بێ تۆ ناژیم م . حه‌مید عه‌زیز
بێ تۆ ناژیم قیبله‌گای دڵ بێنازم من که دووری تۆ له‌به‌ر چاوم نزیک به‌لێم خونچه‌ی به‌یان دوورمه‌که‌وه بێ تۆ له‌مێژه نه‌ماوم خۆم که‌م بین و زۆرم بۆ چاوانت نوسی نه‌که‌ی ئیدی نه‌مبینی یه‌وه عه‌یامێکه وێستگه‌ی دڵی شه‌یدام بێ ئۆقره‌یه چاوه‌ڕێیه بێنی ناوم ده‌وه‌ره‌وه وه‌رزی گووڵ و عه‌شق و حه‌زم بۆ تۆش ته‌نهایی غه‌مگینه به‌سته‌ڵه‌کم له‌م ئه‌سرین و غوربه‌ته هه‌ناسه‌که‌م به‌تۆوه من جارێ ماوم ته‌نهام له‌ماڵی تاڵی بێ تۆیی لێڵه وه‌رزم نابینام تاریکه گلێنه‌م گیانی من دڵ غوباری سه‌غڵه‌ته ئه‌مڕۆ تۆی مانگی چوارده‌ی له‌به‌رچاوم کۆشکی دڵم زووقم و ته‌مه کیشوه‌رێکی بێ هه‌تاوه سینه‌م له دووریت بیابانی دڵ شه‌خته‌یه بێ تۆ زه‌وی یه‌کی بێ پیتی ووشک و بێ ئاوم دڵ ناسک و شه‌یدایه له دووریت گریانه پیشه‌ی وه‌ک منداڵێکی وون بوو بێکه‌س و غه‌مبارو په‌شێوم دوور له‌باڵات له کاروان من به‌جێماوم ده‌زانی دڵی شاعیر چه‌ند ناسکه شووشه‌ی ڕۆحی دایم پڕ له گریانه جوانی شووشه‌ی دڵ سیمای تۆیه که تین‌و بووی بۆ په‌رداخی لێوت من ئاوم چاوانت مه‌بڕه که‌سی تر عه‌زیزم با ڕه‌نگم له ڕۆحتا کاڵترو که‌م نه‌بێته‌وه تۆم له خۆما چاندووه کزه‌ی جه‌رگم سه‌غڵه‌تم دوور له‌باڵات کوێره چاوم من ئێستا وه‌ک پاشایه‌کی بێ کۆشک و ده‌سه‌ڵات سه‌رگه‌ردان و وونم بێ تۆ تۆی ماڵی دڵ و ژیان و بیرکردنه‌وه‌م بێ نێچیره ئه‌مڕۆ به‌ندی دڵی داوم
Hamid 773@hotmail.com
|