١٩\۴\٢٠١٠
بێویژدانیی(کەدافە)یەک
بەناوی گۆڤاری لڤین!

سەلام عەبدوڵا
هەر گۆڤارێک بۆی هەیە خۆی بە سەربەخۆ بزانێ، بەڵام دەبێ سەربەخۆییەکەی
لە بواری نووسینیش بسەلمێنێ. ژمارەی 123ی لڤین لە 10/4/2010 دووبارە
پەردە لەسەر رووی خۆی لاداو وەک نەوکەرێکی سووک و سەرشۆڕی جیهانی تاوان
و جەنگ و چەوسانەوە راگەیاند.
مانشێتی راپۆرتی(توانەوەی داس و چەکوش)سەرباری ئەوەی لەگەڵ
ناوەرۆکەکەی نایەتەوە، نموونەیەکمان
پیشاندەدا لە وێنەی قیزەوەنترین رۆژنامەی ئەڵمانی(بیلد)و(ئەلراصد)ەکەی
خێروڵڵا تولفاحی دڕندە و
"فەیلەسوفەکانی" ئیمارەتی بابان(بەختیار عەلی)
و جەماعەتەکەی. کۆمونیزم بۆ ئەو جۆرە کەس و راگەیاندن و گروپانە،
وەک مۆتەکەی سەر دڵیان سەیردەکەن و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن، بەراست و
چهپ، بە بۆنەو بێ بۆنە هەوڵ دەدەن لە جوانی
و شکۆ و بەرخۆدان و ناوەڕۆکە باڵابەرزەکەی
کەم بکەنەوەو لەم پێناوەدا هەموو جۆرە جەواشەکاریی،
درۆی شاخدار و دەربڕینی گەمژە بەکاردەهێنن.
بۆ نموونە لە گۆڤاری لڤین و نووسەری ئەو راپۆرتە نابووته
دەپرسم:
1- ئایا بەلابردنی فاشییەت لە عێراق، حزبی
بەعس تواوەتەوە؟
2- ئایا لاوازبوونی حزبێک یان فکرو ئاینێک لە قۆناغێکی دیاریکراو،
مانای ئەوە دەدا کە تواوەتەوە؟
هەروا بۆچی گۆڤاری"سەربەخۆ"ی لڤین ئەو درۆ زل و زەبەلاحە بڵاودەکاتەوە؟
ئایا بەو مانشێتە قەبەیە دەیەوێت خزمەت بە کێ بکات؟ ئایا سوود لە
گەیاندنی زانیاری هیچ وپوچ و بێ ناوەڕۆک چییە؟
هەرچی حیزب و بزووتنەوە هەیە لە مێژووی
مرۆڤایەتی رووبەڕووی لاوازی و شکستی و خیانەتکاری و لادان بوونەتەوەو
نموونەی لاوازبوونی کاتی هەڵگرانی(داس و چەکوش)لە کورستان لەسەر ئاستی
مێژوو، یەکێکە لە تازەترین نموونەی لاوازبوونی لایەنگرانی فکر
و فەلسەفە و بزووتنەوەی سەدان ملیون
ژێردەستە و خەباتگێر
و شۆڕشگێری شوعی کە بە شێوەیەکی نموونەیی تاقە هەڵگری ئاڵای
رزگاری ئینسانن لە کوێلایەتی و جەور و
ستەمی دەسەڵاتی سەرمایەداریی بە
شێوەی زانستی.
لڤین نموونەیەکە بۆ تابوری پێنجەم لەناو نەگبەتترین گەلانی دنیاو
پێیانوایە بە پەیوەندیان لەگەل ئەم دەزگای"دیبلۆماتی"و پشتیوانی
هەندێ"رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی"جیهانی ئیدی "سەربەخۆن"وگرەوی راستیان
بردووەتەوە.
ئاراستەی دژ بە کۆمونیزم لە ژێر پەردەی"سەربەخۆیی"، هەر
هەمان"سەربەخۆیی"خاوەن بانقێکە لە بۆرسه و
بازاڕی سەرمایەداریی و با بڵێم
سەربەخۆییەکەیان هەمان سەربەخۆیی رۆژنامەکانی(تسایت، بیلد، تاتس،
فرانکفۆرتەروندشاو، فرانکفۆرتە ئەلگماین یان تەنانەت زوید تسایتونگ...)
لە ئەڵمانیا. ئاخر هەر یەکێک لەو رۆژنامانە کە بە رەواڵەت سەربەخۆن،
بەڵام وەک ناوەڕۆک دەربڕی ئەقڵ و فکرو سیاسەتەکانی
حیزبەکانن.
لڤین لەسەرچاوەی مەزهەبی و لیبڕاڵ و"دیموکرات"ەوە گەورەترین گەمژەیی و
موزایەدە بەسەر خەڵک دەکەن. ئازادیی گۆڤاری
ناوبراو لەو جۆرە دەربڕینانە دژ بە مێژوو، فکرو پاراستنی سەرڕاستییە
و تاوانێکە لە وێنەی تاوانی نازییەکان. ئاخر وەک چەپەکانی
ئەڵمانیا دەڵێن(نازییەت فکر نییە، تاوانە)...تاوانی
ئەوانەی لە پشتی مێزەکانیانەوە بە دێڕێک یان ئیمزایەک، بەسەر لاشەی
مرۆڤ دەڕۆن یان لەلانی کەمەوە زەمینەی فکریی
ئامادە دەکەن بۆ کوشتاری گشتی گەلێک یان چین و حیزبێک.
سمبولی(داس و چەکوش)زۆر لەوە گەورەترە، چەند کەسێک کە لە مەزهەب و فکری
لیبڕالیزمی چڵکنەوە، سەرچاوەیان گرتووە، ناشرین بکرێ. ئەوە هەندێ
گێلەپیاون کە لەناو قەیرانی گشتی و جەنگ و تاوان و چەوسانەوەی
سەرمایەداریی باڵادەست و دواکەتوویی چاخە
بەسەرچووەکان، خۆشحاڵن بە لاوازی بزووتنەوەی شوعی و لەمەشدا ئیرەییان
پێنابرێت، چونکە بەخۆیان لە گۆڤارەکەیان ئەو راستییە دەسەلمێنن کە
بەشێکن لە دید و بۆچوونی ئەو سیستێمە کە
مرۆڤایەتی زوو بێت یان درەنگ، لەبەر دژایەتیکردنی سەرەتاییترین مافی
مرۆڤ، ماڵئاوایی لێدەکات...لاوازبوونی هیچ بزووتنەوە
و حیزبێک مانای توانەوەیان، نادات...
"بەڕێزەکان"وایە؟! ئایا ئازادیی ئێوە دژ بە
ئازادیی من نییە؟!
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|