٢٠\٤\٢٠١١
به سیاسی‌کردنی
کێشه کۆمەڵایەتییەکان سه‌رچاوه‌ی تێشکانمانه.
زاهیر باهیر
- بەشی سێیەم -
به‌کارهێنانی توندوتیژی شۆڕشگێرانه و
ناشۆڕشگێڕانه، له به‌رژه‌وندی کێدا ده‌بێت له کاتی خۆپیشاندان و
ڕاپه‌ڕیندا؟
ئه‌زموونه‌کانی پێشتر له زه‌مان و مه‌کانی جییاجیادا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه،
که به‌کارهێنانی توندوتیژی هه‌میشه به سوودی زیاتری ده‌سه‌ڵات و
سیسته‌مه‌که شکاوه‌ته‌وه، تاکو خه‌ڵکانی داخوازیکار و ڕاپه‌ڕیو. خۆ
ئەگه‌ر توندوتیژییەکه‌ش درێژه‌ی کێشا و چه‌کی تێدا به‌کارهێنرا و به‌ره‌و
جه‌نگی ئه‌هلی ڕۆیشت، خاپوورکردن و ماڵکاولی و کوشتن و بڕینێکی زۆری
تیا ڕوده‌دات، خۆ ئەگه‌ر به سه‌رکه‌وتنی "شۆڕشگێره‌کانیش" ته‌واو بێت،
ئه‌وه ساڵاهایه‌کی دوورودرێژی ده‌وێت، تاکو ئاسه‌واری ئه‌وه نه‌مینێت
و برینی له‌ناوچونی خۆشه‌ویستان و له‌ناوبراوانیش، هه‌رگیز ساڕێژبوونه‌وه‌ی
بۆ نابێت.
به‌یه‌کدادان و به‌کارهێنانی توند‌و تیژی بزوتنه‌وه‌که لاواز ده‌کات به
پارچه پارچه بوونی، به‌ته‌کینه‌وه‌ی بڕێکی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی له ترسی
گیانی خۆیان و خۆشه‌ویستانیان، کاولکردنی کۆمه‌ڵگا و زه‌ره‌ر و زیانی
گیانی و ڕۆحی و ژینگه، دروستکردنی ڕق و کینه‌یه‌کی زۆر له نێوانی خه‌ڵکیدا
. نه‌هێڵانی ڕۆحی ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و به ئارامی به‌یه‌که‌وه ژیان
و دروستکردنی دوژمنایه‌تی و ڕواندنی ڕۆحی کینه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و
وه‌ستانی کار‌و باری خه‌ڵکو هێواشکردنه‌وه‌ی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان
و لەکارخستنیان، دروستکردنی زه‌میه‌نه‌ی بێ‌کاری و برسێتی و بڵاوبوونه‌وی
ده‌رد و نه‌خۆشی و سواڵکردن و موعتادبوون و له‌شفرۆشتن و په‌نابردنه‌وه
بۆ وڕاوه‌کردن و خه‌رافیات و دروست بوونی داخوازی گه‌وره‌و لاوه‌نانی
ئه‌و داخوازییانه‌ی که خۆپیشانده‌ران و ڕاپه‌ڕیوان له سه‌ره‌تادا
بۆیان هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام. هەموو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه بیانوویه‌ک بۆ
ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و میدیاکه‌ی بۆ تاوانبارکردنی جه‌ماوه‌ری
خۆپیشانده‌ر و ڕاپه‌ڕیوو به تابووری پێنجه‌م، نۆکه‌ری بێگانه،
تیرۆریزم و لا‌یه‌نگرانی تیرۆریزم، زیندووکرنده‌وه و به‌هێزکردنی ڕۆحی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دین و مه‌زهه‌ب و به‌رگری له وڵات، تا ده‌گاته ده‌ستتێوه‌ر‌دان
له‌لایه‌ن "کۆمۆنێتی نێونه‌ته‌وه‌یی" و فرمێسکڕێژه‌ری وه‌کو وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا
و که‌نه‌دا و وڵاتانی ئه‌ورپی بۆ " مافی مرۆڤ" گه‌لێکی تر، تاکو به ده‌ستێکی
پۆڵاینی زیاتر له خه‌ڵکه‌که بده‌ن. باشترین نموونه‌ی سه‌رده‌م (لیبیا)ی
ئێستایه، که به قۆناخێکی گه‌لێک مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات.
