١٣\٤\٢٠١٥
بەخشین.

فەتاح
حەسەن
تۆ..
بمبەخشە
ئەوەتەی پەردەی گوێم بە (مۆنامۆ) ئاشنا بووە
حەزناکەم شەیپووری جەنگ ببیەم.
ئێوە..
بمبەخشن
دڵم باخچەی گوڵەباخە
گوژاڵك..
تیایدا شین نابێ.
ئەو..
با بمبەخشێ
من دەخوازم، سەرم
سەری ئەسپ و ماسی،
تابلۆکانی (ئیسماعیل خەیات) بێ
نەوەك شێرێ.
ئەوان..
لێمدەبوورن؟!
پێیەکانم تامەزرۆی سەمای (فلامینگۆ)یە و
سەمای مەرگیان لە من دەوێ!!
دانیمارك
/ ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن
|