٣\٢\٢٠١٠
به یادی شه‌هید شێخ عه‌لی به‌رزنجییه‌وه.

قادر ڕه‌شید
ڕۆژی
10-06-1971 ، نزیکه‌ی 39 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی
فاشیسته‌کانی به‌عسدا (نازم گه‌زار و جه‌لاده‌کانی) ، دڵه گه‌وره‌که‌ی
هاوڕێی قاره‌مان ، شه‌هید شێخ عه‌لی به‌رزنجیی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی عێراق و به‌رپرسی ڕێکخراوی محه‌لیی که‌رکوک ، له
لێدان که‌وت.
ڕۆژێک به بڕیاری سه‌رکردایه‌تی حیزب ، هاوڕێ شێخ عه‌لی به‌رزنجیی ، ئه‌گاته
ماڵی حوسێن نادر له که‌رکوک. به ئه‌رکی ناردنی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی (ئۆفسێت)
، له ماڵی حوسێن نادره‌وه بۆ باره‌گای هه‌رێمی کوردستان له گوندی ده‌رگه‌ڵه
له باڵه‌کایه‌تی ، ئه‌م هاوڕێیانه له ماڵی حوسێن نادر بوون: شه‌هید
شێخ عه‌لی به‌رزنجیی ، حوسێن نادر ، عه‌لی حوسێن نادر و ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب.
له کاتی دیارییکراودا پیکابێک دێت ،
ئۆفسێته‌که بارئه‌کرێت و حوسێن نادر له‌گه‌ڵ شوفێره‌که که ناوی قادر
ڕه‌شید بوو (ئه‌وه هاوڕێیه‌کی تره نه‌ک ، قادر ڕه‌شید ـ ئه‌بو شوان
نوسه‌ری ئه‌م باسه) ، له ماڵ ئه‌چنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که باره‌که
ببه‌ن بۆ شوێنی دیارییکراو.
له ناو شاری که‌رکوک له نزیک کارگه‌ی کۆکاکۆلاوه ، له لایه‌ن پۆلیس
و ئه‌منی حیزبی به‌عسه‌وه ئه‌وتۆمۆبیله‌که ئه‌وه‌ستێنرێت.
له دوای که‌متر له کاژێرێک ، له‌گه‌ڵ پۆلیس و ئاساییش به ئه‌وتۆمۆبیلێکی
زۆره‌وه له‌گه‌ڵ حوسێن نادر و قادر و به پیکئاپی بارکراوه‌وه ، دێنه‌وه
بۆ ماڵی حوسێن و خۆیان ئه‌که‌ن به ماڵدا و شه‌هید شێخ عه‌لی و ئه‌حمه‌د
ڕه‌جه‌ب، هه‌روه‌ها حوسێن نادر و عه‌لی کوڕی و شوفێره‌که ، قۆڵبه‌ست
ئه‌کرێن و ئه‌برێن بۆ ئه‌منی که‌رکوک ، له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌منی عامه و
(قه‌سری نیهایه ـ قه‌سابخانه‌که‌ی نازم گه‌زار له به‌غدا).
هاوڕێ ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب ئه‌یگێڕێته‌وه و ئه‌ڵێت: هاوڕێ شێخ عه‌لیم
بینی، هه‌موو جه‌سته‌ی خه‌ڵتانی خوێن بوو، توانای ڕۆیشتنی نه‌مابوو.
هه‌روه‌ها له نوسینێکی عه‌لی حوسێن نادریشدا هاتووه و ئه‌ڵێت: شه‌هید
شێخ عه‌لیم له ژورێکی ته‌سک و باریکدا بینی ، ده‌ستی ڕاست و قاچی چه‌پیان
شکاندبوو ، که‌وتبوو ، توانای جوڵه‌ی نه‌مابوو ، جارجار گوێم له نوزه‌ی
ئه‌بوو ، وه‌ک ئاگاداربم له 10-06-1971 دا ، دوا ده‌نگی هاوڕێ شێخ عه‌لیم
گوێ لێ‌بوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که تا ئێستا نه‌زانراوه که‌ی هاوڕێ شێخ عه‌لی شه‌هیدکراوه
، بۆیه ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژی شه‌هیدبوونی دائه‌نرێت که دواجار ئه‌و
هاوڕێیانه بینیویانه و گوێیان له ده‌نگی بووه!
پاش چه‌ند ڕۆژێک عه‌لی و قادری شوفێر به‌رئه‌درێن. دوای ئه‌وانیش حوسێن
نادر و ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌بیش به‌رئه‌درێن.
