١٣\٩\٢٠١٤
بە وەرزییکردنى
مووچە.

نەجم محەمەد
لە کوردستان ساڵێک کراوە بە چوار مانگ و
مانگێکیش کراوە بە وەرزێک.
ئەمڕۆ دەسەڵاتى کوردى وحکومەتى هەرێم سێ مانگ جارێک مووچەى مامۆستایان
وفەرمانبەران دەدات واتە وەرزانە مووچە دەدات . ئاشکرایە لاى هەموان
کەساڵ چوار وەرزە (بەهار.هاوین .پایز.زستان) وهەروەرزەى سێ مانگە
کەواتە لەکوردستان هەروەرزەو مووچەیەک دەدرێ بە مامۆستایان
وفەرمانبەران ،واتە لە ساڵێکدا چوار مووچە وەردەگیرێت کەواتە دەسەڵاتى
کوردى گەورەترین داهێنانى کردووە کە ساڵێکى کردووە بە چوارمانگ و
وەرزانە مووچە دەدات بەهار مووچەیەک هاوین مووچەیەک وپایز مووچەیەک
وزستان مووچەیەک بەمەش مامۆستایان وفەرمانبەران هەقە بچنە کتێبى
گینسەوە چونکە لەهەموو دونیادا ووڵاتێک نادۆزیتەوە مامۆستایان و
فەرمانبەرانى سێ مانگ جارێ واتە وەرزانە مووچە وەرگرن وەک هەرێمەکەى لە
مەڕخۆمان.
بەڕاستى زۆر سەیرە من گۆڤارم بینیوە وبیستوە وەرزانە بێت ووەرزانە
دەرچێ وهەروەها قۆناغى خوێندنم بینیووە کە وەرزانە بێت بەڵام مووچە ى
وەرزانە نەبیستووە ونەبینیوە .من پێم وایە ئەوە گەورەترین تاوانە
وپێشێلکردنى مافى مرۆڤەکانە کەتۆ سێ مانگ جارى مووچە بدەیت
بەفەرمانبەران لەهەرێمێکدا کەنوقمى نەوت وسامان و داهات و گومرگە.
من لێرەدە بەسەرکردە وبەرپرسە باڵاکانى حکومەت ودەسەڵاتى کوردى دەڵێم
باشە ئێوە ئەگەر هە رتەنیا بۆ سێ ڕۆژ نەک سێ مانگ خەرجى ومەسروفات
لەخاوخێزانەکانتان بگرنەوە بزانن چى ڕوودەدات بزانم بوێرى ئەو کارەتان
هەیە دڵتان دێت ئە وکارە بکەن ؟! وەڵام بەدڵنیایەوە ئەوکارە ناکەن
ودڵتان نایە ئەى باشە چۆن جورئەتى ئەوە دەکەن ودڵتان دێت کەسێ مانگ قوت
ومووچەى ئەو خەڵکە بگرنەوە بەڕاستى ئەمە کارەساتە.
من پێم وایە ئەوى ئەمڕۆ دەسەڵاتى کوردى ناوى ناوە قەیرانى ئابوورى
وانیە مەسەلەکە ململانێى سیاسى و دەسەڵات وبووجەیە لەنێوان حکومەتى
هەرێم وحکومەتى عێراقدا وباجى ئەم ململانێیە بەتەنیا خەڵکى کوردستان و
مامۆستایان وفەرمانبەرانى کوردستان دە یدەن نەک سەران وسەرکردەو
بەرپرسانى کوردستان و عێراق.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|