توندوتیژی به‌کارهێنان، وه‌ڵامی توندوتیژی نییه، سه‌رئه‌نجامێکی
پۆزیتیڤی نییه، توندوتیژی تر به‌دووی خۆیدا ده‌هێنێت، ئازاری برینی جه‌سته‌کان
قوڵتر ده‌کاته‌وه ، پێگه‌یشتن و به‌ده‌ستخستنی ئامانج و داخوازییه‌کان
گه‌ر له‌باریش نه‌بات، ئه‌وه دوورتریان ده‌خاته‌وە، ده‌سه‌ڵات و ڕژێم
ڕه‌قترو دڕنده‌تر ده‌کات. بۆیه له هه‌ر شوێنێکدا کۆمه‌ڵێک، ده‌سته‌یه‌ک
باسیان له به‌کارهێنانی توندوتیژی کرد و بیریان لێکرده، ئه‌وه یانی
مه‌ترسییه‌کی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه.
که باس له توندوتیژی ده‌که‌م، مه‌به‌به‌ستم پلان بۆ کردنێتی، مه‌به‌ستم
ئاڕاسته‌کردنی بزوتنه‌وه‌که‌یه به‌و ئاقاره، ئه‌گینا گومانی تێدا
نییه، له کاتی خۆ پێشاندان و ڕاپه‌ڕیندا ده‌سه‌ڵا تو پۆلیس و پیاوه‌کانی
ده‌یانه‌وێت کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ره‌که بکه‌ن و به‌و ئاڕاسته‌شدا بیانبه‌ن،
که خۆیان ده‌یانه‌ویێت، تاکو خۆپیشندانه‌کان و پرۆتێسته‌کان کارایی
خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که پۆلیس و ئاسایش ده‌که‌ونه
گیانی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی ژڕندانه، که ئه‌مه‌ش خه‌ڵکانی ناو جه‌ماوه‌ره‌که
ناچار ده‌کات، بۆ به‌رگریکردن له خۆیان وه‌ڵامیان هه‌بێت. ئه‌مانه
بوون و هه‌ر ده‌شبن و به‌رده‌وامیش ده‌بن. که‌واته توندوتیژی جیایه و
وه‌ڵامدانه‌وه‌شی لەناچاریدا، جیایه.
چۆن بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و ده‌رئه‌نجامه‌کان.
پێشتر باسم کرد، که چۆن داخوازییه کۆمەڵایەتییەکانی خه‌ڵکی، کراون به
داخوازییه‌کی سیاسی ، د‌وای ئه‌وه‌ش باسم له که‌مپه‌ینی ئه‌و
داخوازییانه کرد، که مەیدانی ئازادی چه‌قی تێکۆشانه‌که‌یانە. هه‌ره‌وها
له‌وه‌ش دوام، که چۆن به‌کارهێنانی توندوتیژی له به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌مه‌که
و ده‌سه‌ڵات ده‌شکێته‌وه. ئێستاش با ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه
دابنێین و بزانین چی له بارودۆخه‌که ده‌گۆڕێت و چه‌ندێک له
داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر جیبه‌جێده‌کرێن، پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کان.
سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، یه‌که‌م، ئەگه‌ر گۆڕانکارییه‌کیش بکات،
گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی نابێت. دووهه‌میش، گۆڕانکارییه‌کان له‌سه‌ره‌وه
ده‌ست پێده‌کەن، نه‌ک له‌بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا. هه‌ر بۆیه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی
ده‌مێنێته‌وه، گه‌ر چی له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستادا نابێت، ناعه‌داله‌تی
ئیجتیماعی باقی ده‌بێت، کێشه کۆمەڵایەتییەکان به‌رده‌وام دەبن و په‌یتا
په‌یتاش کێشه‌ی تازه‌تر ده‌خولقێن و دێنه‌کایه‌وه، بڕیاره‌کان له که‌مینه‌که‌ی
سه‌ره‌وه، که ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدایه، ده‌درێن، بیرۆکراتیه‌ت هه‌ر
وه‌کو جاران به‌رقه‌رار ده‌بێت.
