٣\٣\٢٠١٠
به یادی ڕۆژی ده‌نگدان!

جه‌لال قادر
هه‌ر کاتی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن
بێت من و (ژیان)ی هاوسه‌رم چیرۆکی خۆشه‌ویستیمان دێته‌وه یاد:
من ڕۆژی هه‌لبژاردن به ڕۆژی درۆ کردن ده‌زانم،
ئه‌و که‌سه‌ی مامۆستایه له درۆ کردن ده‌توانی خۆی هه‌لبژێرێت داوا له
خه‌لکی بکات ده‌نگ به درۆکانی بده‌ن. ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌چن بۆ ده‌نگدان
ڕاهاتوون له‌گه‌ل درۆ کردن. دوو گروپ بۆیان نییه ده‌نگ بده‌ن :
کۆمینیسته‌کان که داوای ڕووخانی کۆشک وکورسییه‌کانی به‌رپرسه‌کان ده‌که‌ن.
دووه‌م مرۆڤه خواپه‌رست و ئایینیه‌کان ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانن
چونکه به‌رپرسه‌کان مالی خه‌لکی ده‌خۆن... به‌لام من ته‌نیا ئاماده‌بووم
ده‌نگ به خۆشه‌ویستی بده‌م.
له‌و ڕۆژه له ژووریکدا به دلته‌نگی داده‌نشم و له‌گه‌ل کتابه‌کانم
ده‌بین به یه‌ک په‌ڕه‌ی ڕه‌ش تا که‌س نه‌یه‌ت درۆکانی بنوسێته‌وه. له‌م
دلته‌نگیه‌م بوو بڕیارمدا بچه ده‌ره‌وه به کامیرا که‌م وێنه‌ی
درۆزنه‌کان بگرم .
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دابوو (ژیان)ی هاوسه‌رم ناسی. کچێکی کورته‌بالای نه‌شمیلانه
وشۆخ و شه‌نگ به کراسی سوور و سوخمه‌ی سه‌وز گولێکی زه‌رد به ناچه‌وانی
وه‌ک ڕۆژ تیشکی ئه‌وینی به‌ر چاومی تاریک کرد. به دزییه‌وه چه‌ند
وێنه‌کیم گرت . ژیان له ڕیزی ده‌نگدان وه‌ستا بوو منیش له هه‌ڵێک ده‌گه‌ڕام
بیدوێنم. به‌لام دواجار به بزه‌ی پێکه‌نینی زانیم ئاگای له هه‌موو شت
هه‌یه.
(ژیان)م بینی چه‌ندین جار ده‌چووه ژوور و داهاته ده‌ر ده‌نگی ده‌دا
به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نچه‌ی مۆری پێوه بێت. له ڕۆژی درۆزنه‌کان ساخته
کردن و دزیکردن ئاساییبوو به‌لام لام سه‌یربوو ژیان له هه‌موو هاتوو
چوونه چۆن بێزار نه‌بوو!
کاتێ نزیکی ژیان بوومه‌وه له جوانیا وه‌ک مانگه‌شه‌و ده‌دره‌وشایه‌وه.
به من بوایه هه‌ر له‌وی له‌باوه‌شی بگرم وه‌ک شه‌کره سێ‌و بیخۆم..
وتم: کراسێکی جوانت پۆشیوه!
- له ڕه‌نگی ئالای کوردستانه.
وتم: حه‌ز ده‌که‌م
بتناسم؟
وتی: منیش.
وتم : ئه‌ی بێزار
نه‌بووی ئاگام لێیه هه‌ر دێت و ده‌چی؟
وتی : نه خێر
بێزار نابم.
وتم : من له هه‌لبژاردن
زۆر بێزارم . به‌س له‌به‌ر خاتری تۆیه ناتوانم ئێره جێبێلم.
وتی: منیش هه‌روا..له
ماله‌وه بێزارم له‌گه‌ل ئه‌م ئامۆزایه‌م هاتوینه پیاسه‌کی ده‌ره‌وه
بکه‌ین.
وتم : به‌س ئێوه
سی چوار جاره ده‌چنه ژوور دێنه ده‌رێ؟
وتی: ئێمه ده‌نگ
ناده‌ین ده‌چینه ژوور‌و دێینه ده‌ره‌وه، چیبکه‌ین بێزارین. ئه‌م ده‌نگدانه
وه‌ک سه‌یرانه باوکم و براکانم له ماله‌وه زیندانی کردووین .
وتم: باشه تێگه‌یشتم
بۆ نایه‌ن دوور که‌وینه‌وه پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین!
ژیان نازی ده‌کرد به‌لام کچه ئامۆزاکه‌ی هه‌ستی به لێدانی دڵی هه‌ردووکمانی
کردبوو ڕازی بوون.
دوور له خه‌لکی له گۆشه‌یه‌ک هه‌ندێک باسی درۆ زله‌کانی هه‌لبژاردنمان
کرد . ژیان باسی ماڤی ژنانی ده‌کرد کوشتن و سووتاندنیان... منیش به‌م
باسه دڵم ته‌نگ ده‌بوو .ڕووم له ئامۆزاکه‌ی ژیان کرد و پرسیم:
ئه‌ی بۆ تۆ ده‌نگت نه‌داوه؟
له وه‌لامدا وتی:
من ولاتێکدا ده‌نگ ناده‌م خۆشه‌ویستی تیا قه‌ده‌غه‌بێت!
پاشان ڕوو له ژیان وشه‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و جوانیم کرده سه‌ر
زارم تا سه‌رنجی ڕاکێشم ... له راستیدا ئه‌وه‌نده گیرۆده‌ی ئه‌شق و
جوانی بووم ئه‌و چی ده‌گووت، من دلمدا ده‌مگوت ڕاستده‌که‌یت به‌س جارێ
ماچێکم به‌رێ تا تینویه‌تیم بشکێ!
به‌م شیوه‌یه یه‌کترمان ناسی و ژماره‌ی موبایله‌که‌م بۆ نوسی و له یه‌کتر
جوودا بوینه‌وه، به‌لام له ڕێگا هه‌ر ئاوڕمان له یه‌کتر ده‌دایه‌وه
... له دووا نیگا ماچێکی تێگرتم... له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا کارێزی
خۆشه‌ویستیم تینوه‌تی ناشکێ!
jalalpapiland@yahoo.com
|