به‌ته‌نها نیم .
سیروان بابه‌عه‌لی
هێنده نه‌رم ده‌تخوێنمه‌وه لێکدانه‌وه‌ی تیا نه‌مێنێت ؛ هێنده بڵند ده‌تخوێنمه‌وه که خه‌یاڵم به‌ره‌و هیچ لایه‌کم نه‌بات ، هه‌ست و نه‌ستم .. خه‌رمانه‌ی مه‌مکه‌کانت بن .. له‌وه‌رزی سه‌رمای ئه‌ویندا ؛ وه‌ك هه‌رزه‌کار به ته‌می گه‌رمی هه‌ناسه‌م شوشه‌ی ڕازت ته‌ماوی که‌م ، به په‌نجه‌ی باریکی ماچان تیر‌و دڵ و خوێن وێنا که‌م ..
به هه‌ناسه نیگا ده‌که‌م بۆیه هێنده نهێن.. بینم ، هه‌موو ته‌لیسمێك ده‌بینم هه‌موو نادیارێک ته‌ی ده‌که‌م .. ڕه‌وانم ئاوێزان..ته بۆیه منم که جه‌سته‌م له‌خۆ گرتووه .. نه‌ك ئه‌وبێ و هه‌ڵیگرتبم ..
گیانه خه‌مۆکی نه‌تگرێت رمڵی ناقۆلا لێنه‌ده‌یت ؛ "مریه‌م" بیت و من "دۆن جوان" .. "ئه‌گریپین" بیت و من "مه‌سیح" خوا نه‌ناسم هه‌ر بۆ پێخه‌فی جوتبوونمان ڕۆژی ده‌جار چه‌رچه‌فه‌کانم ده‌گۆڕم ؛ ئێستا زانیت که ته‌نها نییم ؟ که‌چۆن له‌دووریدا ده‌ژیم ؟!
|