منیش و به‌شێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌شی، که ئێستا له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دان،
ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌ره‌وی کوردوستان ژیاون، یا هێشتا پێیان لێره نه‌بڕاوه،
ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانن، که هه‌ڵبژاردنه پارتییه‌کان بۆ گرتنەده‌ستی
ده‌سه‌ڵات، چ له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئۆسترالیا‌و هه‌تا
ئیسرائیلیش گۆڕانکارییه‌کی وا ناهێننه گۆڕێ، له سیساسه‌تی
حوکمڕانیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، تا ئه‌وه ڕاده‌یه نزیکن له یه‌که‌وه،
که هه‌ندێک جار زۆر گرانه سیاسه‌ته‌کانیان له یه‌کدی جیا بکرێنه‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه هه‌ڵوێستی پارتی له‌یبه‌ر و پارتی تۆری له به‌ریتانیادا
وه‌کو یه‌که و نه‌گۆڕه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، له هه‌ڵوێستیاندا
و له دۆستایه‌تیاندا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر
بزنس و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و نقابه و کۆچکردنی بێگانه بۆ ئه‌م وڵاته
و مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که جیاوازی سه‌ره‌کی
نێوانیشیان له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی که ئێستا به‌ریتانیا
پێیدا ده‌ڕوات، که عه‌جزی میزانیه‌ی به بڕی 160 ملیارد پاوه‌ند، هه‌یه،
ئه‌مه‌ش وایکردوه که خه‌ڵکێکی زۆر له سه‌ر کار ده‌ر بکرێت، شوێنه
خزمه‌تگوزاریه‌کانیش زۆربه‌یان دابخرێن، ئه‌وه‌شی که ده‌مێنێته‌وه،
ده‌بێت به پاره‌یه‌کی که‌م و کرێکار و فه‌رمانبه‌رێکی که‌م ببرێت به‌ڕێوه.
دەوڵه‌ت که پارتی تۆری ( موحافزین) و لیبراڵ دیمۆکرات ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه،
دیانه‌وێت له هه‌نگاوی یه‌که‌میاندا 80 ملیارد پاوه‌ند پاشه‌که‌وت بکه‌ن،
تاکو ئه‌و نوقسانییەی بودجه‌ی پێ پڕ بکه‌نه‌وه. جیاوازی نێوانی له‌یبه‌ر
که له‌ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵاته و ئه‌مانی دی که له ده‌سه‌ڵاتدان، دوو
جیاوازییه؛ له‌یبه‌ر ده‌یه‌وێت 70.4 ملیارد بێت، تۆرێش ده‌یه‌وێت 80
ملیار پاوه‌ند بێت. یه‌که‌م جیاوازی نێوانیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا پاشه‌که‌وتکردنی
ئه‌و بڕه پاره‌ی سه‌ره‌وە به 9.6 ملیارد پاوه‌نده و دووهه‌میش موده‌ی
پاشه‌که‌وت کردنه‌که‌یه، که له‌یبه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م پاشه‌که‌وت
کردنه به قۆناخ و ماوه‌یه‌کی درێژ تر بکرێت.
من ده‌توانم به‌ده‌یه‌ها نموونه نه‌ک هه‌ر له به‌ریتانیا بهێنمه‌و،ه
به‌ڵکو له سه‌رجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی که له سه‌ره‌وه په‌نجه‌م بۆ
ڕاکێشان بۆ پاساودانی جه‌ده‌له‌که‌م، که ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات
له نێوان پارتییه‌کاندا شته سه‌ره‌کییه‌کان ناگۆڕێت. خۆ ئەگه‌ر
بیگۆڕایه وه‌کو له ده‌می چه‌ند که‌سێکه‌وه، ده‌مێکه وتراوه، که
یه‌که‌میان ئه‌نارکستی مه‌شور، ئێما گۆڵدمانه، له سه‌ده‌ی 19 دا وتی
“ ده‌مێک بوو قه‌ده‌غه کرابوو”.
