٢٦\٨\٢٠١١
به توندیی
پرۆتستۆی هێڕشه‌کانی تورکیا و ئێران ده‌که‌ین.
زۆر به توندی پرۆتستۆ و سه‌رکۆنه‌ی هێڕشه‌کانی تورکیا و ئێران بو سه‌ر
باشووری کوردستان ده‌که‌ین ، که بوونه هۆی شه‌هید بوونی کۆمه‌ڵێک
منداڵ و ئافره‌تی بێتاوانی کوردی گوندنشینه‌کانمان و، وێرانکردنی به
ده‌یان خانوبه‌ره و خوێندنگا و پرد و ، کوشتنی مه‌ڕ و ماڵاتێکی زۆر و،
سووتاندنی باخ و دارستان و ، تیکدانی تۆڕی کاره‌با و پرۆژه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه‌ی گونده‌کان و، گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری وه‌ند له خانه‌قین..
تا ئه‌مڕۆش به سه‌دان خێزانی کوردمان ، له ترسی بۆردوومانی به‌رده‌وام
، له لایه‌ن سوپای ئێران و تورکیاوه ، ماڵ و مۆڵکی خۆیان به
جێهێشتووه و سه‌رگه‌ردان بوونه .
بێگومان ئاشکرا و ڕوونه که ئه‌مه پیلانێکی ناوچه‌یی نه‌خشه‌کێشراوه
، که هه‌ریه‌که له تورکیا و ئێران ێ جێبه‌جێی ده‌که‌ن ، بۆ گوشار
خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و تێکدانی هێمنی و ئاسایش و دروستکردنی
کێشه و ئاسته‌نگی له ڕێی پێشکه‌وتنی ئه‌زموونی حوکمڕانی و ئاوه‌دانی و
زیان گه‌یاندن به ژێرخانی ئابووری له باشووری کوردستاندا ، چونکه ئه‌وان
هه‌رگیز چاویان به ئازادی کورد و به ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی کوردستان
هه‌ڵنایه‌ت .. بۆ ئه‌وه‌ش به دوو قۆڵی شۆڕشگێرانی کوردستان شپرزه‌بکه‌ن.
تورکیا و ئێران ئه‌و بارودۆخه‌شیان قۆستۆته‌وه ، که باهۆزی گۆڕان
ڕاپه‌ڕینی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری ئازادی و دیموکراتیخواز ناوچه‌که‌ی
گرتۆته‌وه ، وا یه‌ک له دوای یه‌ک کۆتایی به دیکتاتۆره ملهوڕ و سته‌مکاره‌کانیان
ده‌هێنن و، مافه ڕه‌واکانی خویان به‌ده‌ست ده‌هێنن و، له سته‌م و چه‌وسانه‌وه
و زۆرداری ڕزگاریان ده‌بێت ..
هێڕشه‌کانی تورکیا و ئێران ، بۆ کوشنی خه‌ڵکی بێ گوناهی کوردستان ،
تاوانێکی نێو ده‌وڵه‌تین ، سه‌رپێچیکردنه له یاسا و ڕێساکانی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان و ، پێشێلکردنێکی زه‌قی مافه‌کانی مرۆڤن..ئه‌وپه‌ڕی
دڕندایه‌تی و بێ ڕه‌وشتی و نامه‌ردیشن ..مه‌خابین ئه‌م تاوانانه ، به
به‌رچاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مـافی مـرۆڤ و
ڕێکخراوی مـافه‌کانی مــنداڵ و « هیومان ڕایس ووچ » و ویژدانی جیهانییه‌وه
، ئه‌نجام ده‌درێن .. تاکه‌ی له ئاستی ئه‌م ناهه‌قییانه که له گه‌لی
ئاشتی و ئازادیخوازیخوازی کوردمان ده‌کرێن .. خۆیان کوێر و که‌ڕ و لاڵ
ده‌که‌ن و، سۆز و ویژدانیان ناهه‌ژێت ؟.. ئه‌مه‌و تا ئه‌مڕۆش حکومه‌ت و
په‌ڕله‌مانی عێراق به جدی هه‌وڵی ڕاگرتنی ئه‌م تاوان و ده‌ستدرێژییانه‌ی
تورکیا و ئێرانیان نه‌داوه ، که ڕۆژانه سنوور و ئاسمانی کوردستان ده‌به‌زێنن
.. بۆیه ئه‌م بێ ده‌نگییه و ئه‌م هه‌ڵوێسته سارد و سڕه‌ی حکومه‌تی
عێراق ، حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیکی ده‌خاته ژێر پرسیار و گومانه‌وه..
