بەخێربێن بۆ دۆزەخ....بەخێربێنەوە
بۆ دۆزەخ...
جهمال حهسهن
لەخۆپیشاندانەکانی شاری بیرن لە6ی ئۆکتۆبەر گروپی چەپە ملیتانتەکان
بەرامبەر حزبی ڕاستی سویسرا، ئەم شیعارەیان نووسیبوو. لەڕاستیدا
جۆرێک تەنووریان بۆ هەمان حزب دایساند. ئەو ڕووداوە جەمسەرە توندڕەوە
دژ بەیەکەکانی دەستەویەخەی یەکترلەسەر شەقامە تەسک
وکۆلانەتەنگەبەرەکانی شاری کۆنی بیرنی سویسری بەرەو ڕووی یەککردەوە.
ئەو ڕووداوە ڕەهەندی جۆراوجۆری بەخۆیەوە بینی، هێڵێکی سووری کێشا بۆ
ماڵی حزبی ڕاست. بەڵام لەهەڵبژاردنەکانی سویسرا ئەو لەبەرامبەر ڕەقیبە
هاو خێزانەکانیدا سەرکەوتنێکی بچووکی بەدەستهێنا. چەپی توندڕەو دوورن
لەوەی لەو گەمەی پەرلەمانە ببنە لایەنێک. ئەوان خەونێکی زۆر عاشقانەیان
هەیە. خەونی ئەوەی خەیاڵاتی حزبی ڕاست تێک وپێکدەدەن. ئەوان ووتیان
بیرن دەکەینە بەغداد. لەمڕۆژانەی داهاتوودا دیسانەوە بلۆخەر وحزبی ڕاست
دەبنەوە بەسەردێری رۆژنامەو هەواڵی ڕادیۆوتەلەفزیۆنەکان، چونکێ لە9.12
هەڵبژاردنی 7 بوندس ڕاتەکە ئەنجامدەدرێ و بەدڵنیاییەوە، کریستۆف
بلۆخەری سەربەحزبی گەلی سویسرا، مسۆگەرە.
بەخێربێنەوە بۆ دۆزەخ....هیچ کەس ئەمەی نەنووسیوە، بەرەیەکی هەڵاتووی
پەنابەران پاش بیئومێدی لەدەوڵەتە دراوسێیەکان، پاش بێئومێدی
لەکوردستانی عێراق، پاش بئومێدی لە هانا و کۆمەک وپشتیوانی ڕێکخراوە
نێودەوڵەتیە دەوڵەمەندەکان، ...حەشیمەتێکی ماندووی سەفەری دووری
ئاوارەیی و دەربەدەری و ڕاکردن، ڕووی خۆیان بەرەو ڕووی ماڵە ڕووخاو
پەنجەرە شکاو وبێدەرگاکانی خۆیان بوونەوە.
بەخێربێنەوە بۆ دۆزەخ....یوئین ڕایگەیاند کە بارودۆخی گەڕانەوەی
عێراقیەکان بۆ بەغداد، هێشتا زووە بۆ تەعبیر لەئاسایش وباشتربوونی
بارودۆخی ئەمنی شارەکانی عیراق، دەیان رۆژنامەنووس ئەوەیان
دووپاتکردەوە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان هەلومەرجی یەکجار قورسیان بۆ
مانەوەی هەلاتوانی عەرەب داسەپاندووە، زۆرێک لە لێکۆڵەرەوە سیاسیەکان،
ئیغرای پێدانی 800 دۆلار بەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە لەسوریا لەلایەن
مالکیەوە، بەفێڵێک چواند، بەڕێخستنی گەمپینی پروپاگەندەی گەڕاندنەوەی
عێراقیەکان بۆ نێو دۆزەخێک کە لێوەی هەلاتبوون ، بێئابڕووی حکومەتی
مالکی دەردەخات، ژەنەڕاڵی ئەمەریکی سپاسگوزاری خۆی بۆ دەوڵەتی سوریا بۆ
میوانداری پەنابەرە عێراقیەکان، نیشانەی ئەوپەڕی بێحورمەتیە بەئینسان.
بەخێربێنەوە بۆ دۆزەخ....ئەمە چارەنووسی ئەو دەیان هەزار کەسەیە کە
لەبەردەرگای ماڵەکانیان کە ئەگەر بتوانن و لەلایەن تاقمێکی ترەوە داگیر
نەکرا بێت دەستێک بەڕۆژی رووناک دەینووسێت. ئەم تابلۆیەی بەر حەوشە،
خەوتوویی کۆمەڵگای ئینسانی یە و هەزار ئەسەف.
|