانه و ناشۆڕشگێرانه" ناکه‌م. من به‌شبه‌حاڵی خۆم،
لایه‌نگیری هیچ کام له‌وانه نیم.
10\4\2011 - له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|