من بۆیه ده‌ڵێم شکستی بزوتنه‌وه‌که له سیاسی‌کردنی کێشه و
داخوازییه‌کاندایە، که ده‌یانه‌وێت له سه‌ره‌وه ده‌ست به گۆڕانه‌کارییه‌کان
بکه‌ن، نه‌ک له‌بنه‌وه، ئەوەش به گرتنەده‌ستی پاوه‌ر، ده‌سه‌ڵات.
به‌سیاسیکردنی داخوازییه‌کان جۆرێک له پرۆتێست و خۆپیشاندان دروستده‌کات،
که که‌فوکوڵێکی زۆری تێدا ده‌بینرێت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی
بۆ نانرێن، جگه له باسکردنی گرتنەده‌ستی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت ، پلان بۆ
داهاتوو ناکرێت، تاکو چۆن پارێزگاری له داخوازییه‌کانمان که تاڕاده‌یه‌ک
به‌ده‌ستمان هێناون، بکه‌ین، چۆن بڕیاره‌کان خۆمان بیده‌ین و به هه‌ره‌وزیش
به‌جێیان بگه‌یه‌نین.
بۆ ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌که‌مان سه‌رکه‌وتو بێت، خۆشمان و نه‌وه‌ی
ئاینده‌شمان به‌رهه‌مه‌که‌ی بچنێته‌وه، ده‌بێت له گه‌ڕه‌که‌کانه‌وه،
له گونده‌کانه‌وه، له شارۆچکه‌کانه‌وه، له شاره‌کانه‌وه ده‌ست
پێبکه‌ین، ده‌بێت بۆ هەمووو کێشه‌یه‌ک که هه‌مانه لیژنه‌یه‌ک دروست
بکه‌ین، دواتریش لیژنه‌یه‌کی ته‌نسیق یاکۆمیته‌یه‌کی ناوکۆیی که نوێنه‌رانی
هەمووو لیژنه‌کانی تێدا بێت. ئه‌م لیژانانه نه سه‌رکرده‌یان هه‌یه و
نه بنکرده و نه ڕۆشنبیری لیبراڵ و نالیبراڵ و نه فه‌یلسوف و زاناش،
ڕۆڵێکی زیاتر له من و تۆ زیاتر ده‌بینن. ته‌نانه‌ت نوێنه‌ره‌کانی ئه‌م
لیژنانه سابت و هه‌میشه‌یی نابن. ئه‌م لیژانانه له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕ
یه‌کناگرن ، په‌یڕه‌وپڕۆگرامی سیاسی‌یان نییه، فه‌لسه‌فه‌یان نییه و
پێویستیشیان پێی نییه، له‌م قۆناخانه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ی تیوری
ناکرێت مه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ده‌مه‌ته‌قێ و خۆشی. به‌ڵکو خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌ر
بناخەی داخوازییه‌کان دێنه پێشه‌وه، به ڕه‌غمی هەمووو جیاوازییه‌کانیان
له هەمووو بواره‌کاندا وه‌کو ته‌مه‌ن و ڕواڵه‌ت و دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه
و ڕه‌گه‌ز و پێست و ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری و هه‌بوونی ئینتیمای
ڕێکخراوه‌یی و چینایه‌تی یا پارتایه‌تی....هتد هه‌ر که‌سه‌ش به پێی
توانای خۆی به‌شداری ده‌کاتو به ئاره‌زوی خۆشی کاری تێدا ده‌کات ،
شێوه‌ی هه‌ڕه‌می و دیسپلینی پارتایه‌تی ڕه‌تده‌کەنه‌وه، بڕیاره‌کانیان
به جه‌ماعی ده‌درێن و به جه‌ماعیش جێبه‌جێ ده‌کرێن، کاره‌کانیان زۆر
ئاسان و ڕون و ئاشکران، هەمووو که‌س ڕاست و چه‌پی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران و خۆی ده‌زانێت، ئیدی پێویستی نه به وانه
پێوتنه‌وه و موحازه‌ره‌دان نییه.
