١٣\٤\٢٠٢٢
بەخێربێن بۆ
سیستەمی نوێی جیهان کە روسیا و چین سەرکردایەتیی دەکەن.
- لایەنی کەم ئەمە رووسیا و چین دەیانەوێ -
تەرێسە سولیەن |

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە:
هاوڕێ نەهرۆ
|
چوار شەممەی هەفتەی رابۆردوو تەنانەت
ئەپارتمانی خاچی سوور کەوتە بەر پەلاماری فرۆکەی جەنگی و توپ دوور
هاوێژەکان لە شاری (ماریۆپوڵ)، ئەمە وێنەیەکی غەمناکە لەو جەنگەی کە
یاسای شەری تیا نییە.
لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی رووسیا سیرگی لافروف لە نێو سروشتی
قەشەنگی هانگشانە لە چین، دەوروبەری ماڵەکان و زۆر جێگای تری لە نێو
لیستی کەلەپوری جیهانە سەر بە یونسکۆ، لافروف کاتی زیاتری هەبوو تا
بتوانێ بۆ نموونە پیاسەی سەرەوەی ئەو چیایە بکا کە هانگشان نێوی
لێوەرگرتووە، هانگشان بە واتای (چیای زەرد) ئەو دەتوانی مەلە بکا لە
ئاوی کانیاوە گەرمەکان و حەمامی سروشتی هەروا دەتوانی بچی بۆ (شیدی) و
بروانێتە تەلارەکانی سەدەی چواردە.
بەڵام لافروف پیاوێکی سەرقاڵە دەبێ پەیگیری خشتەی کاتەکانی بێ لەم
پلانەی نووسراوە کە ئەفغانستان هاوسنوورە دەبێ چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن
هەروا (تۆم ویست) دیبلوماتی پایەبەرزی ئەمریکا داوەت کراوە بۆ ئەم
چاوپێکەوتنە.
دۆستی جێی بڕوا.
چاوپێکەوتن لە تۆنکسی هانگشان کرا کە زۆر دوورە لە شاری پەکین و
شانغهای وشارە گەورەکانی دیکە، هۆی ئەوەیە کە چین ماندووە لەگەڵ
بڵاوبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆفید ١٩، چاوپێکەوتنەکە وەک گرتنی دلۆپیکی
کەف بوو، جیاکرایەوە لە باقی هاووڵاتیان، چین ستراتیژیەتی سیفرە لە
بارەی کۆڤیدەوە، نایانەوێ بێگانەکان بە بۆتڵی چواردەوریانەوە خەڵکی
دیکە تووش کەن.
چین دانی بە تالیبان دا نەئەنا وەک فەرمانرەوای فەرمی ئەفغانستان بەڵام
ئەمەش دەبێتە هۆ بۆ ئەوەی چینیەکان لەسەر دیوار بنووسن ماوەیەک پێش
وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن تالیبانەوە، مانگێک پێش ئەوەی ئیسلامیەکان
کۆنترۆڵی شاری کابۆل بکەن.
وەزیری دەرەوەی چین (وانگ یی) تالیبانی داوەت کرد بۆ چین، شوێنی
چاوپێکەوتنەکە (تیەنجین) بوو کە شارێکی کەناری دەریای ئایندەیی یە،
(وانگ) گوتی، تالیبان ( یەکێکە لە گرنگترین سوپاو هێزی سیاسی دەبێ
چاوەروان بکرێ رۆڵی گرنگی خۆی لە ئاشتی بۆ ئەفغانستان بگێڕێ، بۆ
ئاشتبوونەوەو پروسەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوە ) نوێنەری تالیبان عبدالغني
برادەر بوو گوتی، هەمیشە پێمان وابووە کە چین دوستێکە جێگای بڕوای
خەڵکی ئەفغانستانە.
چین مەبەستی چی یە لەم گفتۆ گۆیە ؟ یەکەم بو دڵنیایی کە تالیبان نایەوێ
( ئیگۆر ) بخاتە نێو ئاراستەی تیرورەوە لە ئەفغانستان لە نێویاندا
کەمایەتی چەوساوە هەیە هەروا تیایدا گروپی جوداخواز هەیە کە نەتەوە
یەکگرتووەکان خستویەتی نێولیستی رێکخراوە تیروریستیەکانەوە، تالیبانیش
(وانگ) یان دڵنیا کردۆتەوە کە هیچ لایەنێکی دوژمنی چین بۆی نییە
ڕاهێنان لە ئەفغانستان بکا، دواتر هەموو شتی ژانی ئیرادەی پێوە دیار
بوو.
دوودڵ مەبە کە ناوی لێبنێی ئۆپۆرتیونیستی.