؟!
ئۆردوگان و مه‌حموودی نه‌ژاد ، فرمێسک بۆ منداڵانی فه‌له‌ستین ده‌ڕێژن
و ئیسرائیل به تاوانبار ده‌زانن، که‌چی ئه‌وتاوانانه‌ی که خۆیان ده‌رهه‌ق
به منداڵان و خه‌ڵکی بێ تاوانی کوردستان ده‌یکه‌ن ، ده‌قات له تاوانه‌کانی
ئیسرائیل دڕنده‌تر و قێزه‌وه‌نترن .. ئه‌مانه نه‌ک یه‌ک ڕوو به‌ڵکو سه‌د
ڕووین هه‌یه ، ڕاست و ڕه‌وا و ماف و داد به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون
.. تا ناقڕگه‌یان به خوێنی کورد سووره .. گوایه خۆتان به ڕابه‌ری
ئیسلام و داد و شه‌ریعه‌ت ده‌زانن .. وا دیاره کوشنی منداڵ و ئافره‌تی
بێ تاوانی کورد و کوشتنی مه‌ڕوماڵات و سووتاندن و کاولکردنی کوردستان ،
به‌شێکه له ئایدۆلۆجی و کولتووری بۆگه‌نتان .. خۆتان به خواپه‌رست
ده‌زان و .. ئایا به‌م شێوه‌یه په‌یڕه‌ویی قورئان و شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی ده‌که‌ن ؟!.. به کوشتن و خوێنڕشتن و زوڵم کردن پیشوازی له
مانگی ڕه‌مه‌زان و چه‌ژنی پیرۆزی ڕۆژووشکاندن ده‌که‌ن..؟! ئه‌مه‌یه
دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانیتان ؟! .. ئه‌ی خوای مه‌زن ناڵێت ئه‌وه‌ی
مروڤێکی بێ تاوان بکوژێت وه‌کو ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی بکوژێت.. ده‌ک
ڕسوا و ڕووڕه‌شی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیاش بن .؟.. به‌م تاوانه نامه‌ردییانه‌تان
، هه‌رگیز ناتوانن هه‌ره‌س به وره‌ی پۆڵایینی گه‌له تێکۆشه‌ر و
خۆڕاگره‌که‌مان بهێنن و ، چۆکمان پێداده‌ن .
داواش له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مڕۆڤ و
رێکخراوی مافه‌کانی منداڵ و حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکا و هه‌موو خاوه‌ن
وێژدانێکی زیندوو ده‌که‌ین .. که ئیدانه‌ی تاوانه‌کانی تورکیای ڕه‌گه‌زپه‌رست
و ، کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی بکه‌ن ، داواش له ڕژێمه‌کانیان بکه‌ن ،
که ده‌ست له کوشتنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبگرن و هه‌رله
ئێستاشه‌وه ، بۆردوومانکردنی کوردستان ڕابگرن .. وه‌کو ده‌ڵێن : « جام
پڕبووه لێی ده‌ڕژێ ».. له‌مه زیاتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین
و.. ده‌سته‌وستان ناوه‌ستین .. ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م تاوانانه‌یان هه‌ڵنه‌گرن
.. هه‌ڵوێسێکی ترمان ده‌بێت و .. وه‌ره‌قه‌ی ترمان هه‌یه به کاریان
بهێنین.. داواش له هه‌موو لاینه کوردییه‌کانمان و هه‌موو کورد و
کوردستانپه‌روه‌رێکی دڵسۆزمان ده‌که‌ین ، پێویسته یه‌کهه‌ڵوێست و یه‌کده‌نگ
هاوڕا بین له ڕووی ئه‌م تاوانانه‌ی که له گه‌له‌که‌مان ده‌کرێن ..
چونکه یه‌کێتی و یه‌کڕیزیمان زامنی له‌باربردنی و پووچه‌ڵکردنی هه‌موو
پیلان و نیازه گڵاوه‌کانی ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مانه.
کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی
بێرگن - نه‌رویج
٢٥\٨\٢٠١١
|