ئه‌م لیژانانه ورده ورده فراونتر و به‌هێزتر ده‌بن، تاکو وای لێدێت
یاخۆیان خاوه‌نی بڕیاره‌کان ده‌بن له زۆر بواردا یا پیاوانی ده‌سه‌ڵات
ملکه‌چ ده‌که‌ن، تاکو داخوازییه‌کانیان به‌جێبگه‌یه‌نرێن. بۆ ئه‌مه‌ش
چالاکی جیاجیا به‌رده‌وام ده‌بن وه‌کو مه‌زبه‌ته، گله‌یی، کردنی لۆبی،
خۆپیشاندان، ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌ختی ، مانگرتن تاده‌گاته
نواندنی چالاکی و کاری ڕاسته‌وخۆ ، به‌ڵام هەمووو ئه‌مانه پلانی
توندوتیژی بۆ ناکرێت، خۆ له‌و کاره‌ساته ده‌پارێزرێت. به‌کورتییه‌که‌ی
بنکه‌نی سیسته‌مه‌که ده‌کرێت، به‌گۆڕینی کۆمه‌ڵگاکه له بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م بزه‌وتنه‌وه‌یه‌دا به‌ژه‌وه‌ندی زاتی تیا نییه،
ناو و ناوبانگ ناخوات و دروستیشی ناکات، پله‌و پایه و پاره نابه‌خشرێته‌وه،
بزوتنه‌وه‌که موڵکی تاکه که‌سێک یا گروپێک یا لایه‌نێک نابێت، به
قازانجی هیچ لایه‌نێکیش به‌ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه، بگره موڵکی هەموو
کۆمه‌ڵگایه.
هەمووو که‌سێکیش له‌و لیژانانه ئازادی ته‌واوی هه‌یه، له ڕاده‌ربڕین
و قسه و ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان و هاتن و نه‌هاتنی بۆ دانیشتنه‌کان و
چالاکییه‌کان. هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگایه‌ک ئاوا بگۆڕریت ئیدی شوێنه‌واری
گه‌نده‌ڵی نا‌بینیت هه‌ر هیچ نه‌بێت، فه‌رده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا قه‌بوڵی
ئه‌وه ناکه‌ن، که خۆیان گه‌نده‌ڵ بن و ڕێگاش به که‌سی دیکه ناده‌ن،
که گه‌نده‌ڵی بکات.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه مه‌تالیبی سیاسی وه‌کو ده‌سه‌ڵاتگرتنەده‌ستی نابێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداراندا که‌متر ده‌که‌وێته
موهاته‌راته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی که گۆڕانکارییه‌کان سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگا
ده‌گرێته‌وه و به‌ڕه‌که له‌ژێر پێی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌کێشرێت، ئه‌و
کاته‌ش سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده لاواز و به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه،
کە توانای ئه‌وه‌ی نامێنێت، سه‌رکوت و بکوژ و ببڕی هەموو خه‌ڵک بکات.
شۆڕشه‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت تا
ئه‌و کاته‌ی که مرۆڤ به‌های ته‌واوی مرۆیانه‌ی خۆی ده‌ستده‌که‌وێته‌وه
و سیسته‌می سوود و قازانج ده‌وری به‌سه‌ر ده‌چێت و به‌ته‌نگه‌وه هاتن
و بایاخی مرۆڤ ده‌بێته یه‌که‌م و ده‌چێته پله‌ی یه‌که‌مه‌وه و جێگای
قازانج و سوود و سه‌رمایه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه، که له سیسته‌می مه‌وجوددا
هەموو خوله‌کێک ده‌یبینین.
10\4\2011 - له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|