شه‌هید شێخ عه‌لی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دانی نازم گه‌زاری تاوانبار و جه‌لاده‌کانیدا
، هه‌ر جاره‌ی پارچه‌یه‌ک له جه‌سته‌ی ئه‌بڕنه‌وه ، تا ئه‌گاته هه‌ڵکۆڵینی
هه‌ردوو چاوه گه‌شه‌کانی ، به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه وه‌ک که‌ڵه
شیوعییه‌ک له دوا هه‌ناسه‌یدا به له‌توپه‌تکراویی ، خوێن له جه‌سته‌ی
ئه‌چۆڕا، تف له ناوچه‌وانی جه‌لاده‌کانی به‌عسی فاشیست ئه‌کات و پێیان
ئه‌ڵێت: تاوانباران .. ڕۆژێک دێت گه‌ل تۆڵه‌تان لێبسه‌نێت و به په‌تی
سێداره‌دا هه‌ڵبواسرێن!
چه‌ند ڕۆژێک پێش گرتنه‌که‌ی شه‌هید شێخ عه‌لی ، تۆفیق ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی له به‌غدا ئه‌گیرێت و نهێنییه‌کی زۆری ڕێکخراوه‌کانی
به‌غدا و شاره‌کانی تر ئه‌زانێت ، به‌تایبه‌تیی نهێنیه گرنگه‌کان.
ئه‌وه بووه مه‌ترسییه‌ک لای حیزب. بۆ پاراستنی ماڵه حیزبییه‌کان و
ده‌زگای چاپه‌مه‌نی و زۆر نهێنی تر ، سه‌رکردایه‌تی حیزب بڕیاریدا تا
کاتێکی دیاریینه‌کراو ، کاری چاپه‌مه‌نی خۆی ڕابگرێت و قادر ڕه‌شید (ئه‌بو
شوان) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ، به ماڵ و مناڵه‌وه له به‌غدا
نه‌مێنێت و بڕوات بۆ کوردستان بۆ باره‌گای هه‌رێم له ده‌رگه‌ڵه له
ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی ، له‌وێ له ده‌زگای چاپه‌مه‌نی کار بکات.
ئه‌و خۆپاراستنه کرا ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ژیانی حیزبیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
، ده‌زگای چاپه‌مه‌نی دڵی حیزب بوو ، بۆیه ئه‌بووایه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
بپارێزرێت.
دواتر ده‌رکه‌وت که ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی نهێنییه
گرنگه‌کانی پاراستووه و زیانێکی ئه‌ووتۆی به حیزب نه‌گه‌یاندووه. بۆ
نمونه وه‌ک ئاگادارم ، ماڵی نهێنی هاوڕێ زه‌کی خه‌یری ئاشکرا نه‌کردبوو
، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چه‌ند ڕۆژێک له‌وه‌وبه‌ر پێکه‌وه له‌وێ بووین
، له کاتێکدا که زه‌کی خه‌یری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بوو ، هه‌ر
به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌یان ماڵی حیزبیی تری ئه‌زانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حیزب ڕێی پاراستنی دامه‌زراوه‌کانی خۆی گرته‌به‌ر.
قادر ڕه‌شید ئه‌گاته ده‌رگه‌ڵه ، هاوڕێ که‌ریم ئه‌حمد پێی ئه‌ڵێت:
دوو ڕۆژی تر ئامێری چاپه‌که‌مان (ئۆفسێت) ئه‌گات ، بۆ ڕۆژی دواتر هاوڕێ
که‌ریم ئه‌حمه‌د ، پێی ئه‌ڵێت: به حه‌سره‌تێکی زۆره‌وه ئۆفسێته‌که
له که‌رکوک له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کدا گیراوه.
کاتی خۆی من له به‌غداوه ئه‌و ئۆفسێته‌م به پارچه‌پارچه‌کراویی ،
زۆر به نهێنی و به چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ک گه‌یاندبووه که‌رکوک.
شێخ عه‌لی به‌رزنجیی هاوڕێیه‌کی ڕووخۆش و خۆشه‌ویست بوو له ناو
هاوڕێکانیدا ، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ڕۆشنبیر و ناودار بوو. زۆر جار له
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به کۆبوونه‌وه بکه‌ین ، شێخ به نوکته و شیعره‌کانی
خه‌یام و هاوڕێ مامۆستا گۆران و بێکه‌س و پیره‌مێرد ئێمه‌ی ئه‌بزواند.
