به
یادی تۆ ده‌ژیم.

تابلۆ حه‌سه‌ن
ساڵ به
365
رۆژ ئاوس ده‌بێت
دوای 365
رۆژ
سه‌رهه‌ڵده‌گرێت و به‌رناکاته‌وه دوا،
ئاسمان به هه‌زاران په‌ڵه هه‌ور ئاوس ده‌بێت
دوای ملیاره‌ها دڵۆپه باران
رووخساری به هه‌وری تازه ده‌شوا،
تابلۆکه‌ت،
ئه‌و ئازاره به‌رده‌وامه‌ی
ژانه‌کانی له زمانی تۆدا چه‌که‌ره‌ی ده‌کرد
ئێستا، دوای کۆچی ناواده‌ی تۆ
له باخچه‌ی یاده‌کانی تۆدا ڕوا !
تابلۆکه‌ی تۆ بابه،
ئێستاش خۆراکی به‌رداشی عه‌زابه
رۆحێکی زه‌ردی،
ناوکه‌وڵێکی له‌تله‌ت
دیلی گه‌رده‌لوولی ئازارێکی سه‌خت
ئه‌وسا و ئێستا و هه‌میشه بابه،
ده‌تلێته‌وه له ژێر خێوه‌تی ڕه‌شی به‌خت
گه‌ر شنه‌ی یادێکی تۆ هه‌ڵنه‌کات شه‌وانه
بێ‌شک مه‌رگ له به‌ر ده‌رگاکه‌ی میوانه
چۆن له بیرکه‌م ئاخر چۆن
ئه‌و شه‌وه درێژانه‌ی ،
رانی خۆت بۆ سه‌ری من ده‌کرد به نوێن
نزاکانت .. خه‌تمه‌کانت
به قه‌د ئه‌و ده‌نکه فاسولیانه
له شووشه‌یه‌ک داتنابوون وه‌ک ئینجانه
بۆ من ده‌تکردن به ژیله‌مۆی ژین
چۆن بابه ئاخر چۆن
فه‌رامۆشکه‌م که‌شکۆڵی یاده‌وه‌ری کۆن
ئه‌و رۆژانه‌ی تۆ
برینه‌کانی منت کرد به که‌شتی
کیشوه‌ری پزیشکانت پێ بڕی
ئازاره‌کانی منت کرد به په‌ساپۆرت
سنووری بیمارستانه‌کانت پێ بڕی
ئای بابه ئای
من چۆن ده‌توانم له بیرکه‌م
ئه‌و فرمێسکه گه‌شانه‌ی
ده‌بوون به ئاونگی خه‌م
یان ئه‌و ده‌نگه پڕ گریانه‌ی
به سۆزتر بوو له ئاوازی نه‌ی
وه‌ره بابه وه‌ره
پرسیارکه له سه‌رینه‌که‌م
با بۆت بگێرێته‌وه
داستانی هه‌زاران خه‌ون
ئاخ و داخی دووریی وه‌ته‌ن
سه‌دان ئاوات و تاسه‌ی خنکاو
سه‌دان هیوای به‌جێماو
هه‌زاران خۆزگه‌ی ئه‌ستۆ شکاو
ئه‌ی حاجیه‌که‌ی ماڵی خوا له مه‌که
باوه‌ڕ مه‌که
بۆ ساتێکیش،
ڕه‌نگی ئاڵی تۆ
به‌رگی شاڵی تۆ
بتۆرێت له دیده‌م
بۆ ساتێکیش،
کاڵ بێته‌وه له چوارچێوه‌ی تابلۆ
که‌ی هه‌تاو له ئاسمان تۆرا
یان ئه‌ستێره له جریوه که‌وت
که‌ی ده‌ریاکان وشکیان کرد
ئه‌وجا یادی تۆ سه‌رله‌نوێ
له ناو دڵه چکۆله‌که‌م زیندوو ده‌بێته‌وه
بابه .. بابه
یادی تۆ ترپه‌ی دڵه
بۆنی تۆ هه‌ناسه‌ی گوڵه
سیمای تۆ به‌رامه‌ی گڵه
که‌وابوو بنوو ئارام
به یادی تۆ ده‌ژیم
به سۆمای چاوی تۆ ده‌بینم
به هێزی خۆشه‌ویستیت ده‌رۆم
من ده‌ژیم
که‌واتا تۆ زیندووی
ئه‌ی پاراوترین بابه.
ئه‌ڵمانیا
Tab.lo78@hotmail.com
|