لافروف ئێستا زۆر کاتێ نییە نێگەران بێ دەربارەی ئەفغانستان، ئەو
دەستەکانی خوێناوین پڕن لە موفرەدەی جەنگ هەر بۆیە خۆی لە رووسیا قایم
کردووە لەو کاتەی هێرشی سەر دراوسێ دەستی پێ کردووە بێجگە لەسەفەریکی
تورکیا کە ئەویش رۆژێک پێش رویشتنی بوو بۆ چین.
کابرا ناڵێ نا بۆ داوەتی چین گەرچی کابرا لەنێو گەرمەی شەر نییە کاتی
هەیە بۆ گفتۆ گۆ لەگەڵ (وانگ) تەنیا دەربارەی جەنگ.
پەکین تا ئێستاش رەتی ئەوە دەکاتەوە ناو لەشەڕەکە بنێ جەنگ یان
پەلاماردان، چین بە رێگای تایبەتی خۆی لەرووی دیبلوماتی یەوە پاراستن
پێشکەش بەرووسیا دەکا، هۆیەکەی ئەوەیە چین خۆی تێکەڵ ناکا یان ئەم
وەزیفەیەی پێ باشە وەک رێگایەکی ماقووڵ بۆ گفتۆ گۆی ئاشتی بەبێ مەحکوم
کردن بەڵام ماوەیەکە وا نایەتە پێش چاو کە گفتۆ گۆ دەربارەی ئاشتی
بەرێوە بچێ، لەوانەیە مرۆڤ ناوی لێ بنێ ئوپورتونیستی، چین لایەنگری
ئۆکرانیایە یان رووسیا لەم شەڕە؟ کورترین وەڵام ئەوەیە کە چین لایەنگری
خۆیەتی بەهەر حال رووسیا خۆی بە ساغ دەبینێتەوە لە رووی پاڵپشتی
دیبلوماتی چینەوە.
پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ (وانگ) وەزارەتی دەرەوەی رووسی ڤدیویەک
بڵاوکردەوە تیایدا لافروف بەم شێوەیە دێتە گۆ، ئێمە دەمانەوێ لە گەڵتان
بین، لەگەڵ ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵمان دا، دەمانجوڵێنن بە ئاراستەی
فرەجەمسەری، دادپەروەری، سیستەمی جیهانی دیمۆکراسی.
بەڵی بۆ رۆژئاوایەکی لاوازتر.
قسەکەری سیاسەتی دەرەوەی چین (وانگ وێنبین) دوای چاوپێکەوتنەکەی وەزیر
لەگەڵ لافروف نامەی پاڵپشتی بڵاوکردەوە تیایدا گوتی، چین و رووسیا
هاوبەشن لە (پتەوکردنی جیهانگیریی، فرەجەمسەریی، دیمۆکراتیزەکردنی
پەیوەندییە جیهانییەکان)، هەروا گوتی، هاریکاریی نێوان ئەم دوو وڵاتە (بێ
سنوورە) ئەم وشەیە رابەری چین (شی جینپین) بەکاریهینا دەربارەی
دوستایەتیی لە نێوان رووسیا و چین لەم ساڵەدا بەماوەیەکی پێشتر.
چ جۆرە سیستەمێکی جیهانیی ئاواتەخوازن؟
ئاسانە وەڵام بدرێتەوە، هەردووکیان رۆژئاوایەکی لاوازتریان دەوێ،
ئەمریکایەکی لاوازتر، لاوازی ئامۆژگاری وریاکردنەوە لە ئەنجومەنی
ئاسایش کە تیایدا رێگا نەبێ بۆ دەستیوەردانی مرۆیی، نابێ قسە بکرێ لە
دەسەڵاتی کەمی ئابوری لە دەستەکانی رۆژئاوا.
لەباتی ئەوە جیهانێکی فرەجەمسەریان دەوێ هەروا جیهانێک کە زلهێزەکان
وەکو چین و رووسیا بەشێکی زۆریان هەبێ لە دەسەڵاتی جیهانگیری وەک پێ
دەگوتری، دیمۆکراتیزە کردنی پەیوەندییە جیهانیەکان، ئەمەش جیهانێکە کە
رۆژئاوا تیایدا دەسەڵاتی نییە رێگری لە وڵاتێک بکا پەلاماری وڵاتێکی تر
نەدا یان خۆی قورتار بکا یان رێگری لەوڵاتێک بکا کە سەرقاڵی شکاری
دڕندەیە بۆ سەر کەمایەتیەکان بۆ ئەوەی کۆتاییان پێ بێنێ.
جیهان لە گۆرانکاری دایە، لیڕەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئاسانتر دەبێ یان
قورستر بۆ رووسیاو چین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لەکاتێکدا سەراپای
رۆژئاوا کۆبوونەتەوەو بێزیان لەشەری ئۆکرانیا دەبێتەوە.
_______________________________________
سەرچاوە:
https://www.aftenposten.no/meninger/kommentar/i/z7jVdb/velkommen-til-en-ny-verdensorden-der-russland-og-kina-leder-an
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|