هاوڕێی شه‌هید شایسته‌ی ئه‌و باوه‌ڕ و متمانه و به‌رپرسیارییه
حیزبییه بوو که سه‌رکردایه‌تی و قاعیده‌ی حیزب پێیان به‌خشی بوو.
له کۆتایی ساڵه‌کانی چله‌کانه‌وه هاوڕێی شه‌هیدم ئه‌ناسی ، هه‌ردووکمان
له سه‌ره‌تای په‌نجاکاندا کاتبی حساباتی (یادیان شاد) که‌ریـم شاقوڵیی
و که‌ریمی حاجی فه‌ره‌فه‌ندی و حاجی عه‌لی (باوکی حه‌مه جه‌زای
گۆرانییبێژ) بووین ، ئه‌وانه شه‌ریکی یه‌کتر بوون ، بازرگان بوون و گه‌ڕاج
و هۆتێلیان هه‌بوو.
له ساڵانی شه‌سته‌کاندا هاوڕێ به‌رزنجیی له ماڵی هاوڕێی ماندوویینه‌ناس
(عوسمان دانش) ی هه‌میشه زیندوو ، به‌شداربووی کۆماری کوردستان (کۆماری
مه‌هاباد) ، موخته‌فی بوو ، به ڕۆنیۆ و تایپڕایته‌رێکی کۆنه‌وه له‌گه‌ڵ
هاوڕێ دانش و کیژۆڵه مناڵه‌که‌ی که ناوی کوردستان بوو ، به‌ڵام
زیادتر به (نیشتمان) ناویانئه‌برد و خوێندکاری سه‌ره‌تایی بوو ، به‌ڵام
زۆر زرنگ بوو.
کاتێک که له‌گه‌ڵ شه‌هید شێخ عه‌لی هه‌ڵه‌بڕی نوسینه‌کانی هاوڕێ دانش
و کوردستان‌مان ئه‌کرد ، کاره‌که‌ی هاوڕێ دانش هه‌ڵه‌ی زۆرتری تیادا بوو
، هاوڕێ دانش پێی ناخۆش بوو ، ئه‌یوت: من ئه‌م زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌م فێری
تایپ کردووه ، چۆن ئه‌بێت له من باشتربێت؟
هه‌ر به‌و یاده‌وه ، جارێکیش هاوڕێ مامۆستا گۆران ، شاعیری مه‌زنی گه‌له‌که‌مان
، له دانیشتنێکدا به بێ پێکه‌نین ، وتی کوڕینه من بزانم ئه‌م هاوڕێ
دانشه ، ڕۆژێک دێت که کوردستان‌مان بۆ به شووبدات!
هاوڕێ دانش ئه‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا گۆرانی زۆر به جیددیی وه‌رگرت و ئه‌یوت
، ئه‌بێت هاوڕێ گۆران ئه‌و قسه‌یه‌ی بسه‌لمێنێت و بزانین له چ ڕوانگه‌یه‌که‌وه
ئه‌و تاوانه مه‌زنه ئه‌خاته پاڵ من؟
ئیتر ئێمه‌ش کردمان به گاڵته و وتمان کوڕه مامۆستا گاڵته ئه‌کات!
ئه‌ی مه‌گه‌ر کچه‌که‌ت ناوی کوردستان نیه! ڕۆژێک هه‌ر نایده‌یت به‌شوو؟
ئینجا هه‌ستیپێکرد و خۆشی دایه قاقای پێکه‌نین.
له ماڵی هاوڕێ عوسمان دانش ، بڵاوکراوه‌کان و ئه‌ده‌بیاتی محه‌لی
سلێمانیی و سه‌رکردایه‌تی حیزبمان چاپئه‌کرده‌وه و به فره‌وانی
بڵاوئه‌کرانه‌وه و ئه‌گه‌یشتنه ناو کارگه‌کان ، خوێندنگاکان ، بازاڕ
و شه‌قامه‌کان ، به دیواری مزگه‌وت و جێگا هه‌ستیاره‌کاندا هه‌ڵئه‌واسران
، ئه‌نێرران بۆ شارۆچکه‌کان و لادێکان.
له به‌هاری 1965 دا له‌گه‌ڵ شه‌هید به یه‌که‌وه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
محه‌لی هه‌ولێر بووین ، هاوڕێ مه‌جید عه‌بدولڕه‌زاق (مام قادر) ، به‌رپرسمان
بوو ، موخته‌فی بووین له ماڵی هاوڕێ (جه‌لال) له گه‌ڕه‌کی شێخه‌ڵا ،
که‌سێکی هه‌ژار بوو.
