٢٨\٨\٢٠١٢
بەخشندەیی دایکم.

حه‌یات مه‌جید
دایکم ئه‌وه‌نده
به‌خشنده‌یه
له‌سه‌ر فه‌قیانه‌یه‌کی
مێرگێک نێرگزی چاندووه
له‌سه‌ر فه‌قیانه‌کەیتری فه‌ریکه په‌پووله
به‌خێو ده‌کات
ئه‌و ژنێکه
بۆنی گه‌نم له ده‌ستی نابڕێت
کۆتره کێویه‌کان
ماڵیین
به چنینه‌وه‌ی ده‌نکه گه‌نم
له ژێر نینوکه‌کانی
ئه‌وه‌نده میهره‌بانه
دڵی ئه‌و نه‌ورەسانه
ئه‌داته‌وه
که
له ته‌نیاییدا پیر بوون
گیرفانی سه‌ڵته‌که‌ی هه‌میشه به‌راته
پڕه له
نوقڵی ترش و شیرن
دڵی
منداڵانی گه‌ره‌ک خۆش ده‌کات
کاتێک مانگ ماندوو ئه‌بێت
ئاسمان به
دایکم ئه‌سپێرێت
له جیاتی مانگ ئێشک ئه‌گرێت
ئه‌و ده‌مه‌یه مانگی چوارده دروست ئه‌بێت
دایکم یه‌که‌م وه‌رزی ساڵه
چوار وه‌رزه‌که‌ی
تر
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆیه‌تی
که زستان ملپێچەکه
دەئاڵێنێ له ملیه‌وه
ده‌سکێشه‌که‌ی له ده‌ست ئه‌کا.
hayat.qader@gmail.com
|