هاوڕێ مام قادر پێی وتین بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ردووکتان بچن بۆ گوندی
داربه‌سه‌ر.
بۆ به‌یانییه‌که‌ی ڕۆیشتین بۆ گه‌ڕاج ، خه‌ریکی ڕۆیشتن بووین ، مام
قادر به په‌له گه‌یشته سه‌رمان و وتی: (به‌ریدی) به‌غدا هاتووه ،
سه‌رکردایه‌تی حیزب داوای هاوڕێ قادر ئه‌که‌ن بچێت بۆ به‌غدا ، هاوڕێ
شێخ تۆش ئۆغرت خێر بێت. ئیتر له یه‌کتر دابڕاین.
له ساڵی 1969 دا له به‌غدا کاری چاپه‌مه‌نی حیزبم ئه‌بردبه‌ڕێوه.
هاوڕێ به‌هادین نوری به‌رپرسم بوو ، ڕۆژێک پێمی وت: سبه‌ینێ هاوڕێ عومه‌ری
مامه شێخه (ئه‌بو فاروق) به ئه‌وتۆمۆبیله‌که‌مان ئه‌یگه‌یه‌نیته
سلێمانیی بۆ ماڵی هاوڕێ عوسمان دانش ، له‌وێ هاوڕێ شێخ عه‌لی به‌رزنجیی
چاوه‌ڕێتانه.
بۆ به‌یانییه‌که‌ی که‌وتینه ڕێ ، له کۆڵانه‌که‌ی نزیک ماڵی هاوڕێ
دانش له پشتی سه‌رای سلێمانیی ، دوکانێکی لێ بوو ، سێ چوار گه‌نجی لێ
وه‌ستابوو ، یه‌کێکیانم ناسی ، پێشتر شیوعی بوو ، له حیزب ده‌رکرابوو
، ئێمه‌ی ناسی و زانی بۆ ماڵی هاوڕێ دانش ئه‌چین!
هاوڕێ شێخ عه‌لی له ماڵی دانش چاوه‌ڕێی ئه‌کردین ، پێم وت فڵان که‌س
ئێمه‌ی بینی ، وتی ڕێکه‌وتێکی باش نه‌بوو! وتی تۆ بڕۆره‌وه بۆ ماڵی
خۆتان ، من و هاوڕێ عومه‌ریش لێره نامێنین و ئه‌ڕۆین بۆ ماڵێکی تر.
ئه‌و سه‌ر‌ده‌مه په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و جه‌لالییه‌کان باش نه‌بوو ،
ئه‌وان ساڵانێک بوو له پارتی جیابووبوونه‌وه و پاڵیاندابوو به حکومه‌ته‌وه.
کاژێرێکی نه‌خایاند هاوڕێ دانش له ده‌رگای ماڵه‌وه‌ی دا ، به په‌شۆکاویی
، وتی له دوای تۆ ، هاوڕێیان خه‌ریکی ڕۆیشتن بوون ، مه‌فره‌زه‌یه‌کی
جه‌لالییه‌کان دای به سه‌رماندا و هه‌ردوو هاوڕێیان قۆڵبه‌ست کرد و
بردنیان بۆ زیندانی جه‌لالییه‌کان له به‌کره‌جۆ و سوکایه‌تییه‌کی
زۆریشیان به من کرد و داوای تۆش ئه‌که‌ن ، تکایه لێره مه‌مێنه و به
په‌له بگه‌ڕێره‌وه بۆ به‌غدا و هاوڕێیان ئاگادار بکه.
منیش به په‌له گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌غدا و ئاگاداری هاوڕێیانم کرد.
ئه‌و کاته عه‌لی عه‌سکه‌ریی به‌رپرسی به‌شی عه‌سکه‌ریی جه‌لالییه‌کان
بوو ، که‌سوکار و خوشکانی شێخ عه‌لی ، ئه‌جه خان و.. هاوڕێ .. ئه‌چن
بۆ زیندانی به‌کره‌جۆ بۆ سۆراغی شێخ عه‌لی ، عه‌لی عه‌سکه‌ریی پێیان ئه‌ڵێت:
بۆیه گرتوومانن ، چونکه حیزبی شیوعی له دژی ئێمه به‌یانیان
بڵاوکردووه‌ته‌وه ، له‌به‌رئه‌وه به‌ریان ناده‌ین.
له دوای گوشارێکی زۆری خه‌ڵک و که‌سایه‌تییه‌کانی شار ، له دوای سێ
ڕۆژ زیندانیی ، به بڕیاری مام جه‌لال ، هاوڕێ عومه‌ر عه‌لی شێخ (ئه‌بو
فاروق) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و شێخ عه‌لی به‌رزنجیی به‌ردران.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1949 دا ، ئێمه‌ی شیوعییه‌کان و پارتییه‌کان
زیادتر له بیست که‌سێک ئه‌بووین ، له سلێمانیی له‌سه‌ر ئیعترافی ئه‌م
و ئه‌و گیراین و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌بو غرێب کراین (ئه‌و کاته
زیندانی ئه‌بو غرێب چه‌ند به‌نگه‌ڵه‌یه‌ک بوو ، پێشتر گه‌وڕی ئه‌سپی
پۆلیس بوو ، له ناو به‌نگه‌ڵه دور و درێژه‌که‌دا جێی هه‌ر وڵاخێک ،
کرابوو به ژورێک ، هه‌ر جێی دوو که‌س ئه‌بووه‌وه ، له‌گه‌ڵ ته‌نه‌که‌یه‌ک
بۆ میز و پیسایی. ژوره‌کان ته‌سک و بچوک ، شێ‌دار و تاریک بوون.).
به ڕۆژ و به شه‌و چرا (فانوس) مان دائه‌گیرساند. له‌و گرتنه‌دا که
سێ مانگی خایاند ، (یادیان شاد) شێخ سه‌عیدی برای شه‌هید شێخ عه‌لی ،
مامۆستا که‌ریم زه‌ندیی ، حیلمی عه‌لی شه‌ریف ، قادری میرزا که‌ریم و
زۆر که‌سی ترمان له‌گه‌ڵ بوو ، به‌ڵام شێخ عه‌لی نه‌که‌وته ده‌ستیان
و ده‌رباز بوو ، ڕۆیشت بۆ ئێران ، له تاران حیزبی توده‌ی ئێران
گرتیانه خۆیان و پاراستیان.
له ساڵی 1950 له تارانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ، به گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ
سلێمانیی ، ئه‌گێرێت ، ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ئه‌کرێت. چه‌ند مانگێک له به‌ندیخانه‌کانی
به‌غدا ئه‌مێنێته‌وه و تیایدا ژیان به‌سه‌رئه‌بات ، پاشان له دادگادا
ئازاد ئه‌کرێت.
له ساڵی 1951 دا له شاری سلێمانیی له‌سه‌ر چالاکیی حیزبیی ، ئه‌گیرێته‌وه
و ئازار ئه‌درێت.
له ساڵی 1956 دا له‌سه‌ر خۆپێشاندان له پێشوازیی ته‌رمی شێخ مه‌حمودی
نه‌مر "مه‌لیک" دا ، له سلێمانیی له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێی هاوسه‌نگه‌ری ،
شێخ سه‌عیدی نه‌مر ئه‌گیرێن ، هه‌ردووکیان ئه‌درێن به دادگا و سزائه‌درێن
به سێ مانگ زیندانیی و ساڵێک دورخستنه‌وه بۆ خوارووی عێراق ، بۆ به‌دره
و جه‌سان ، به‌ڵام له‌وێ هه‌ر به دورخراوه‌یی ئه‌یانهێڵنه‌وه تا له
شۆڕشی 14ی ته‌موزدا به‌رئه‌درێن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌که‌ی خۆیان.
به‌سه‌رهات و ماندوویینه‌ناسیی ئه‌م که‌ڵه شیوعیه سه‌رکرده‌یه له‌پێناوی
گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا ، له‌پێناوی حیزب و چینه چه‌وساوه و به‌شمه‌ینه‌ته‌کانی
گه‌لدا ، له خۆڕاگرییدا له به‌رده‌می جه‌لاده‌کانی به‌عسی فاشیستدا ،
ئه‌زمونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و دره‌وشاوه‌ی خه‌بات و قوربانییدانه له‌پێناوی
ئاوات و ئامانجه‌کانی هه‌ژارانی گه‌له‌که‌یدا ، خه‌باتێکه که له‌گه‌ڵ
خه‌باتی سه‌دان شه‌هیدی نه‌مری تری ئه‌و ڕێبازه‌دا ، بووه به گه‌نجینه‌یه‌ک
که له‌بیرنه‌کرێت و نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ سودی لێ وه‌ربگرن.
|